نامۆكردنی ژن له مێژوودا: توندوتیژی وه‌ك نمونه
شاناز هیرانی – سەرۆکی مەکتەبی گەشەپێدانی بیر و هۆشیاری
هه‌ر كاتێك بمانه‌وێت باس له ئه‌سڵی توندوتیژی و هۆكارو ده‌رهاویشته‌كانی بكه‌ین، ده‌بێت سه‌ره‌تا بگه‌ڕێن بۆ پێگه و رۆڵ و كاریگه‌ری ژن به‌درێژایی مێژوو، وه تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و رێڕه‌وه مێژوویه‌ی كه وایكردوه توندوتیژیه‌كان به قۆناغ ئه‌نجام بدرێن و هیچ هێزێك نه‌توانێت تا ئێستا به‌ر به‌و كرده‌وه‌یه بگرێت، چونكه له بنچینه‌دا بۆته به‌شێك له ره‌فتارو ئایدیا و هه‌ڵس و كه‌وت و كلتوری به‌شێكی زۆر له مرۆڤه‌كان. بۆیه من لێره‌دا سه‌ره‌تا ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و مێَژووه و دابه‌شم كردوه به‌سه‌ر دوو قۆناغ:
مێژووی مرۆڤایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر دوو قۆناغی سه‌ره‌كی:
له قۆناغی یه‌كه‌م كه به قۆناغی دایك سالاری، یان قۆناغی خواوه‌نده ژنه‌كان ناسراوه
له‌م قۆناغه‌دا كه بنه‌ڕه‌ته‌كانی ئایین سه‌رهه‌ڵده‌دات، خواوه‌نده مێینیهكان ده‌بن به په‌رستراو. له مێژوودا دێرینترین ئایینه‌كان، ئاینه‌كانی میزۆپۆتامیان/ ئاینه‌كانی سۆمهرن. له‌م قۆناغه‌دا دایك خاوه‌نداریه‌تی له‌نه‌وه ده‌كات و ئه‌م نه‌وانه‌ش ره‌چه‌ڵه‌كیان بۆ دایك ده‌گه‌ڕێته‌وه نه‌ك بۆ باوك. هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئهكتهكان، سه‌رجه‌م جوڵه‌كان و بیركردنه‌وه‌كان له‌و چوارچێوه‌یه‌دان كه ژن رابه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه ده‌كات. هه‌ر له‌وێش مه‌فهومی كار، مه‌فهومی په‌رستن ، مه‌فهومی ماڵا، مه‌فهومی ژیان و خێزان و هه‌مویان وا به‌سته‌ن به‌و چیرۆكانه‌ی كه خواوه‌نده ژنه‌كان بۆ ئێمه‌ی ده‌گێڕنه‌وه. به‌ڵام له قۆناغێكی دواتردا، كاتێك كه پیاو به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێت، چیتر خواوه‌نده ژنه‌كان ناهیڵێتهوهو وه سیفه‌تی خواوه‌نده به‌دكاره‌كان بۆ ژن جێده‌هێڵن. هه‌روه‌ها ره‌چه‌ڵه‌كی نه‌وه‌كان له‌ژنه‌وه دهگۆریَِت بۆ پیاو. بۆ نمونه ئێستا من كه‌ناوم شاناز ره‌مزیه، له‌كۆندا ده‌بوایه ناوم شاناز فه‌هیمه بێت، به‌ڵام له‌قۆناغی دوه‌مدا كه قۆناغی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی كۆمه‌ڵگایه له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه، ئه‌م قۆناغه بریتی ده‌بێت له یه‌كه‌مین شت، ئه‌ویش وه‌رگرتنی ناسنامه‌ی مرۆڤایه‌تی له ژنه‌وه بۆ پیاو. پیاو ئه‌بێت به سه‌بجێكت یان به سه‌نته‌ر، ژن ده‌بێته (مه‌فعول به) واته ئه‌بێت به ئۆبێجێكت. ئه‌وه‌ی كار ده‌كات پیاوه‌و ئه‌وه‌ی به‌ركاره ژنه. ئه‌وه‌ی رابه‌رایه‌تی ده‌كات پیاوه، ئه‌وه‌ی دوای رابه‌ر ئه‌كه‌وێت ژنه.
