زیندانیانی سیاسی لە ئێران: نکۆڵی فەرمی و بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی
شیوا مەحبوبی، چالاکوانی مافی مرۆڤ، دوپاتیکردەوە کە ئەو چالاکوانە ژنانەی دەستبەسەرکراوان لە داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤدا دەستکەوتی بەرچاویان بەدەستهێناوە، دەسەڵاتدارانی ئێران دەبێت درک بەوە بکەن کە شەپۆلی ناڕەزایەتیەکان لە دیوارەکانی زیندانەوە تەشەنەی کردووە.
شەهلا محەمەدی
ناوەندی هەواڵ- لە چەند ڕۆژی ڕابردودا سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی، چالاکوان جارێکی دیکە لەلایەن لقی ٣٩ی دادگای باڵا، دادگایەک کە پێشتر سزای لەسێدارەدانی هەڵوەشاندبووەوە، پشتڕاستکرایەوە.
زیندانەکانی ئێران وەک قەزڵ حسار و قەرچەک بارودۆخیان بەرەو خراپتر دەڕوات، بەتایبەتی دوای هێرشەکانی ئیسرائیل دەستبەسەرکراوان لە زیندانی ئێڤینەوە گواسترانەوە، تەنانەت سەرەتاییترین مافەکانیشیان لێ زەوت دەکرێت و ژمارەیەک زیندانی سیاسی لە نێویاندا پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی لە نێوان هەڵمەتی بەردەوامی "سێشەممە نا بۆ لەسێدارەدان" کە زیاتر لە ٤٠ زیندان ڕوبەڕوی لەسێدارەدان دەبنەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشەنگی دەزگای پارێزگای ئێران بوونی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێران ڕەتدەکاتەوە.
سەبارەت بە هۆکارە بنەڕەتیەکانی پشت ڕەتکردنەوەی ڕژێمی ئێران لە بوونی زیندانیانی سیاسی و بەتایبەتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، شیوا مەحبوبی، چالاکوانی مافی مرۆڤ، وتی: ئێران نکۆڵی لە بوونی زیندانیانی سیاسی لەو وڵاتەدا دەکات، کاتێک دەوترێت کەسێک بە تاوانی کوشتنی ئەندامێکی باسیج، سیخوڕیکردن، یان هەڵسوکەوتی دژ بە یاساکانی دەسەڵاتدارانی ئێران زیندانی کراوە، ئەوا ئەمە دەڕبڕینە بۆ ئەو کەسە ڕەواترە، زۆرجار پێیان دەوترێت 'زیندانییە ئاسایشییەکان'، چونکە دانپێدانانی ڕژێم بە بوونی زیندانیانی سیاسی، واتایەکی جیهانی دیاریکراوی هەڵگرتوە- کە ئەو کەسە بەهۆی چالاکیە ڕێکخراوەیەکانیان یان دەربڕینی بۆچونەکانیان یان بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ زیندانی کراوە، کە ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی ڕژێمەکە هەوڵبدەدات بوونی ئەوان ڕەت بکاتەوە.
ڕونیکردەوە: لەم ساڵانەی دواییدا تێبینیمان کردوە کە زۆرێک لە زیندانیانی سیاسی گواستراونەتەوە بۆ بەندی تاوانە گشتیەکان و یەکێک لە ئامانجەکانی ڕژێم لە وێرانکردنی بەتەواوی زیندانی ئێڤینە، لە ڕوانگەیەکی گشتیەوە ڕونە کە دەسەڵاتدارانی ئێران لە دۆخێکی ترسدا دەژین، چونکە ئەگەر نەترسانایە، نکۆڵیان نەدەکرد، ئەمە تەنانەت لە ڕژێمەکانی تریشدا باوە، چونکە مافی ئەوەیان نییە هیچ کەسێک زیندانی بکەن لەسەر ناڕەزایەتی دەربڕین یان دەربڕینی بیروڕای خۆیان.
