داواکارییەکى سەیر لەم حکومەتە بێ باکەوە بۆ موچەخۆران
دڵسۆز زەنگەنە - چالاکوان
چەندین ساڵە مووچەی موچەخۆران بە دەیان بیانووى جیاواز ئەبڕێت بێگۆیدان بە دۆخى موچەخۆران و پاشەکەوتی زۆرە ملێیان بەسەریاندا سەپاند، بۆ ماوەى چەندین ساڵ.
دوای پاشکەوتکردنى موچە، کەوتنە دۆزینەوەی رێگەیەکى دیکە بۆ ئەوی نەبێتە پاشکەوت و تا لەڕێگەیەوە شەرعیەت بدەن بە گەندەڵیەکانیان بیرۆکەى لێبڕێنى موچەیان دۆزییەوە بە رێژەى ٢١%، بەڵام ئەگەر بێن تەماشایەک بکەین و بزانین لێبرینى موچە هەر ئەو ڕێژەیە کە دەسەڵات باسی دەکات، ئەوا دەرئەنجام دەردەکەوێت کە وەڵامەکە نەخێرە، بەڵکو لێبڕینى موچە لە ٤١% ە.
دەسەڵات، بەوەش نەوەستاون و داوا دەکەن دەوامى بەتناوەب نەمێنێت و فەرمانبەران گشت رۆژەکانى هەفتە جگە لە ڕۆژانى هەینى دەوام بکەن، ئە کەمەش داواکارییەکى سەیرە و جێگەى سەرسورمانە، کە دەبێت ئەم حکومەتە چینى موچەخۆران، بەچی تێگەشتبن، ئاخۆ بە کویلە یان زەلیل یان چاو لە دەست تەماشایان دەکەن، کە وەک ئامێرێک بەکاریان بێنن و هیچ هەستێکیان نەبێت ومافیان نەبێ، وەك ئەوی مرۆڤ نەبن.
لە ساڵى ٢٠١٤وە خۆپیشاندانی بەرەوام بەڕێوە دەچێت، له كاتيكدا خۆپيشاندان و گردبونەوە و بە ياننامە و نارەزايەتى و كۆنگرەى رۆژنامەوانى هيچى جێگایی خۆی نەگرت بەهۆکاری ئەوەی تەنها له سنورێک هەبوو.
دوور لە سنوری خۆیاندا كۆی دەنگە نارازيیەكانى له دەرەوەى بازنەى حوكمرانى جەنابی نیە وهەرچی وەبەرهێنانە خستووییەتیەگەڕ لە زۆنێک، چی لە قونسوڵخانه و كۆمپانياى زەبەلاح و سەرمايەدارە گەورەكان و هەرچی كار و كۆمپانياكانيان و سەرمايەكانيان هەیە له پايتەخت خستویانەتە كار.
باشترين هەلى كار و دەرفەتى بۆ دەرچوانى زانكۆ و پەیمانگاکانی لەو زۆنەیە خستۆتەگەر، بۆئەوەى زۆر گوێ بە مووچە نەدەن، بۆ نموونە پارێزەرێک بۆ دۆسێیەکى دیاریکراو داوای چوار ملیۆن دینار دەکات لەو زۆنە، بەڵام لەم زۆنەش هیچ گەشەیەک و هەلی کارێکى تیدانیە، بەڵکو ئەوەشى تیایەتی بەهۆى سەپاندنی بڕیاری جەنابی کە دەرئەکرێت دوور لە گرتنەبەری دۆخى موچەخۆران و بەرژەوەندی هاوڵاتیان جێبەجێدەکرێت، ئێستاش کاتیەتى بپرسین، ئایا خۆمان تاوانبارین یان ئەم حکومەتە لە بەرامبەر ئەوەى لەم هەرێمە ڕوودەدات ؟.