ئەوانەی وا بەرەو ڕۆژ ڕادەکەن چیرۆکی ژنانی ئازادن

ساکینە جانسز – پێشەنگ و شۆڕشگێڕی تیرۆرکراو

 

نووسین و واتادان بە ژیان و تێکۆشانی ئەو گەورە مرۆڤانەی کە کەوتوونەتە لێگەڕینی ئازادییەوە، هەرکات ئیشێکی زەحمەتە، یەکەم هەنگاوی هەریەک لەو هەنگاوانەی لەپێناو ژیان و ئەو ساتانەی کە سەرنجی ڕاکێشاون وەبەرهێنانی سەرەتایەکی نوێیە، دەرکەوتنی ئەوانە لە کۆمەڵگەیەک کە دەوروبەری گەمارۆ دراوە، وەکو تیشکەکانی خۆرە کە تاریکییەکان پارچە پارچە دەکات، چیرۆکی گەیشتووان و ڕێپێوەران لە هەمان سەرچاوەدا، واتادار و قوڵە کە ئەوان لە مێژوودا نووسیان.

 

کەواتە دەبێت چۆن چیرۆکی ئەوانەی وا بەرەو ڕۆژ ڕادەکەن و ئەو ژنانەی ڕێپێوەری ئازادین بنووسرێت؟! پاییز هەروەها کە مانگی خەمگینییە، مانگی بەرخۆدانی ژیان دۆستان و  ئەوانەیە کە هیوایان گەورەیە، ئۆکتۆبەریش وەکو هەر مانگێك زۆر شت لە خۆیدا دەگرێت، مانگی ئۆکتۆبەر لە هەمانکاتدا مانگێکە کە گورز و کۆمپۆلکان ویستوویانە بگەنە ئەنجام، لە ڕێپێوانی ئازادیدا هەرچۆن هەمیشە قۆناغی بە ئێش و زەحمەت وەکو ویراژ هەڵسەنگێندراوە، بەرخۆدانیش بەرزبووەتەوە و بۆیە ئەم مانگە مانگی قوڵبوونەوەی ڕێکەوتنە، مانگێکە کە تێیدا بێریتان (گوڵناز کاراتاش)، عەزیمە (میهرەبان ساین)، غوربەتلی ئارسۆز، مریەم چۆلاک، جاندا تورک، ڕۆناهی ئاڵمان، چەرکەز هێلین و بە دەیان تێکۆشەری ئازادی شەهید کەوتوون، مانگی سوڕاندندی چۆپی ئازادییە بە دەست کچانی کورد، تورک و چەرکەزەوە، مانگێکە لە تێیدا ژن لە بەرامبەری خیانەت، کۆمپلۆ و هەر چەشنە هێڕشێکەوە شەڕی کردووە، و ڕاوەستەیەکی بە شەرەفی نیشانداوە، هەرچەندەش بەدیلی قورس بێت، بەڵام مانگێکە کە ئەو بێدەنگییەی وا لە ژیاندا هەبووە، ئازادانە وەرچەرخا بە هێز و ئیرادە، مانگی ئۆکتۆبەر؛ خاوەن واتاگەلی گەورەیە لەناو خۆیدا، بۆیە دەتوانرێت ئەم مانگە وەکو مانگی قوڵکردنەوەی لێگەڕینی ئازادی و نوێکردنەوەی بەڵێن و پەشیمانیش هەڵسەنگێردرێت و پێناسەبکرێت، گەورەیی نرخە خوڵقێندراوەکان لەگەڵ بڵندکردنی ژن، تێکۆشانی ئازادیمانی گەیاندە جێگایەک کە قەت ناگەڕێتەوە، ئەوەی دەکەوێتە سەرشانی ئێمە ئەوەیە کە ببینە شایستەی هەڤاڵەتی ئەوانەی سەرلەنوێ مێژوویان نووسییەوە و هەروەها تێکۆشانی ئەوان بڵند بکەینەوە.

 

هەڤاڵ بێریتان (گوڵناز کاراتاش) لەگەڵ عەشق بە ئازادی و چیاکان، دەگاتە لوتکەی "شەکیف" کچی جەسوری بەرخۆدانی دەرسیم، لەکاتی گەیشتن بە زاگرۆس لەگەڵ مەزنکردنی هیوای داهاتووی دەیان هەڤاڵی ژن، بەشداری ژیان دەبێت، بەشێوەی حەرەکەتی ئاسک لەگەڵ چیاکان دەبێتە یەک و لە بەرامبەری چەتەکانی خیانەتەوە بە تەنیایی وەکو ئارتەشێک شەڕ دەکات، بۆ هەیبەتی چیا، لەگەڵ ڕۆحی بەرخۆدانی ئێجگار گەورەی دەبێتە سیمبولی تەسلیم نەبوونی ژنی کورد، ئەو وەکو هێڵێکی بەرخۆدانی و ژیان کە جوانییەکان تێیدا بەجێدەبن، هێڵی فەرمانداری گەورە، بێریتان کە شان نادات بە خیانەت و تەسلیمیەت، دەبێ چۆن ژیانی بێتەوە؟ ژیان و بەرخۆدانی بەشێوەی بێریتان سووربوونە لەسەر هێڵی ئازادی.