به قۆناغێكی مێژوویی دوورودرێژ هه‌رچی سیفه‌ته لار‌و له‌وێر و خراپه‌كان هه‌یه فۆڕمه‌كه‌ی ئه‌گۆرێت به فۆڕمێكی ژنانه. وه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر چهپهڵیهك، به‌رامبه‌ر هه‌ر تاوانێكی گه‌ردونیدا وێنه‌ی ژن تێیدا زاڵا ده‌بێت. به‌م ساته‌شی كه ئێستا ئێمه قسه‌ی تێدا ده‌كه‌ین: بۆ نمونه له‌ئه‌مه‌ریكا كاتێك زریانێك هه‌ڵده‌كات یان گه‌رده‌لولێك رووده‌دات پێی ده‌ڵێن زریانی فلۆریدا، یان زریانی كاترینا. ئه‌م ناوانه هه‌موی ناوی ژنه واته هه‌ر وێرانكاریهك روبدات ژن له‌پشته‌وه‌یه‌تی. واته ژن شومه، بۆیه مادام ژن شومه، ده‌بێت بخرێته ماڵه‌وه‌و لهچوارچێویهكی به‌ردیندا بهێڵدرێته‌وه. رۆڵی ژن یان كاری ژن ده‌بێت له كاره‌وه بگۆرێت بۆ به‌خێوكردن و وه‌چه خستنه‌وه‌و ئه‌سڵی كاری ژنانه ئه‌بێت به ئامێرێك بۆ (ئیڤڵیوشن): ئیڤڵیوشن مه‌به‌ستم له په‌ره‌سه‌ندنی مێژوویی جیناتی مرۆڤایه‌تیه، كه ژن به‌رپرسه له هێشتنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی مرۆیی. لێره‌دا كاری ژن ته‌نیا بریتی ده‌بێت له په‌روه‌ده‌كردنی مناڵا و گۆش كردنی له‌چوارچێوه‌ی خێزاندا. چونكه ئه‌مه‌ش پێشینیه‌كی مێژوویی هه‌یه، بۆیه سه‌رجه‌م پرۆسیسه پهروهردهیهكهش كه ژن تێیدا مناڵی پێ په‌روه‌رده ده‌كات، بریتیه له‌و تهسوڕه پیاوانه‌یه. لێره‌دا ژن (ژنانه) منداڵا گه‌وره ناكات، به‌ڵكو به لۆژیكی پیاوانه، ئه‌مه‌ش له‌مێژوودا درێژه‌ی هه‌یه تا ئێستا. بۆیه له‌كۆی بزوتنه‌وه فێمێنیستی و ئه‌و بزوتنه‌وانه‌ی داوای مافه‌كانی ژنان ده‌كه‌ن، هه‌مویان ناڕه‌زاین له‌و سیستمه‌ی جیهان ده‌بات به‌رێوه. سیستمی به‌رێوه‌بردنی جیهان سیستمی ئاینه تاك خواوهندیهكانهو له حه‌زره‌تی ئیبراهیمه‌وه تاكو پێغه‌مبه‌ران عیسا و مو‌سا و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، بریتی بوه له سیستمێكی پیاوانه. به‌مه‌ش هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی له‌م دونیا و ئه‌ودونیا به پیاو دراوه. ته‌واوی په‌یامبه‌ره‌كان پیاون، به‌و پێیه‌ی ژنان ناتوانن هه‌ڵگری په‌یام بن.
ژن لێره‌دا ته‌نیا یه‌ك رۆڵی هه‌یه، ئه‌ویش هاوكاری پیاوه له باشترین حاڵه‌تدا. بۆ نمونه: له‌سه‌رجه‌م تێڕوانیه ئاینیه‌كان ژنان ده‌چنه دۆزه‌خه‌وه بۆ؟ چونكه ژنان نزیكترین له‌پیاوان، وه شه‌یتان ده‌توانێت له‌رێگه‌ی ژنانه‌وه پیاو فریو بدات و بیخاته سه‌ر رێگه‌ی خراپ. ئه‌م لۆژیكه هه‌میشه‌ی وێنه‌ی ژن ده‌كات به تاوانبار، وێنه‌ی گوناح كار، وێنه‌یه‌كی حه‌رام، وێنه‌ی جه‌سته‌یه‌ك كه ده‌توانێت پیاو له‌خشته به‌رێت. له‌راستیشدا ئه‌مه هه‌موی دۆخێكی سایكۆلۆژی پیاوانه‌یه، نه‌ك فاكتێكی مێژوویی.
دواجار هه‌موو ئه‌مانه و سه‌ره‌تاكانی ئیعتراز گرتن و سه‌ره‌تاكانی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌م دۆخه‌دا كه ژنی تێدا وه‌ك تاوانبار پێ ناسێنراوه. كه‌ی هه‌ست لای ژن دروست ده‌بێت بۆ به‌رگری كرن له‌خۆی و بۆ به‌رگری كردن له‌مافه‌كانی و بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه دژی ئه‌و سیستمه؟.
