ڕۆڵی ژنان لە یەکەم هەڵبژاردن و پەرلەمانی کوردستاندا
ئاڤان ئەحمەد – مامۆستای زانکۆ
ڕۆژی (١٩/٥ / ١٩٩٢) سەرەتایەكی گرنگ بوو بۆ نەتەوەی كورد و رۆژێكی مێژوویی بوو بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازیی كورد، چونكە هاونیشتمانییان بۆ یەكەمجار بە ویستی خۆیان و تاڕاده‌یه‌كی زۆر به ئازادیی خۆیان نوێنەری راسته‌قینه‌یان بۆ پەرلەمان هەڵبژارد، جگە لــــــەوەش لە رێگەی دەنگدانێكی تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئازاد و دیموكراسییه‌وه هاته ئاراوه، كە تاكو ئه‌وكاته له عیراقدا نموونه‌یه‌كی دەگمه‌نی ناو سیسته‌مه سیاسییه‌كه بوو.
ژنیش به‌شداری سیاسی هه‌بوو، به‌تایبه‌تی له ده‌نگدان و له مافی بوونیان به ئه‌ندامی په‌رله‌مان، ئەوكات پەرلەمان پێكهاتبوو لە (١٠٥) ئەندام (٩٩ پیاو) بوون و ته‌نها (شەش) ئه‌ندامیان ژن بوون، هاوكات وەزیری ژن (٥.٧%) ئه‌ندامی كابینه‌كه‌یان پێكده‌هێنا.
له كابینەی یەكەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا کە لە نێوان یەكێتیی و پارتی بە یەكسانی وەزارەتەكان دابەشكران، لەم كابینەیەدا تەنها یەك وەزیری ژن هەبوو، لە كۆی هەموو وەزارەتەكان ئه‌ویش (كافیە سلێمان بوو، لە پشكی (ی.ن.ك(.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا پارته‌كان هه‌وڵیانداوه بوار و ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ به‌شداریی ژنان بڕه‌خسێنن، هه‌رچه‌نده ئه‌و رێژه‌ی كورسییانه‌ی كه بۆ ژنان ته‌رخانكرابوون به پێی پێویست نه‌بوون، به‌ڵام لەم ئەزموونە نوێیه‌ی هەرێمی كوردستاندا بۆمان دەردەكەوێت كە باشترە له زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه. ژنانی كورد لە باشووری كوردستان سانسۆر و نه‌ریتی په‌راوێزخستنیان له كاری سیاسیی‌دا كه‌متره، بۆ نموونه بەپێی یاسای كۆتا رێژه‌ی (٧%) تایبه‌تكرابوو بۆ ژنان، بۆیان هه‌بوو له‌و سنووره دیاریكراوه‌دا دەنگ بدەن و خۆشیان كاندید بكه‌ن، ئەوە بوو لە خولی یەكەم، خولی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ناو لیستی پارتی دیموكراتی كوردستاندا لە كۆی(٥٠) كورسی(٥) یان بۆ ژنان و لەناو لیستی (ی.ن.ك) لە كۆی(٥٠) كورسی(٤) یان بۆ ژنان بوو، به‌مه‌ش لە یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا(٩) ژن توانیان ببنه ئه‌ندامی پــــه‌رله‌مـــــان، ئەوانیش ( هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، پەریخان مەحمود عەبدولقادر «شەمام»گەلاوێژ عەبدولجەبار، نەهلە محەمەد سەعدوڵا) لەسەر لیستی (ی.ن.ك).
هاوكات له‌سه‌ر لیستی (پ.د.ك) كۆمه‌ڵێك ژن بوونه ئه‌ندام په‌رله‌مان، كه پێكهاتبوون له هه‌ریه‌كه له: (فەوزیە عیزەدین، شەفیقە فەقێ عەبدوڵا، نەسرین مستەفا مەزهەر، حەلیمە حوسێن بارزانی، زەهرا حاجی تەها رەسول) هه‌ر لە خولی یەكەمی پەرلەماندا لیژنەیەك بەناوی لیژنەی پاراستنی مافەكانی ئافرەتان دانرا و فەوزیە عیزەدین لە لیستی (پ.د.ك) سەرۆكی ئەو لیژنەیە بوو.
هه‌ریه‌ك له (فەوزیە عیزەدین، نه‌هله محه‌مه‌د سه‌عدوڵا، گه‌لاوێژ عه‌بدولجه‌بار) ئاماژه‌یان به‌وه داوه، كە بوون بە ئەندام په‌رلەمان، ئەوە دەگه‌یه‌نێت كە ژنی كورد رۆڵی خۆی لە هەموو بزافێكدا بینیوە، چونكه لە سەرەتای دامەزراندنی پەرلەمانەوە، ژنان كاری گرنگیان پێسپێردراوه و لە هەموو لیژنەكانی پەرلەماندا كاریان كردووە، هه‌ڵوێستی مێژووییان له هه‌مبه‌ر پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌یان نواندووه، یەكێك لەو هه‌ڵوێستانه مانگرتنیان بووە دژی شەڕی ناوخۆ بۆ ماوەی(١١) رۆژ، چونكە هەستیان بەوە كردووە كە شەڕ هەمیشە بارگرانییە بۆ سەرشانی ژنان، هه‌روه‌ها خاوەنی راوبۆچوونی خۆیان بوون لەسەر ئەو پرۆژانەی كە پێشكەش بە پەرلەمان كراون.
بۆ ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان، پەرلەمان ئەزمونێكی نوێ بوو، وه‌ك پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسی خاڵی سه‌ره‌تا بوو. به‌ڵام شتێكی تایبەت به ئه‌ندازه‌ی پێویستییه‌كانی قۆناغه‌كه بۆ ژنان لە ئارادا نەبوو، ئەوەی دەیانكرد بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی کۆمەڵگە بوو. گرنگترین بڕیاریش متمانەدان بوو بە پەرلەمان لە (٤/٧/١٩٩٢) هه‌روه‌ها لە(٤/١٠/١٩٩٢) راگه‌یاندنی فیدراڵی بوو بۆ كوردستان.(نه‌هله محه‌مه‌د سه‌عدوڵا) وەك ژن بەشداری هەبووە، سەرۆكی لیژنەی پەرەپێدان بووه لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان، ناوبراو پێیوایە چالاكترین لیژنە بووه و ژن لە ناو پەرلەمان رۆڵی چالاكی هه‌بووە، بەڵام شتێكی تایبەت بۆ ژن نەكراوه، هاوکات پەرلەمانتاره ژنه‌كان لە فراكسیۆنی سەوز بەتایبەت لەگەڵ (شەمام شه‌وقی) داوای وەزارەتێكیان بۆ كاروباری ژنان كرد، بەڵام لەلایەن پەرلەمانەوە ڕه‌تكرایه‌وه. (شەمام شەوقی) لەگەڵ ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنەكانی ساڵی(١٩٩٢)، یەكێك بووە لەو پێنج ژنانەی كە هەڵبژێردرا بوو لەسەر فراكسیۆنی سەوز، له‌ناویاندا لە چالاكترین ژنەكان و داكۆكیكارێكی سەرسەخت بووە لە جێگیركردنی پێگەی ژن لە ناو پەرلەمان و لە دەرەوەی پەرلەمان، هەروەها داوایكردووە كە لیژنەیەكی تایبەت بە ژنان و مافی مرۆڤ لە ناو پەرلەمان دابنرێت.