 

پێویستە لەخۆمان بپرسینەوە کە بزوتنەوەی ئازادیمان لە کام هەلومەرجدا، چۆن پێشکەوت و بەرفراوان بووەوە و لەم پێشکەوتنەدا ئەو هەباڵانەی وا ڕۆڵیان هەبوو کام دژوارییان تەحەمول کرد و چۆن ئەمڕۆ بە ئێمەیان گەیاند؟ لەگەڵ واتادان بە مەزنی ئەو نرخانەی کە هەر هەڤاڵێکی ژن بە هەوڵ و ڕەنجەکانی خوڵقاندوویەتی، لە خەبات و ڕێکخستنەوە تێدەپەڕێت، ئەم نرخانە تەنیا هەستیاری لە بەشداربوون و مەزنایەتی دڵ و عەشق نەخوڵقێنراون، لە هەر پێشکەوتنێک کە ماوەی بە ساڵان و لەگەڵ کاریگەری هەر شەهێدێکمان بەدیهاتن، جەوهەر و ئیرادەی ژن هاتە ئاوارەوە، هەریەکەیان بوونە گزنگی پارچەکەری تاریکییەکان، کاتێک دەوروبەر ڕوناک بووەوە، بۆ کۆمەڵگا و گەل ڕەنگی دایەوە، راستی چۆنیەتی ژیان، مرۆڤ و کۆمەڵگە کەوتە بەرپرسیارییەوە، هەریەکەیان لەناو ئەو پێوانانەی کە کۆمەڵگا یاخود سیستم دیاریکردبوون، زێدە زاڵبوون و توانیان ژیانیان لەناو ئەو هەلومەرجانەدا بەڕێوەببەن، مامۆستا و قوتابی مەکتەبانی بڵند بوون، بەڵام ئەوان ئەو دادپەروەری نرخەکان و شێوە ژیانەیان کە سیستم دیاریکردبوو قبوڵ نەکرد، بەو زانابوونەوە کەوتنە جموجوڵەوە کە بە شێوەیەکی مرۆڤانە، ژیان و ناسنامە و کەسایەتی ژن قازانج بکەن، کاتێک شاخەکان وەکو مەکانی خۆیان هەڵدەبژێرن کە زۆر چاک دەزانن دەوروبەریان بە تاریکی دەورەدراوە، و لەسەر ڕەتکردنەوەی ئەوەیە کە وەکو هێزی داهێنەری ژیانێکی نوێ، ئیرادەی تێپەڕاندنی زەحمەتییەکان نیشاندەدات.

 

کاتێک ئەوانە چیاکان وەکو مەکانی خۆیان هەڵەبژێرن پتر نزیکی ڕۆژ بوونەوە، هەریەکەیان کاتێک بەدوای سەرچاوەی ژیان دەگەڕان؛ بوونە وەڵامی پرسیاری "چۆن دەبێت بژین؟"، کەوتنە ناو هەوڵ و ڕەنجدان بۆ بەدیهێنانی داهاتوو لە کورتەئاراکانی ژیانیاندا، بەبێ هیچ چاوەڕی و بەرانبەرێک خەباتیان کرد، کچەکانی ڕۆژ کە سادە و هێندەش زانا بوون، بێ دوودڵی بێقەراری وەکو نوێنەرانی ئیرادە و هێزی جەوهەری، ڕاوەستەی ژنی ئازادیان پێشخست، لەگەڵ ڕەتکردنەوە و بچوککردنەوەی ئیمکانەکانی دەوڵەت، بوونە خاوەن ژیانێکی بەشرەف، بێ ئەوەی گرنگی بدەن بە دژوارییەکانی تێکۆشان، بە زانابوونی خوڵقاندنی شتگەلێکی جوان، ڕاستی کۆمەڵایەتییان لێپرسییەوە، بێ ئەوەی لە پرسیارەکی بۆچی و لەبەرچی'یەکان ئاسی بمێنن، لە تێۆەڕاندنی ئەزمونە دژوارەکاندا سەرکەوتن، کەگەڵ ژیانکردنی ڕاستی تاکی ئازاد، بە ئێمەیان نیشاندا کە ڕاوەستەی بە ئیرادە سەردەکەوێت، ئەوان بە پێشەنگایەتی کردنی ژنانی کورد' هەریەکەیان سەرکەوتن لەوەی کە ببنە مامۆستا و هێزی خوڵقێنەری داهاتوو.