به‌هه‌مان شێوه ده‌توانین دابه‌شی بكه‌ین بۆ دوو قۆناغ، یان دوو ئاراسته‌ی جیاواز:
قۆناغێكیان، قۆناغی رۆژئاواییه، كه به سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وتی فیمێنیزم به‌ناوبانگه. وه قۆناغی رۆژههڵاتیمان هه‌یه، كه هێشتا نه‌خه‌مڵیوه، به‌ڵام ڕیشه‌كانی له‌ناو كلتور‌و داب‌و نه‌ریته‌كاندا هه‌ن. لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌خێرایی باسی هه‌ردوكیان بكه‌م:
سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵات
ئێمه كه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌ژین، ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ی كه هێشتا سه‌رزه‌مینی میزوپۆتامیایه. هه‌ره‌وه‌زی كار له‌سه‌رده‌می كشتوكاڵیدا زۆربوه. بۆیه هێشتا ژن خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی پێگه‌ی خۆی بوه. هه‌ر به‌دیاریكراوی له‌ناو كوردا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه له‌مێژووی دێرزهمانماندا ژن خواوه‌ند بوه، به‌نمونه خواوه‌ندی زانین، خواوه‌ندی مه‌عریفه، خواوه‌ندێك كه ده‌توانێت د‌رك به‌هه‌موو شته‌كان بكات، كاره‌كته‌ری (شاماران) هه‌یه كه خواوه‌ندی زانین و عه‌قڵه و ژنه. ئه‌و ژنه‌ی كه سه‌رێكی هه‌یه و جه‌سته‌ی وه‌كو ماری لێهاتوه، له‌دواوه كلكێكی هه‌بوه. ئه‌م وێنه ئه‌فسانه‌یه‌ی كاتی خۆی له‌زۆر ماڵدا هه‌بووه‌و به دیواره‌كانه‌وه هه‌ڵواسرابوو. ئه‌مه سیمبولی خواوه‌ندی زانینه و له‌ناو كلتوره‌كه‌ی خۆماندا ماوه‌ته‌وه. ره‌نگه زۆرێك ئاگای له‌و چیرۆكه نه‌بێت. ره‌نگه له‌ناو ماڵه موسڵمانه‌كانیش وێنه‌كه بونی هه‌بێت، به‌لام بێ ئه‌وه‌ی بزانن ماناكه‌ی چیه. ره‌نگه هه‌روا بزانن سیمایه‌كی كلتوریه له‌ناو ماڵه‌كانیان ماوه. هێشتا پێگه‌ی ژن له‌م سه‌د ساڵه‌ی رابردووی لێ ده‌رچێت كه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی سه‌ری هه‌ڵدا، ئیسلامێك كه ده‌وڵه‌ت ده‌یبات به‌رێوه.هه‌ڵبه‌ت یه‌ك قۆناغه پێشتریش له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته‌كانی عوسمانی‌دا كاری زۆر له‌سه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه‌ی خۆمان كراوه، به‌و مه‌به‌سته‌ی ژن نامۆ بكرێت. ژن بچهوسێنردرێـهوه، به‌ڵام تا پێش ئه‌و سه‌دو په‌نجا ساڵه ژن پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌بوه بۆ؟ چونكه جۆری ئه‌و كاره‌ی كه په‌یوه‌سته به ژیانه‌وه هاوبه‌شی پێكراوه. وه ژن به قه‌د پیاو ئه‌ركی له‌سه‌ر شان بوه‌و ئه‌ركه‌كان دابه‌شكراون، مرۆڤیش به پێی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێی ده‌سپێدرێت توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی زۆری تێیدا ده‌بێت. هه‌روه‌ها ژن هه‌ر له‌ماڵه‌وه نه‌بوه، به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌یش بوه. وێرای ئه‌وه‌ی ئه‌ركی منداڵ دروستكردن و پهروهردهكردیشی له‌سه‌ر بوه. كه‌چی هاوشانی پیاو له‌ده‌ره‌وه بوه وقسه‌ی خۆی هه‌بوه و رۆڵێ بینیوه له‌و سه‌رده‌مانه‌دا. هه‌میشه هاوبه‌شی پیاو بوه له‌هه‌ر بریارێك پیاو داویه‌تی. تا ئه‌و چركه‌ساته‌ش عه‌شیره‌ت هه‌یه سه‌رۆكه‌كه‌ی ژنه، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی نامۆیه، چونكه له‌هیچ سه‌رده‌مێكی مێژوویی رۆژئاواشدا ئه‌وه نابینرێت، ئه‌زمونی شاژنه ئه‌لیزا بێسی لێده‌رچێت له به‌ریتانیا، ئه‌ویش ئه‌زمونێكه له‌دوای نه‌مانی وه‌چه‌ی نێر له سولاله‌ی خانه‌واده‌ی مه‌لیكدا دروست ده‌بێت كاتێك پاشا له‌وێ نامێنێ ئیتر هه‌ر كچی ده‌بێـت و كچه‌كه رابه‌رایه‌تی به‌ریتانیا ده‌كات. وه‌كو نمونه‌ش ئه‌مه تا ئێستا ماوه‌ته‌وه.
