ئاستەنگەکانی بازاری کار لە ئێراندا؛ جیاکاریی ڕەگەزی و ململانێی بژێوی ژنان

ژینۆ خاتروەسی

یەکێک لە ئاڵۆزترین و داینامیکترین کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی وڵات، دۆخی کارە لە ئێراندا.،ەم کێشەیەدا، پەرەسەندنی تواناکانی پەروەردەیی و پیشەیی بە ئاستەنگە ڕێکخراوەییەکان و قەیرانە ئابوورییەکانەوە گرێ دراوە،  هەرچەندە لە دەیەکانی ڕابردوودا بوونی ژنانمان لە بوارە زانستی، ئەکادیمی و پیشەییەکاندا بە فراوانی و بە بنەماییەور بینیوە، بەڵام کاتێک ئەم سەرمایەیە مرۆییە گرنگە دەگاتە بازاری کار، رووبەڕووی کێشەی جدی دەبێتەوە، ئەم دۆخە ڕێژەی بەشداریی ئابووریی ژنان زۆر کەم دەهێڵێتەوە و جیاوازیی ڕەگەزی لەم مەیدانەدا قوولتر دەکاتەوە، هەروەها ئەم دۆخە بووەتە تێکۆشانێکی سەخت بۆ ژیان، بە تایبەت بۆ ئەو توێژەی ژنان کە بە تەنها بژێوی ماڵەکانیان دابین دەکەن، دۆخێکە کە پێویستی بە شیکارییەکی قوول هەیە.

 

ژنان ڕووبەڕووی دووهێندە فشار دەبنەوە

بەپێی ئامارە فەرمییەکان و چاودێرییەکانی مەیدان، لە شیکاریی بازاری کاردا یەکێک لە گرنگترین و لە هەمان کاتدا پشتگوێخراوترین توێژەکان، ژنانی سەرۆکخێزان. ئەو ژنانەی کە ژمارەیان لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی جیابوونەوە، مردنی هاوژینیان، نەخۆشییەوە زۆر بووە، ئەم ژنانەی کە لە کۆمەڵگەدا زۆر جار وەکو ژنانی بەردراو یان بێ هاوژینژن ناسراون، لە هەمان کاتدا رووبەڕووی دووهێندە فشار دەبنەوە: یەکەم، پەروەردەکردنی منداڵان، کارەکانی ماڵەوە و بەڕێوەبردنی هەستبڕی خێزان، دووەمیش پێویستیی بەپەلە و گرنگی پەیداکردنی داهات بۆ ژیان، ئەم پێناسەیە دەریدەخات کە بۆ ژنانی سەرپەرشتیاری ماڵ، بوونی کارێک پێویستە؛ پێچەوانەی زۆر لە ژنانی هاوژیندار کە کارکردن وەکو بژاردەیەک بۆ زیادکردنی ئارامیی خێزان و سەربەخۆیی دارایی دەبینن.

 

ژنان زیاتر مەترسییان لەسەرە کە تووشی دەستدرێژیکردن ببنەوە

بەڵام ئەم ژنانە ڕووبەڕووی بەربەستی بەرچاو دەبنەوە بۆ چوونە ناو بازاڕی فەرمی کار، زۆرێک لە ژنانی سەرۆک ماڵ بە تایبەت ئەوانەی دوای ساڵانێک لە هاوسەرگیری و پەروەردەکردنی خێزان بە ناچاری کار دەکەن، خاوەنی ئەو لێهاتوویی تایبەت و ئەزموونی کارکردنی تۆکمە و خوێندنی باڵایان نییە کە پێویستن بۆ دابینکردنی داواکارییەکانی بازاڕی کار، ئەمەش پاڵیان پێدەنێت بۆ ناو ئابووری نافەرمی، کە وەک فرۆشیاری پیشەسازی دەستی کاردەکەن، وۆرکشۆپی بچووک پاک دەکەنەوە، لە کارە خزمەتگوزارییە زۆر کەم موچەکاندا بەبێ ڕێککەوتنی فەرمی یان بیمە، جگە لە نەبوونی ئاسایشی کار لەم کەرتەدا، ژنان زیاتر بەرەوڕووی ئازاردان و جێگۆڕکێی ئابووری و بێبەشی کۆمەڵایەتی دەبنەوە.