سەبارەت بە گرنگی ناڕەزایەتیە کۆمەڵایەتییەکان لە ناوخۆی ئێران و هەروەها بێکاریگەری نامەکانی نوسراوی تاکەکانی پەیوەست بە دەسەڵات، ڕونی کردەوە، کە فشاری ناوخۆیی کاریگەر ناڕەزایەتی هاوڵاتیانە، ئەو نامانەی کە لەلایەن هەندێک کەسەوە نوسراون ناتوانن ناڕەزایەتیەکی کاریگەر بن. یەکەم، سەبارەت بە شەریفە محەمەدی، بە بە وتەی پارێزەرەکەی، دۆسیەکەی هەمان کەیسەکانی تێدایە و هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەهاتوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەمان سزا دەرچوە، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییکان کاتێک کەیسێک پێداچونەوەی بۆ دەکرێت، دەبێت لە گۆشەنیگای جیاوازەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، بەڵام تەنانەت باسکردنی ئەوەی کە ئایا یاساکانی ڕژێمی ئێران کارپێدەکرێن یان نا، پرسێک نییە، چونکە لیستێک خرایەڕو وە دەوترا کە ئەو کەسانە دەبێ سزای هەتاهەتاییان بەسەردا بسەپێندرێت، لە کاتێکدا ئەو کەسانە نابێ یەک ڕۆژیش لە زینداندا بەسەر بەرن.
سەبارەت بە دۆسیەی شەریفە محەمەدی و پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی، شیوا مەحبوبی وتی: بۆ نمونە شەریفە محەمەدی، چالاکوان بووە، لەهەرشوێنێکی دونیاش کە پێوەر هەبێت ڕێزی لێدەگیردرێت، یان بۆ نمونە پەخشانی عەزیزی و وریشە مورادی کارێکی بەرچاویان بۆ مرۆڤایەتی و مافەکانی مرۆڤ ئەنجامداوە، هەربۆیە نابێت لە زینداندا بن، بەڵام بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و ئەشکەنجەدان و ئێستاش سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.
"ڕۆڵی ناڕەزایەتیە نێودەوڵەتیەکان لە ڕاگرتنی لەسێدارەدان"
سەبارەت بە کاریگەری ناڕەزایەتیە نێودەوڵەتیەکان لەسەر ئەو سزایانەی دەرچوە، وتی: لە دۆسیەی سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی، کاتێک ڕێکخراوە نێودەوڵەتیە گەورەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی و داوای هەڵوەشاندنەوەی لەسێدارەدانیان کرد، ڕژێم کەمێک پاشەکشەی کرد، لەگەڵ ئەوەشدا سەرلەنوێ دەست بە ئەم لەسێدارەدانانە دەکاتەوە، چونکە ناڕەزایەتیەکان دەبێت لە ئاستێکدا بێت کە ناچاری بکات کە بەتەواوەتی پاشەکشە بکات، هەر جارێک سزای لەسێدارەدان ڕاگەیەندراوە ناڕەزایەتیەکان ڕویانداوە، دواتر ئەم ناڕەزایەتیانە کەم دەبنەوە، ئەم جۆرە ناڕەزایەتیانە ناتوانێت زۆر کاریگەر بێت، چونکە ڕژێم دۆخەکە هەڵدەسەنگێنێت و بەو پێیە مامەڵە دەکات.
سەبارەت بەو ڕێوشوێنانەی لیژنەی ئازادی زیندانیانی سیاسی گرتویانە بەر، ڕونیکردەوە، ئێستا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی لە زینداندان، بۆ نمونە لیژنەی ئازادی زیندانیانی سیاسی هەفتانە لیستێک بڵاودەکاتەوە کە ناوی ئەو زیندانیانەی تێدایە کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە یان مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە، بەئامانجی ڕاکێشانی سەرنج بۆ یان، بەڵام کاتێک ئەوە ڕودەدات، پێویستەی بە ناڕەزایی گەورەتر هەیە.
سەبارەت بەو ناڕەزایەتیانەی کە لە زیندانی قەزڵ حسار سەریهەڵدا، ئاماژەی بەوەدا، کە لە ٢٧ی تەمووز هێرش کرایە سەر زیندانییەکان، دوای ئەوەی ژمارەیەک زیندانی لە فەشافویە بۆ ئێڤین گەڕێنرانەوە، زیندانیەکان لە وەڵامی لێدوانی دەسەڵاتدارانی ئێراندا کە "هیچ زیندانیەکی سیاسی نیە" هەڵمەتێکیان بە ناوی "من، منیش زیندانیەکی سیاسیم" دەستپێکرد.
جەختی لەوە کردەوە: کە ناڕەزایەتیەکان دەبێ بەردەوام و فراوان و هەمەلایەنە بن و هەڵمەتی " نا بۆ لە سێدارەدان" زیاتر لە ساڵێکە بەردەوامە و یەکێک لە ئامانجەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران لە هێرشکردنە سەر زیندانی قەزڵ حسار کۆتاییهێنان بەم هەڵمەتە بوو، وتی: ئێمە چی بکەین بۆ پشتگیریکردنی ئەو زیندانیانە؟ دەبێت دەسەڵات درک بەوە بکات کە ناڕەزایەتیەکان تەنها لە زیندانەکاندا سنووردار نین، بەڵکو بۆ کۆمەڵگە درێژدەبنەوە، و ناتوانرێت پشتگوێ بخرێن.