 

ئەگەر لە هەلومەرجی ئەمڕۆدا ژنی کورد لە گۆرەپانی سیاسیدا جێدەگرێت و خاوەن نوێنەرایەتییە لە تێکۆشانی سیاسیدا قەرزاری ئەوانین، هەروەها ئەگەر ئەو دایکانەی کلە قارەمانترین ڕۆڵەکانیان لە شەری ئازادیدا لەدەستداوە، سەربڵندانە و بە سەبر و متمانەوە بانگەوازی بۆ ئاشتی دەکەن و ڕاوەستەی بە شەرەف نیشاندەدەن، سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەیبەتی ئەو تێکۆشانەی وا شەهیدەکانمان لەپێناو ژیانێکی ئینسانی داویانە، ئەوان بە بچوک بینینی مەرگ، چۆنیەتی ژیانیان فێرکرد و کردیانە عایدی هەموو کۆمەڵگا.

 

لە کوردستاندا لەو جێگەیەی دەستیان پێکرد کە نەتدەتوانی بە ناسنامە و کلتوری خۆت بژیت و بە زمانی دایکت قسە بکەیت و نەیاندەویست ببنە ڕۆڵەکانی وڵاتی قەدەغە، بۆیە پێویستی تێکۆشانیان نەک بە تەنها بۆ بەجێماوەکان بوو، بەڵکو کردیان بە ماڵی هەموو کۆمەڵگا، ئەگەر ئەمڕۆ ژنی کورد لە ڕیزی پێشەوەی تێكۆشانی سیاسی دیموکراتیکدا جێدەگرن و لەپێناو ئاشتی ڕێدەپێون، هێندەی شەڕ واتای ئاشتیش دەزانن و بوونەتە خاوەن کلتوری خاوەندارێتی کرد لە نرخەکان کە بە دیلی گرانە، بەرهەمی تێکۆشانی هەریەک لە شەهیدەکانمانە کە ئاشتی و کلتوری دیموکراسی خولقێنراویان کرد بە ماڵی هەموو گەل.

 

ئەوان لەناو هەیبەتی شاخەکاندا هەریەکەیان وەک ئەستێرە دەدرەوشێنەوە، بە شەڕکردن، ئاشتیان بۆ کۆمەڵگا بەدیهێنا، ئەگەر ئەمڕۆ کێشەی کورد وەکوو کێشەیەکی ناونەتەوەیی لە ڕۆژەڤدایە و ڕۆڵێکی دیاریکەر دەگێڕێت، ئیفادەی لە ڕاوەستەی تێكۆشەرانە و بە شەرەفی ژنی کورد دەبینێتەوە، وەکو پێشەنگایەتی ژیانی برایەتی لەناو ئاشتیدا بەرەو ئازادی ڕێیان پێوا و لە بەرامبەری بێرەحمەتی شەڕەوە سەنگەریان گرت، چونکە باوەڕیان بەوە هەبوو کە ئاشتی تەنیا لەسەر ئەم بنەمایە بەدیدێت، بەدیتنی نامومکن بوونی ژیان لە وڵاتی قەدەغە، قەدەگەکانیان لە ژێر پێ نا و لەناوبردنی ئەو تاریکییە ڕەشەی ژنی تێدا بوو، ڕووناک بوونەوە و ڕۆشنیان کردەوە، بۆیە بە یەکگەشتنی کچە کوردانی بیلگە و کچانی تورک و چەرکەز کە عاشقی ئازادی بوون، بە ڕێکەوت نییە، بەڵکو بۆ یەکێتی گەلەکان، هەنگاوە جوانەکانی یەکتر گەیشتنیان هاویشت، بە هاتنە لای یەک لەناو یەکێتییەکانی ئازاد، بێ واتابوونی دوژمنایەتی هەزاران ساڵەی چێنراویان لەنێوان گەلەکانیاندا نیشاندا.

 

لەگەڵ واتادان بە ڕاوەستەی پێشەنگایەتی و ڕێپێوانی ڕێهەڤاڵان؛ بێریتانەکان، عەزیمەکان، غوربەتلی، مریەن، شەرڤین، چەرکەز و هێلین لەگەڵ جێبەجێکردنی کاتی وەرچەرخانی تێکۆشانی ئاشتی و دیموکراسی بە ئاڵای ئازادی گەلەکان، لێگەڕین بۆ کلتوری ئاشتی و دیموکراسی و قوڵایی یەکێتی ئازاد لە ڕابردووی مێژووی نزیکماندا و هەوڵدان و ڕەنجدانی پتەو بۆ خوڵقاندنی داهاتوو، دەبێت شایستەبوون بۆ شەهیدانی مانگی ئۆکتۆبەر بزانرێت، بزانین کە هەر بەشێکی تێکۆشانی ئازادیمان پڕە لە دەوڵەمەندی و بەو زانابوونەی کە هەر شەهادەتێک چۆن ڕۆڵی پردێکی گێرا خاوەندارێتی کردن لە ئەرک و بەرپرسیاریمان بەجێبهێنن.