گوڵستان تارا و هیرۆ بەهادین چی بڵێم
نەجیبە قەرەداغی - ڕۆژنامەنووس
گوڵستان تارا و هیرۆ بەهادین چی بڵێم! ئێوەیان چۆن پێکا؟ خۆ ئێوە جگە لە کامێرا و قەڵەم و هزرێکی جوان، باش و چاک هیچی دیکەتان نەبوو.
٣٣ ساڵە کەلەی پوت و ڕەجاڵی ئەم وێرانەیە لە ژێر ناوی قەوارەی کورد دا لەسەر ئەژنۆ کرنۆش بۆ داگیرکەر دەبەن و خوێنی کورد بەهەدەر دەدەن و وەک ناوەندێکی دژە شۆڕش، هەمیشە ئەو هەرێمەیان کردۆتە سەنگەرێک بۆ داگیرکەران، بۆ هێرش کردنە سەر کۆمەڵگە و بەشەکانی دیکەی کوردستانیش.
٣٣ ساڵە جەستەی بێ کەلەسەری بەرێوەبەرانی ئەم پایتەختی پیاوسالاریی و تیرۆر و پاسەوانی گۆڕی بەکۆمەڵە وەک مقاشی دەستی داگیرکەران، وەک قەڵەڕەش لە سەر جەستەی نیشمان و کۆمەڵگەیەکی برسیکراو داگیراو دەخوێنن.
٣٣ ساڵە لە ژێر ناوی مۆدێرنیزمدا، ژن دەکوژرێت، بەوەشەوە ناوەستن وەک ئەوەی ئەرکی مێژووییان پێ سپێردرابێت، بۆ پارجە ئێسکێکی داگیرکەران، بەردەوام بانگەوازی تەسلیمبوون لە شۆڕشگێر و میدیاکارانی بوێر دەکەن، ئەگەر نا دەیانکەنە ئامانج.
٣٣ ساڵە کەلەسەرەکانی بەڕێوەبەرانی خائین لەم هەرێمەدا، بەناوی دیموکراسیەوە هەموو ڕۆژێک و هەموو ساتێک سوکایەتی بە بەهاکانمان دەکەن، بێ ئەوەی شەرم بکەن، وەک جرجی نێو زێرابەکان بەڕێی میدیا و دەزگاکانی شەڕی تایبەتیان وانەی ژەهراوی تەسلیمبوون و ملکەچی و کۆیلایەتی دەبەخشنەوە.
چاوەڕانی لە نۆکەر، خائین و خاکفرۆشانێک نین کە تا بینەقاقایان لە خزمەتی داگیرکەراندایە، چاوەڕوانی دەبێ لە کۆمەڵگە، ژنان و ڕۆژنامەوانانێکی بوێر و هەموو کەسێکی خاوەن ویژدان بێت. دەبێ ئەم چەرخی تیرۆرە لە بەرامبەر کۆمەڵگەی باشور و ژن ڕاوەستێت، ئەم چەرخی نۆکەرایەتی و خیانەتە هەموو ڕۆژێک ڕۆڵە دڵسۆزەکانی گەلەکەمان دەهاڕن.
ئیتر بەسە...