له‌قۆناغی دواتردا كاتێك ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌كان ئیمتیدادی دینی و خاوه‌نداریه‌تی زه‌وی و زار بۆ به‌شێك له‌و خه‌ڵكانه‌ی به‌ناوی شێخ یان سه‌ید دروست ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ره‌چه‌ڵه‌كیان ده‌گێرێته‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ر و كوردن، یان نه‌ته‌وه‌ی ترن، وایان لێده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئاینیانه‌ی خۆیان زیاتر به‌كاربهێنن و ئه‌و ماكانه‌ی له‌پشتی ئه‌م په‌یامه‌وه ئاماده‌یه‌ی هه‌یه ئه‌یخه‌نه ناو مێشكی پیاوه‌كان، به‌تایبه‌ت دوای دروستبونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌كان و ده‌وڵه‌ته‌كانی وه‌ك عێراق و سوریا و توركیای ئێستا. كه تێیاندا ده‌سه‌ڵاتی ئاینی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئاراسته ده‌كرێت و چیتر په‌یامه‌كان، كه له‌مزگه‌وته‌وه ده‌خوێندرانه‌وه هه‌ر په‌یامی مه‌لایه‌ك نیه به‌ته‌نیا، به‌ڵكو ده‌وڵه‌ت ئاراسته‌ی ده‌كات. وه ئاین ده‌بێته كه‌رسته‌ی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداران و له‌وێوه جارێكی تر توندوتیژی به‌رهه‌م دێت و زیاتر په‌ره ده‌سه‌نێت، به‌تایبه‌تی له عێراقدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نزیكن له‌ده‌سه‌ڵاتی پان عه‌ره‌بیزم، پان ئیسلامیزم، وه سونه‌ش به‌تایبه‌تر، كه له‌ده‌سه‌ڵاتدایه و ئێمه‌ش وه‌ك كورد سونهین. ئه‌مه بوه ئه‌داتێك بۆ زیاتر چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن، بوه ئه‌داتێك بۆ زیاتر ره‌وایی دان بو كوشتنی ژن. بۆ نمونه له‌و یاسایانه‌ی دائهرژرێن. ئه‌گه‌ر پیاوێك ژنێك بكوژێت به بیانوی پاككردنه‌وه‌ی شه‌ره‌ف (غسل العار) ئیتر ئه‌و تاوانبار نیه، بۆیه رێگا خۆشكراوهو به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یان ده‌سه‌ڵاتی ئاینی، كه پیاو بۆی هه‌یه له‌ژنه‌كه‌ی خۆی و دایك و خوشكی خۆی بدات شتێكی نامۆ نه‌بێت. ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ژیانیش له‌ژنه‌كه‌ی بسێنێته‌وه، به‌ڵام ئێمه لهپێتشرداو لهمێژوویهكی پێشتر ئه‌م شته‌مان نه‌بوه له‌و ناوچه‌یه.
