بۆ لیژنەی فتوا
دڵسۆز زەنگەنە- چالاکوانی مەدەنی
بۆ لیژنەی فتوا
هەرگیز لەگەڵ کۆچی گەنجان و چۆڵکردنی نیشتمان نین، بەڵام دەبێت ئەو ڕاستیەش بزانین کە ئەوە بارودۆخی هەرێمە وایکردووە گەنجان بە پۆل ناچار بە جێهێشتنی نیشتمان دەکات، پێویستە لیژنەی فتوا پێش حەرام کردنی کۆچ هەنگاوەکانیان بە ئاڕاستەی بنبڕکردنی گەندەڵی و ناعەدالەتی و ناشەفافیەت لە داهات بێت، دەبێت فشارێکی جدی لەسەر حکومەت دەستپێبکەن بە ئاڕاستەی هێنانەدی ژیانێکی باشتر لە ئێستا، ئەوکات گەر فتوای حەرامکردنی کۆچی گەنجانیش بدەن، ئەوا قسەیتر هەڵدەگرێت.
چەند پرسیارێک بۆ لیژنەی فتوا
یەکەم، چی چارەسەرێکتان لایە بۆ کۆچ نەکردنی گەنج بۆ نموونە ( هەلی کار یان دامەزراندن)؟.
دووەم، ئایا خزمەتگوزاریەکانتان بۆ دابینکردون وەك ( کارەبا. ئاو. یەکەی نیشتەجێبون )هتد..، کە سەرەتایترین مافی هەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگەیەیە؟.
سێیەم، ئایا لەکاتی داواکردنی مافەکانیان کام یاسا دەیان پارێزێت لە (زیندانیکردن و بێ سەروشوێن کردن و ئەشکەنجەدان)؟.
چوارەم، دەکرێت لیژنەی فتوا پێمان بڵێ چەندین ساڵە بۆچی دەنگیان نەبو، لە کاتێکدا لەلایەن حکومەتەوە (پاشەکەوت و لێبڕینی موچە) لە ڕێگەی خێزانەکانیانەوە کاریگەری قورسی لەسەر گەنجان دروستکرد؟.
دەبێت لیژنەی فتوای هەرێمی کوردستان، پێش حەرامکردنی کۆچی گەنجان، چەندین فتوای لە دژی بڕیارە نایاساییەکانی حکومەت دەرکردبایە، کە تا ئێستا دەری نەکردووە ئەوە خۆی جێگەی پرسیارە، دەمانباته ئەو ڕاستیەی کە لیژنەی فتواش بە قازانجی حکومەت بێدەنگ دەبێت، هەروەها بە قازانجی حکومەتیش دێتە دەنگ؟.