 

ڕێگەیەکی لێژ و کێشەیەکی گەورەی بژێوی ژیان

قەیرانە ئابوورییە بەردەوامەکانی ئێران، بەتایبەت هەڵئاوسانی بەرز و دابەزینی بەهای دراوی نەتەوەیی، ڕاستەوخۆ و بە شێوازێکی وێرانکەر کاریگەری لەسەر ماف، دەستکەوت و هێزی کڕینی هەموو کرێکاران، بەتایبەت ژنان کردووە، لە دۆخێکدا کە تێچووی ژیان بۆ خێزانەکان بە ڕێژەیەکی سەرسووڕهێنەر بەرز دەبێتەوە، بەرزبوونەوەی موچەی ساڵانە کە زۆر جار زۆر کەمتر لە ڕێژەی هەڵئاوسانی ڕاستەقینە دیاری دەکرێت، هەرگیز ناتوانێت هێزی کڕینی لەدەستچوو بگەڕێنێتەوە، کە بووەتە ڕێگەیەکی لێژ و کێشەیەکی گەورەی بژێوی ژیان، بۆ ژنانی سەرۆکخێزان کە پێشتر بە موچەی کەم کار دەکەن و پاشەکەوتەکانیان کەمە، ئەو موچەیەی کە ژنانی سەرۆکخێزان لە سێکتەری نەفەرمیدا بەدەستی دێنن، بۆ دابینکردنی تێچووە سەرەکییەکانی وەکو خانووبەرە و خۆراک بەش ناکات؛ بێ ئەوەی تێچووی پەروەردەی منداڵ یان خەرجییە تەندروستییەکان هەژمار بکرێن.

 

شوێنی منداڵانی بچووک بە موچەی گرانە

ئەم قەیرانە ژنان ناچار دەکات بڕیاری سەخت بدەن، بۆ ئەو دایکانەی کە ناچارن منداڵە بچووکەکانیان بنێرن بۆ باخچەی ساوایان، تێچووی باخچە تایبەتەکانی منداڵان زۆر جار بەشێکی گەورەی داهاتە کەمەکەیان دەبات، لە زۆر بارودۆخدا، تێچووی چاودێریکردنی منداڵان لە تەواوی داهاتی مانگانەی ژنێکی سەرۆکخێزان کە لە بەشی نافەرمیدا کەمترین موچە یان کەمتر لەوە وەردەیگرێت تێپەڕ دەکات، ئەم فشارە ئابوورییە بە شێوازێکی پراکتیکی ئەوان ناچار دەکات واز لە کارەکەیان بهێنن و بگەڕێنەوە ماڵەوە، کە ئەمەش خۆی دەبێتە هۆی دوو هێندەبوونی هەژاریی خێزان، نەبوونی ژێرخانی خزمەتگوزاریی هەرزان، وەکو باخچەی گشتیی کوالێتی بەرز، بووەتە ئاستەنگێکی گەورە لە بەردەم کارکردنی ژناندا.

 

جیاکاریی ڕەگەزی

لە بازاڕی کاری ئێراندا سەرەڕای بوونی یاسا و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە موچەی یەکسان بۆ کارێکی یەکسان، ژنان بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵاواردنی موچە، ئەم جیاکارییە لە کەرتی تایبەت و دامەزراندنی نافەرمیدا توندترە، خاوەنکارەکان کە لە ژێر ئەو تێڕوانینە نەریتییەدا کاردەکەن کە پیاوان بژێوی سەرەکین و بەرپرسیارێتی زیاتریان لە ئەستۆدایە، وەرگرتن و پێدانی موچەی زیاتر بە پیاوان لە پێشینە دادەنێن و ژنان وەک کرێکاری هەرزان دەبینن، ئەم بۆچوونە، هەرچەندە لە یاسادا بە ڕوونی باس نەکراوە، بەڵام وەک جۆرێک لە جیاکاری شاراوە لە شوێنی کاردا کاردەکات، لە ئەنجامدا ژنان بۆ کارێکی یەکسان کرێی کەمتر وەردەگرن.