بۆیه دیارده‌ی ژن كوشتن یاردهیهكی زۆر زۆر تازه‌و تازه به‌رهه‌م هێنراوه‌و خراوه‌ته‌وه ناو كلتوركهمانهوه. بۆیه هێشتا ئاماده‌یی كلتوری له‌م كۆمهڵگایهیی ئێمه‌دا بۆ رابونی ژنان، بۆ هه‌ست كردن به توانسته‌كانی خۆیان و وه‌ستانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ئایدیۆلۆژیایه، كه ژن وه‌ك نه‌فره‌ت ئه‌بینین، ئاماده‌ی زۆری هه‌یه. تازه‌ترین نمونه‌ش له‌سه‌رده‌می هاوچه‌رخمان بونی ژنانێكی شۆرشگێرن له‌بزوتنه‌وه چه‌په‌كاندا، له‌یه‌كێتی نیشتمانیه‌وه بۆ كۆمه‌ڵه‌ی ئێران بۆ ناو حزبی دیموكرات، وه له‌دوایشدا بۆ په‌كه‌كه و به‌هێزترین ده‌ركه‌وتنیشیان هێزه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه) بوو، كه توانیان له‌رۆژئاوای كوردستان ئه‌زمونێك پێشكه‌ش بكه‌ن و جیهانی پێ سه‌رسام بكه‌ن. بۆ جیهان سه‌رسامه پێی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه تاكه بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێری ژنانه‌یه و به ئایدیۆلۆژیایه‌كی ژنانه‌و له‌سه‌ر فیكرێك دروستبوه و بۆ به‌رگری كردن له‌خود هاتۆته ئاراوه و به‌رگری پێی له‌خۆی ده‌كات. هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی جیهان چاوی له‌سه‌ربوو ته‌نیا مۆدیلێك نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه مێژووییه كه له‌م ناوچه‌یه بونی هه‌یه. هه‌موشمان ده‌زانین ته‌نانه‌ت له راگه‌یاندن عه‌ره‌بی و بیانیاكانیش زۆر قسه‌و باس له‌سه‌ر ئه‌و ژنه كورده چه‌كدارانه كرا كه چۆن توانیان بارودۆخه‌كه بگۆڕن و له‌به‌رامبه‌ر ئایدیۆلۆژیایه‌ك بوه‌ستنه‌وه كه پێی وایه ئه‌گه‌ر پیاوێك به‌ده‌ستی ژنێك بكوژرێت ناچێته به‌هه‌شته‌وه، وه ئه‌م دیارده‌یه‌ی كه ژنێك دێت و به پیاوه‌كان ده‌ڵێت: من ده‌توانم تۆ بكوژم و ئه‌شی كوژێت. وه چانسی وه‌رگرتنی كلیلی به‌هشتی لێ ده‌سێنێته‌وه. ئا لێره‌دا چركه‌ساتی بێدرابونهوهی ئیراده‌ی چه‌ند هه‌زار ساڵا خه‌وتوی ژنه له‌سه‌ر زه‌وی و ژن له‌وێدا دێت و گوزارشت له‌خۆی ده‌كات.
به‌هه‌موو بارێك ئه‌مه كۆمه‌ڵێك وانه‌ی دورودرێژی هه‌یه، ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن ژنۆلۆژی، پێشم وایه هه‌ندێك له‌ژنان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان چونه‌ته سه‌ری و زانیاریان له‌باره‌یه‌وه هه‌یه.
سه‌باره‌ت به رۆژئاواش:
سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتنی ناڕه‌زایه‌تی و سه‌ره‌تاكانی هه‌ست كردن به نامۆیی له‌لایه‌ن ژنان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ قۆناغی پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی، یان قۆناغی ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت رۆشنگه‌ری. له‌قۆناغی رۆشنگه‌ریدا له‌دوای ئه‌وه‌ی كه پیشه‌سازی دروست ده‌بێت و (كار) ده‌بێته سه‌نته‌ر له‌ژیاندا. لێره‌دا قۆناغێكمان هه‌یه له‌ئه‌وروپا كه به‌قۆناغی چه‌ق به‌ستوی ئاینی ناسراوه، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه قه‌شه‌یه‌كی وه‌كو مارتن لۆسه‌ر دێت و ده‌ڵێت: كار‌و كه‌ڵه‌كه كردنی سه‌رمایه وه‌ك په‌رستن و خوا په‌رستی وایه، پێویست ناكات تۆ له‌كه‌نیسه‌كه‌یدا دانیشیت یان له‌ماڵه‌وه عیباده‌تی خوا بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی بچیته به‌هه‌شت، نه‌خێر! ده‌توانی چانسی ئه‌وه‌ت هه‌بێـت و كار بكه‌یت و سه‌رمایه به‌ده‌ست بێنی، خوا ئه‌مه‌ت وه‌ك عیبادهت بۆ ده‌نوسێت.
ئیتر ئا لێره‌دا چه‌رخی كاركردن له ئه‌وروپا به‌گه‌ڕ ده‌كه‌وێ و ده‌رئه‌نجامی ئه‌م تێڕوانینه و تێگه‌یشتنه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رپابونی شۆڕشی پیشه‌سازی.