"دۆخی گرنگی ژنە زیندانیانی سیاسی لە قەرچەک و قەزڵ حسار"
ئاماژەی بەوەدا: کە لیژنەی ئازادی زیندانیانی سیاسی لەم دواییانەدا ڕاپۆرتێکی وردی سەبارەت بە زیندانەکانی فەشافویە و قەرچەک بڵاوکردەوە و تیشکی خستە سەر بارودۆخی زیندانیانی سیاسی ژن و بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کراوە.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە زیندانیەکان بەدەست بارودۆخێکی زۆر خراپەوە دەناڵێنن، و هەواڵەکان لەبارەیانەوە لە دەزگا ڕاگەیاندنیە گەورەکاندا بەپێی پێویست ڕوماڵی ناکرێن، سەرەڕای ڕاستی دۆخەکە، زیندانیەکان بەدەست تێکچونی بارودۆخی تەندروستیەوە دەناڵێنن و مەترسی زۆریش هەیە کە توشی نەخۆشی سەختیان س دەکات، ئەوانەی بەدەست نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجەوە دەناڵێنن، بێ چارەسەر ماونەتەوە، لەکاتێکدا ڕاحلە ڕاحیمی بەهۆی نالەباری باری تەندروستیەوە بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرا، ڕەوشی زیندانیان ڕون نییە، تا ئێستاش ئاگادار نەکراونەتەوە کە دەگەڕێنەوە بۆ زیندانی ئێڤین یان نا.
"سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان": دەنگی زیندانیان
شێوا مەحبوبی ئاماژەی بەوەدا، کە هەڵمەتی " سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان "، بزووتنەوەیەکی ناڕەزایەتیە لەناو زیندانەکاندا کە لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاوبووەتەوە، هەندێکجار ئەندامانی بنەماڵەی زیندانیەکان و هەندێک لە چالاکوانان لەبەردەم هەندێک زینداندا وەستاون بۆ پشتیوانیکردن لەم هەڵمەتە.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە کاتی ئەوە هاتوە کە چالاکوانی مەدەنی و ئەکتەرانی بوارە جیاجیاکان پشتیوانی لەو ناڕەزایەتیانە بکەن، نمونەی ئەمەش دەستپێکردنی هەڵمەتێکە لە لایەن ئەنجومەنی هەماهەنگی نیشتمانی یەکێتیەکانی مامۆستایانەوە بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی کە ئەو بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دەرەوەی وڵات ئازادی زیاتر هەیە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ناوەند و ڕێکخراوە جیاوازەکان و داوای پاڵپشتیکردنیان بۆ هەڵمەتی "سێشەممە نا بۆ لەسێدارەدان" کرد، بەڵام لە ناوخۆدا ناڕەزایەتی و کۆبوونەوەی کۆمەڵایەتی کاریگەرترینن.
"چۆن دەنگی زیندانیان بگەیەنین بە جیهان؟"
شیوا مەحبوبی لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لەو چالاکییانە کرد کە ڕێکخراوە جیاوازەکان دەتوانن بۆ گەورەکردنی دەنگی زیندانیانی سیاسی ئەنجامی بدەن، وتی: ئێمە لە لیژنەی ئازادی زیندانیانی سیاسی و تۆڕی ئازادی زیندانیانی سیاسی و پێکهاتە، ڕاپۆرتمان بڵاو کردەوە و نامەمان بۆ حکومەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ناردوە بۆ ئەوەی سەرنجیان بۆ دۆخی زیندانیان لە ئێران ڕابکێشین،جەختی لە گرنگیدان بە دۆخی زیندانیانی بێبەش لە چاودێری پزیشکی و نوسینی نامە بۆ ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمیسیۆنی دۆزینەوەی ڕاستیەکان و ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ حکومەتەکان و ڕێکخستنی دانیشتن لە بەردەم پەرلەمانەکان و پەیوەندیکردن لەگەڵ ناوەند و ڕێکخراوەکانی کرێکاری لە وڵاتانی جیاوازەکان وەک ڕێگەیەکی کاریگەر بۆ گەورەکردنی دەنگی زیندانیە سیاسیەکان بۆ بیروڕای گشتی جیهانی کردەوە.