 

خاوەنکارەکان ترسیان لە پابەندبوونەکانی وەک مۆڵەتی منداڵبوون هەیە

جگە لەوەش قەیرانە ئابوورییەکان و دابەزینی بازاڕ زیاتر هەڕەشە لە ئاسایشی کاری ژنان دەکەن لە چاو پیاوان، کاتێک دەرکردن لە کارەکان ڕوودەدات، زۆرجار ژنان بە تایبەتی دایکان لە یەکەم کەسەکانن کە لە کارەکانیان دووردەخرێنەوە، خاوەنکارەکان ترسیان لە پابەندبوونەکانی وەک مۆڵەتی منداڵبوون هەیە ”هەرچەندە بە شێوەیەکی یاسایی مافی ئەوەیان هەیە”، پێویستی کەمکردنەوەی کاتەکانی کارکردن بەهۆی بەرپرسیارێتی خێزانییەوە، ئەمەش ئاسایشی کارەکانی ژنان تێکدەدات و بەردەوام لە ژێر ترس و دڵەڕاوکێی لەدەستدانی سەرچاوەی داهاتەکەیاندا دەیانهێڵێتەوە، هەروەها ئەمەش هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر بەردەوامی خێزان بۆ ژنانی سەرۆک خێزان.

 

ژنانی ئێرانی بە تێڕوانینێکی جیاواز نزیکی کار دەبنەوە

لەگەڵ ئەم ڕەوتە خەمناکەدا، هەرچەندە جیهانی دیجیتاڵی و ئابووریی دیجیتال بۆ ژنان دەرفەتی داهاتی بە ئازادیی شوێن و کات ڕەخساندووە، لەوانە کارسازی لە ماڵەوە و قازانجکردنی ئۆنلاین، بەڵام ئەم پلاتفۆرمانەش ڕووبەڕووی کێشەی وەکو فلتەرکردن، گۆڕانکارییە ئابوورییەکان و نەبوونی پاراستنی یاسایی دەبنەوە، بە تەنها ناتوانن شوێنی بازاری کارێکی فەرمی، دادپەروەر و پشتگیر بگرن، داینامیکەکانی کۆتایی لە بازاری کاردا دەردەخەن کە ژنانی ئێرانی، بەتایبەت نەوە گەنجەکان، بە تێڕوانینێکی جیاواز نزیکی کار دەبنەوە، وەک بەشێک لە ناسنامە، سەربەخۆیی کەسی و پرستیژی کۆمەڵایەتیی خۆیان دەیبینن و هەوڵ دەدەن بەدەستی بهێنن.

 

بۆ داهاتووی ئابووری و کۆمەڵایەتیی ئێران پێویستییەکی نیشتمانیشە

لە ئەنجامدا، شیکاریی کارکردنی ژنان لە ئێراندا چیڕۆکی تێکۆشانێکی بەردەوامە لەنێوان تواناکانی زیاد و سنووردارکردنە قورسەکاندا، کە لە ژێر فشاری قەیرانە ئابوورییەکاندا قورستر بووە، بۆ تێپەڕاندنی ئەمە، چاکسازی لە یاساکانی کار و مەدەنی، وەبەرهێنانی دەوڵەت لە ژێرخانی خزمەتگوزاریدا، تێکۆشان دژی نایەکسانیی موچە و ڕەخساندنی کولتوورێکی کار کە ڕەگەزپەرست نەبێت، تەنها بۆ ژنان سوودبەخش نییە، لە هەمان کاتدا بۆ داهاتووی ئابووری و کۆمەڵایەتیی ئێران پێویستییەکی نیشتمانیشە، ژنانی سەرۆکخێزان پێویستیان بە پشتگیرییەکی ئاراستەکراو و تایبەتی هەیە بۆ ئەوەی بتوانن بارودۆخی دابینکردنی خێزانەکانیان بە مێشکێکی ئارامتر و مافی دادپەروەرتر هەڵگرن، گەشەسەندنی بەردەوامی ئابووریی ئێران، بەتایبەت لە مەرجە سەختەکانی ئەمڕۆدا، بێ بەشداریی چالاک، یەکسان و دادپەروەری نیوەی دانیشتووان بەدەست نایەت، ئاستەنگە قورسە ئابوورییە هەنووکەیییەکان کە خاوەنی دەرئەنجامی وێرانکەرن، لەمەودواش زیاتر کاریگەری لەسەر مەرجەکانی ژیانی ژنان بە تایبەت دەبێت.