له شۆڕشی پیشه‌سازی له‌شاره‌كانی ئه‌وروپا، له‌فۆرمی شاری ته‌قلیدیه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ شاری كارگه‌كان. هه‌موان ده‌زانین كارگه پێویستی به‌ده‌ستی كار هه‌یه. دانیشتوانی شاره‌كان كه خۆیان (مانی فاكتۆریان) هه‌بوه‌و یان به‌هره‌ی دروستكردنیان هه‌بوه له‌ماڵه‌كانی خۆیان. بۆ نمونه ئه‌وه‌ی كارگه‌ی بچوكی ده‌ستی هه‌بووه. پیاوێك له‌ماڵه‌وه به پێسته پێڵاوی دروست كردوه، به‌ڵام له‌ته‌نیشت ئه‌وه‌وه كارگه دروستكرا كه به‌هه‌زاران پێڵاوی به‌رهه‌م هێنا. ئیتر ئه‌م كارگه بچوكیه ده‌ستیانه چیتر وه‌ك جاران ئه‌رزشی نه‌ماو كرێكاره‌كان ده‌بوایه برۆن له‌كارگه‌كانه‌وه كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه به‌گه‌ڕ بكه‌وێ و زۆرترین رێژه‌ی كاڵا به‌رهه‌م بێت. له‌م قۆناغه‌دا چیتر دانیشتوانی شار به‌ته‌نیا ئیكتیفای زاتی به‌شی كرێكاری نه‌ده‌كرد. بۆیه له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و له‌گونده‌كان و ده‌وروبه‌ره‌وه، كه له‌وێ ده‌سه‌ڵاتی نه‌ریتی و ته‌قلیدی زیاتر زاڵه وه‌ك له‌شار، ژن زیاتر له‌ماڵه‌وه‌یه‌و زیاتریش ده‌چه‌وسێنرایه‌وه. ئه‌مانه دێن و خانه‌خۆی خۆیان به‌جێ ده‌هێڵن و له‌خانه‌یه‌كی تازه ژیان ده‌به‌نه سه‌ر. ئه‌گه‌ر پێشتر له‌گونده‌كان یان له‌شوێنه بچوكه‌كاندا(هاوبه‌ندیه)كه یان په‌یوه‌ندیه‌كه په‌یوه‌ندیه‌كی خوێنی و به‌هێز بوه، چونكه هه‌مویان یه‌كتریان ناسیوه، هه‌موی له‌ژێر یه‌ك چاوه‌وه بوه، واته له‌ژێر چاوی هۆزو خێڵ، به‌ڵام كاتێك ده‌رۆنه شاره‌كان، شاری گه‌وره‌ن و هه‌موی یه‌كتر ناناسێت. له‌راستیشدا ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیه توندوتۆڵهكان دروست ده‌كات، په‌یوه‌ندی خێڵایه‌تی نیه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیه فه‌ڕمیه.
شوێنی كار په‌یوه‌ندی دروست ده‌كات، به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سه‌كان ده‌به‌ستێته‌وه به یه‌كتر نه‌ك په‌یوه‌ندی خوێن، كه له‌گونده‌كاندا هه‌بوو. له‌م قۆناغه‌دا پیاوه‌كان كاریان كردوه و ژنان له‌ماڵ بونه، به‌ڵام له شوێنێكدا ژیانی شار قورستره له‌گوند وه ئه‌و پاره‌یه‌ی پیاوێكی كرێكار به‌ده‌ستی ده‌هێنێت ناتوانێت سه‌رجه‌م خه‌رجی و پێداویستیه‌كانی شاری پێ دابن بكات، بۆیه به‌ناچاری له‌قۆناغی داهاتوتردا پێویسته ژنیش كاربكات. ئیدی پیاو وازی له‌و ئایدیایه‌ی خۆی ده‌هێنی كه ده‌بێت ژن هه‌ر له‌ماڵا بێت، به‌ڵكو به پێی پێویست ده‌بوایه ژنیش بڕواته ناو كارگه‌كانه‌وه، به‌ڵام هێشتا نه‌ریتی ده‌سه‌ڵاتی پیاوانه و بیركردنه‌وه‌كانی ئه‌وه بوو كه ژن پاره‌یه‌كی كه‌متر وه‌ربگرێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كارهیهی ده‌یكرد. له‌م قۆناغه‌دا ژن سه‌رباری چونی بۆ ده‌ره‌وه و كاركردن به موچه‌یه‌كی كه‌م، ده‌بوایه ئه‌ركی ماڵه‌وه‌یش جێبه‌جێ بكات و ئاگای له مێرده‌كه‌شی بێت و منداڵیش دروست بكات و په‌روه‌رده‌شیان بكات. به‌ڵام له‌خاڵێكدا چیتر ژنه‌كان ئه‌وه قبوڵا ناكه‌ن. نمونه‌كانیش زۆرن و سه‌رچاوه‌ی زۆریش له‌به‌رده‌ستن بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی تێیدا ژنان داوای مافی خۆیان كردوه. ژماره‌یه‌ك ژن ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و به‌م ژیانه رازی نابن. ئیدی ورده ورده قه‌باره‌ی ناڕازییه‌كان فروانتر ده‌بێت و ژنان هه‌ست به‌دۆخی نایه‌كسانی و خراپی خۆیان ده‌كه‌ن.
