شوێنەواری دەرونی تاوانبار چ ڕۆڵێک دەبینێت لە لێکۆڵینەوەی تاوان؟

پروشە قەلەندەر – پارێزەر

لێرەدا ڕونکردنەوەیەک لەسەر شوێنەواری ماددی دەدەین پێش شوێنەواری دەرونی تاوانبار، شوێنەواری ماددی بریتییە لە هەر شوێنەوارێک کە تاوانبار بەجێی دێڵێت چ پاشماوەی خۆی بێت یان پاشماوەی ئەو ئامێرانەی بۆ تاوانکردن بەکاریهێناوە.

 

پاشماوەی تاوانبار-جەستەیی

پەڵەخوێن- پەنجەمۆری دەست و قاچ - میز- تف و ڕشانەوە- قژ- موو - منی تۆی پیاو - ئاسەواری دان گاز….هتد

 

پاشماوەی ئامێری تاوان

دەمانچە- فیشەک - چەقۆ- مشار- چەکوش- دەرنەفیز - مقەست - پێڵاو - کەتەر - قایش- بەنزین- ژەهر…. هتد

 

ئایە شوێنەواری دەرونی تاوانبار ڕۆڵی چیە لە کاتی لێکۆڵینەوە؟

مرۆڤەکان پەنجە مۆریان جیاوازە بەهەمان شێواز کردارو ڕەفتاریان جیاوازە لەیەک ناچن، شوێنەواری دەرونی رۆڵی هەیە لە چۆنێتی ئەنجام دانی تاوانەکە لەلایەن تاوانبارەوە ڕەنگدانەوەی لە کردار و ئەنجامی تاوانەکە هەیە.

 

نموونە / چەن تەرمێک بە هەمان شێواز کوژراون لێرە دەردەکەوێت کە ئەمە هەمان تاوانبار کردویەتی رەنگدانەوەی هەیە دیارە بە شێوازی ئەنجامدانی تاوانەکە کە بۆ چ تاوانبارێک دەگەڕێتەوە ئەم تاوانە.