له‌چه‌مكی شۆڕشدا وا هاتوه، كاتێك شۆڕش به‌رپا ده‌بێت ئه‌گه‌ر شۆڕشگێره‌كان هه‌ست به زوڵم و نادادی بكه‌ن، هه‌تا ئه‌و هه‌سته دروست نه‌بێت شۆڕش به‌رپا نابێت. ژنان وه‌ختێك توانیان بێنه سه‌ر شه‌قام و مان بگرن له‌ناو كارگه‌كان كه ئه‌و هه‌سته لایان گه‌یشته ترۆپك. ئیدی له‌م قۆناغه چه‌ندین جۆری بزوتنه‌وه‌ی فێمینستی دروست بون به فۆڕمی جیاواز جیاواز و به‌پێ وڵات و سه‌رده‌مه‌كان. هه‌ندێكیان هه‌موو خهتاكهیان بۆ ئاین و هه‌ندێكیان بۆ پیاو و هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندی سته‌مكاریان به‌سه‌رمایه‌وه ده‌به‌سته‌وه. له‌دۆخێكدا و به‌تایبه‌تی فێمنیسته رادیكاڵه‌كان، كه پێیان وابوو پیاو هۆكاری هه‌موو نه‌گبه‌تیه‌كانی ژنه، ته‌نانه‌ت (قه‌ده‌غه‌ی په‌یوه‌ندی ژن و پیاویشان ده‌كرد) وه زۆرێك له‌و ژنانه بونه هه‌موو شتێك بۆ خۆیان. هه‌ندێكیان گه‌یشته ئه‌وه‌ی قژیشیان وه‌ك پیاوان ببڕن و جل وبه‌رگی پیاوان بپۆشن. به‌هه‌رحاڵ فێمینسته‌كان مۆدێلی زۆریان هه‌یه (وه‌ك فێمیستی رادیكاڵی و سۆشیالیستی و هتد). له‌راستیدا هه‌ست كردن به نامۆیی و هه‌ست كردن به سته‌م بوه هۆكاری ئه‌و جۆره لهناڕازی بونه. بنچینه‌ی ئه‌م ئایدیانه ورده ورده كۆمه‌ڵێك بیركردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م هێناو كۆمه‌ڵێك ژنی جیاوازی هێنایه به‌رهه‌م. بۆ نمونه یه‌كێكی وه‌كو سیمۆن دی بوڤوار، هانا ئارنێت و كۆمه‌ڵێك له‌و ژنه نوسه‌رو بیرمه‌ندانه‌ی كه له‌باره‌ی توندوتیژیه‌وه چه‌ند جۆرێكیان خسته‌ڕوو.
جۆری سه‌ره‌تایی توندوتیژیش بریتیه له‌م توندوتیژییه جه‌سته‌یه كه پیاو به‌سروشت له‌ژنی ده‌كات له (لێدان، زیندانی كردن، له‌هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی توندوتیژانه‌ی تریش) هه‌تا ده‌گاته كوشتنیش. ئه‌مه جۆری یه‌كه‌می توندونیژیه.
جۆرێكی هاوشانی ئه‌مه، كه زه‌بره‌كه‌ی له‌زه‌بری توندوتیژی جه‌سته زیاتر ده‌بێت پێی ده‌وترێت توندوتیژی ده‌رونی له (خراپ مامه‌ڵه‌كردن، له‌خراپ بیرلێكردنه‌وه، له‌خراپ وێناكردنی ژنان) ئێستا ئێمه چهمكێكیشمان هه‌یه كه به‌شێك له‌نوسه‌رانی ژن له‌سه‌ری ده‌وه‌ستن (توندوتیژی نواندن به بیانوی خۆشه‌ویستی) پیاوێك به ژنێك ده‌ڵێت من تۆم زۆر زۆر خۆشده‌وێت له‌به‌رئه‌وه نابێت تۆ ئه‌مانه بكه‌یت(لیستێكی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی بۆ ئاماده ده‌كات) به‌جۆرێك ژنه‌كه ده‌خاته ناو قه‌فه‌زێكی زێڕینه‌وه به‌بیناوی خۆشه‌ویستی، كه ئه‌مه‌ش ده‌ڕواته نا توندوتیژی ده‌رونیه‌وه.
جۆرێكی ترمان هه‌یه له‌توندوتیژی، ئه‌ویش توندوتیژی ئابورییه، ئه‌و جۆره‌ی لهمهسرهف نه‌كێشان و له‌ماف پێنه‌دان و كارپێكردنی ژن و هاوتا نه‌كردنی لهدهرماڵه و موچه. ئه‌مه به‌تایبه‌تی له ئه‌وروپا هێشتا زه‌قه، ئه‌گه‌رچی له‌هه‌ندێك شوێن وانیه، بۆ نمونه لای خۆمان وانیه، فه‌رمانبه‌رێكی ژن و فه‌رمانبه‌رێكی پیاو وه‌كو یه‌كه، به‌ڵام ئه‌مه هێشتا كێشه‌ی ژنانی فێمینسته له ئه‌وروپا. هێشتا ئه‌وان خه‌بات بۆ ئه‌م حاڵه‌ته ده‌كه‌ن.
جۆرێكی تری توندوتیژی (توندوتیژی ئاینیه)
لێره‌دا ده‌سه‌ڵاتی ئاینی رێگه ده‌دات پیاوان بۆیان هه‌بێـت چه‌ند هاوسه‌رێك هه‌بێت. یان حیجاب كردن به‌زۆر و پاشكۆیه‌تی بۆ پیاوو كۆمه‌ڵێك شتی زۆرتریش هه‌ن كه سته‌مكاریه به‌رامبه‌ر به ژن.
جۆرێكی تری توندوتیژی پێی ده‌وترێت توندوتیژی قه‌زایی، یان دادوه‌ری. ئه‌مه‌ش ئه‌و یاسایانه‌ن كه لهكۆمهڵگهداو له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا بونیان هه‌یه، به‌تایبه‌تی كاتێك ئه‌ساسی یاساكان له ئاین و داب و نه‌ریته‌كانه‌وه وه‌رده‌گیرین و به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ملكه‌چن بۆ ئه‌و بیركردنه‌وه پیاوانه‌یه. بۆ نمونه له‌چه‌ند ساڵێ رابردوو یاسایه‌ك له‌عێراق كاری پێكرا، كه پیاوێك بۆی هه‌بوو كچێكی ته‌مه‌ن یانزه ساڵا بكاته هاوسه‌ری خۆی، كه به‌یاسا رێگه‌ی پێ‌درابوو.
مۆدێله‌كانی توندوتیژی زۆرن تێیاندا پیاوان ره‌وایه‌تی به‌خۆیان ده‌ده‌ن ئه‌نجامیان بده‌ن له‌كردارو ره‌فتار و بیركردنهوكانی. هه‌موشیان ده‌چنه‌وه ناو خانه‌ی توندوتیژی…
بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی دیارده‌ی توندوتیژیش له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا، پێویسته هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر یان خاڵ بكه‌ین:
1. هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاك، كه زۆر گرنگه ئێمه تاكێكی هۆشیارمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروستمان هه‌بێت.
2. جێبه‌جێكردنی یاساكان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع و بهرجهستهكردینان. هه‌موومان ده‌زانین یاسایه‌كمان هه‌یه بۆ ئه‌و دیارده‌یه، به‌ڵام زۆرجار كێشه‌كان به رێگه‌ی عورفه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی چاره‌سه‌رده‌كرێن و بێ ده‌نگی لێده‌كرێت و رێگه نادرێت یاسا كاری خۆی بكات. ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كی زیادبونی توندوتیژیه‌كانه.
3. ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ ژنان و فه‌راهه‌م كردنی ژیانێكی شایسته بۆیان. چونكه هه‌ر كاتێك ژن بوه خاوه‌نی ئابوری سه‌ربه‌خۆی خۆی ده‌توانێت باشتر به‌سه‌ر كێشه‌كانی زاڵا بێت. زۆربه‌ی جار پیاو چونكه ده‌ره‌قه‌تی خه‌رجیه‌كانی ژیان نایه‌ت و ژنه‌كه‌ش خاوه‌نی هیچ ده‌ستكه‌وت و داهاتێك نیه و كار ناكات، كێشه‌ی گه‌وره دروست ده‌بن و ده‌گاته ڕاده‌ی توندوتیژه و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كان.
بێگومان رێگه‌ی تریش زۆرن بۆ به‌ر گرتن به ئه‌نجامدانی توندوتیژی و نه‌هێشتنی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ماندا... به‌هیوای كه‌مبونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه و باشتركردنی دۆخ و ژیانی ژنان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی..