"ئاشتی بەردەوام تەنها بە بەشداری گەل دەتواندرێت بەدەستبهێنرێت"
بەسێ شاماری، ئەندامی ئەنجومەنی پلاتفۆرمی دیموکراتی ئێران، جەختی کرد لەسەر پێویستی دەنگی گەل بزوێنەری سەرەکی هەر پرۆسەیەکی سیاسیە کە ئامانج لێی کۆتایی هێنان بە ململانێکان و گەیشتن بە سەقامگیری ڕاستەقینە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بێت.
شەهلا محەمەدی
ناوەندی هەواڵ- لە نێو خراپتربوونی قەیرانە سیاسی و مرۆیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەوڵەکانی ئاشتی لەگەڵ خواستەکانی هاوڵاتی بۆ ئازادی و سەقامگیری و دەستێوەردانەکانی زلهێزە ئیمپریالیستەکان کە دیمەنەکە لە قاڵب دەدەنەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی خۆیاندا بگونجێت، ئەمەش پرسیار لەبارەی ئاسۆکانی دیموکراتی و ئەگەری گەیشتن بە سەقامگیریەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا دەوروژێنێت.
سەرەڕای بەردەوامی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چەندین دەستپێشخەری ئاشتی لەلایەن لایەنە جیاوازەکانەوە پێشنیار دەکرێن، بەڵام ئەم دەستپێشخەریانە لە ناخی خۆیاندا جیاوازیەکی ڕیشەییان هەیە، هەندێکیان لە ئیرادەی هاوڵاتیان و بەدواداچونیان بۆ ئایندەیەکی باشتر سەرچاوە دەگرن، هەندێکی تریش لە لایەن پارتەکانی پەیوەست بە زلهێزە ئیمپریالیستەکانەوە لە قاڵب دەدرێن، کە هەوڵدەدات ناوچەکە بکاتە داگیرکراو کە لە ژێر کاریگەریەکانیدایە و ئەم هەوڵانەش تا ئێستا سەرکەوتنی بەشێکیان بەدەستهێناوە، هەموو ئەمانە ئەو پرسیارە دەوروژێنن: ئایا ئەم پارت و وڵاتانە دەتوانن ئاشتیەکی هەمیشەی لە ناوچەکەدا بەدەست بهێنن بەبێ ئەوەی هاوڵاتیان بە شێوەیەکی چالاکوانە بەشداری بڕیاردان و داڕشتنی داهاتوی سیاسی خۆیان بکەن؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە، ئاژانسەکەمان ئەم چاوپێکەوتنەی خوارەوەی لەگەڵ بەسێ شاماری، ئەندامی ئەنجومەنی پلاتفۆرمی دیموکراتی ئێران ئەنجامدا.
جیاوازی پرۆسەکانی ئاشتی کە لە ئیرادەی گەلەوە سەرچاوە دەگرن و ئەوانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە سەپێنراون چییە؟ ئەم جیاوازیە چۆن کاریگەری لەسەر دەرفەتی گەیشتن بە ئاشتیەکی هەمیشەی لە ناوچەکەدا هەیە؟ بەڕای ئێوە جیاوازی بنەڕەتی نێوان ئەم دوو ڕێبازە چییە؟
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا یادی دوو ساڵ بەسەر ڕوخانی محەمەد مسەدق، پێشەنگی وەزیرانی هەڵبژێردراوی شەرعی ئێران دەکەینەوە، لە کودەتایەکدا کە لەلایەن ئەمریکاوە پیلانی بۆ داڕێژرا و لایەنە ناوخۆیەکان پاڵپشتییان دەکرد، ئەم ڕوداوە گورزێکی سەختی لە بزوتنەوەی کۆمەڵایەتی و خواستەکانی دیموکراتی دا کە تا ئێستاش لە ویژدانی گەلی ئێراندا ئامادەن، ئەم یادە جەخت لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە مافی چارەی خۆنوسینی گەلان و پاراستنی سەرچاوە نیشتمانیەکانیان دەکاتەوە، دوور لە دەستوەردانی دەرەکی، بە تایبەت لە ڕۆشنایی ئەو ئاڵەنگاریانی ئەمڕۆ ڕوبەڕوی ناوچەکە بووەتەوە.
بەڵگەنامە مێژوویەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە دەستێوەردانی زلهێزە ئیمپریالیستەکان و پاڵپشتیکردنیان لە ڕژێمە وابەستەکراوەکان ڕێگری لە ڕێگای دیموکراتی ڕاستەقینە کرد و بەشدارییان لە توندبوونەوەی نایەکسانی ئابووریدا کرد، ئەم ئەزمونە پەڵەی قوڵی لەسەر کۆمەڵگەی ئێران بەجێهێشت و تا شۆڕشی ١٩٧٩ و لە دوایشی، شەڕی ئێران و ئیسرائیل کە ١٢ ڕۆژەی خایاندوە، نیشانی دا کە چۆن دەستێوەردانی دەرەکی مافەکانی هاوڵاتیانی پشتگوێ دەخات و ڕێگای بڕیاردانی سەربەخۆ سنووردار دەکات، بەڵام خۆڕاگری هاوڵاتیان نیشانی دا کە دەتوانرێت ئازادی بپارێزرێت.
لە ساڵی ١٩٧٩دا بڕیاری خومەینی بۆ ئەنجامدانی جیهاد لە دژی هاوڵاتیانی کوردستان خاڵی وەرچەرخانی سیاسەتە سەرکوتگەرەکان بوو، ئەم بڕیارە وەڵامی داخوازیە ڕەواکانی گەلی کوردستانی نەدایەوە و نە مسۆگەری دادپەروەری کۆمەڵایەتی کرد، بەڵکو وەک ڕاگەیاندنی شەڕ لە دژی گەلانی شۆڕشگێڕ و هێزە چەپەکان سەیر دەکرا، کاریگەری ئەم سیاسەتانە هێشتا لە نائارامی سیاسی و کۆمەڵایەتی وڵاتدا دیارە، دوای ئەوە چەندین کۆبوونەوەی ئاگربەست و دانوستان ئەنجامدرا، بەڵام هەموویان شکستیان هێنا چونکە هێشتا ڕژێم پێویستی بە کۆنتڕۆڵکردنی خۆ بوو، ئەمڕۆ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا نمونەی هاوشێوە دەبینین، وەک کۆبوونەوەی ترەمپ و پوتین لە ئەلاسکا و پیلانگێڕی دژی ئۆکرانیا، هەروەها دەستوەردانەکان لە قەیرانی سووریا.
هەروەها ئەزمونی مێژوویی ڕێکەوتنی سایکس پیکۆی بیرهنایەوە کە سەپاندنی بڕیاری دەرەکییە بەسەر چارەنوسی گەلاندا، ئەم ڕێکەوتنە ڕۆڵی ناوچەکەی ڕێکخستبوو تەنها لەسەر بنەمای بەرژەوەندیەکانی فەرەنسا و بەریتانیا و دواتر لەسەر کاریگەری ڕوسیا و لێکەوتەکانی کە تا ئەمڕۆش دیارە.
ئەمڕۆ شوێنپێی ئەوروپا لە گۆڕەپانی بڕیاردانی نێودەوڵەتی کەمتر ڕونە، تەنها دوو ڕۆژ دوای کۆبوونەوەی ترەمپ و پوتین لە ئەلاسکا، نوێنەرانی ناتۆ لە کۆشکی سپی باسیان لە داهاتوی ئۆکرانیا کرد، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ دوورخستنەوەی ئەوروپا لە بڕیارە سەرەکیەکان، ئەم ڕاستیە بۆ چەندین نەوە کاردانەوەی دەبێت، ساڵانێکە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامانجی نەخشەکێشان بووە لەلایەن زلهێزە بیانیەکانەوە، وەک بەریتانیا، فەرەنسا و ڕوسیا، بۆ دیاریکردنی سنوور و ڕۆڵی دەوڵەتەکان، کاریگەری ئەم دەستێوەردانانە ئەمڕۆ بە ڕونی و زیانبەخشانە دیارە، چونکە نەوەکان شاهیدی جینۆسایدی فیزیکی و کلتووری و پێشێلکردنی مافەکانی هاوڵاتیانن.
سەرچاوەی وزە و ناوچە ستراتیژیەکان بوونەتە گۆڕەپانی شەڕ و کەرەستەی قازانج بۆ سەرمایەداری نوێ کە ئێستا درێژە بە ڕێبازە نیولیبراڵەکەی دەدات، ڕکابەرێک لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا سەرهەڵدەدات، ڕێگا گرنگەکانی وزەی ئەم ڕکابەرە ڕوبەڕوی ئاڵەنگاری یەک لە دوای یەک بوونەتەوە، تەنها دوو ڕێگای سەرەکییان بەجێهێشتووە: بەردەوامبوونی دەستپێشخەری پشتێن و وە کۆنتڕۆڵکردنی دەربەندی تایوان، لەم دۆخەدا ئەو وڵاتانەی دەستوەردان دەکەن، چاوەڕێ دەکەن یان بە زیرەکی مامەڵە دەکەن، ڕۆڵیان هەیە لە داڕشتنی چارەنوسی ناوچەکەدا.
لەناو پەرەسەندنی قەیرانە مرۆیەکان لە غەززە و ململانێکانی ئۆکرانیا، پێتوانیە جیهان چاوپۆشی لە ئازارەکانی ئەو گەلانە بکات کە هیچ دەنگێکیان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا نییە؟ ئایا ئاشتی دەتوانێت جێگرەوەیەکی ڕاستی بێت بە ڕۆشنایی دەستێوەردانەکانی سیاسی نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟
لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە کۆمەڵکوژی غەززە ئەو کارەساتانەی هێنایە بەرچاو کە گەلی ئەرمەنستان ئەزمونی کرد و شۆکێکی نوێ لە سەدەی بیست و یەکەمدا پێکدەهێنێت، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە لێکۆڵینەوەیان لە مێژووی ناوچەکە و جەنگی جیهانی دووەم کردوە، لەو بەروارەوە تا ئێستا جیهان بە تایبەت ئازادیخوازان شاهیدی چەند بابەتی جینۆساید بوون کە لە غەززە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجام دەدرێن، ئەگەر ئەو تاوانانەی لە ئۆکرانیا ئەنجامدراون بەردەوام پشتگوێ بخرێن، کاردانەوەکانی بە قوڵی دەچێتە ناو ململانێ ناوچەی و نێودەوڵەتییەکانەوە.
فەڵەستین کە لەڕوی قورسای مێژووی و سیاسیەوە ڕکابەری گەلی کوردی دەکات هێشتا لە ژێر چەوساندنەوە و توندوتیژیدا دەناڵێنێت، برینەکانی ساڕێژ نەکراون بارودۆخی مرۆی لە غەززە گەیشتوەتە ئاستێکی بێ وێنە لە خراپبوون و هەموو ئەمانە لە بەرچاوی جیهان ڕودەدەن بەبێ ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ماسولکەیەک بجوڵێن.
مانگی شوباتی ساڵی ڕابردو ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازێکی بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی بڵاوکردەوە، داوای هەڵوەشاندنەوەی هەیکەلی ڕێکخراوەی پەکەکەی کرد و چالاکیەکانی بەستەوە بە گۆڕانکاریە یاساییەکانی ناو تورکیا، هەنگاوێک کە ئامانج لێی خۆشکردنی زەمینە بوو بۆ دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیک لە دەیەکانی داهاتودا، ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوو کە زیاتر لە بیست ساڵ لەمەوبەر خستیەڕوو و کاریگەریەکانی لە ئاستی ناوخۆی و نێودەوڵەتیدا بە ڕوونی دەستی پێکردوە.
یەکێک لە دەرەنجامە هەرە دیارەکانی ئەم گۆڕانە پێکهێنانی لیژنەیەکی ٤٨ نوێنەری بوو، کە هەنگاوێکی سەرەکی بوو لە ڕێگای دیموکراتی و سەربەخۆی، ڕەنگدانەوەی ڕەوتێک بوو بەرەو چەسپاندنی ئاشتی و برایەتی نێوان گەلان، ئەم گۆڕانکاریە توانای هێنانەدی گۆڕانکاریەکی قوڵی لە بیرکردنەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی باودا هەیە و دەرگا بەڕووی قۆناغێکی نوێی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن دەکاتەوە.
بۆیە بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی نەک هەر کاریگەری لەسەر میللەتەکەمان هەبووە، بەڵکو گەلانی ئازادیخواز لە سەرانسەری جیهانیشدا، چونکە ئاگاداری سروشتی ڕاستەقینە و بنەڕەتی سیستەمی سیاسین، لەم کاتە هەستیارەدا دەتوانین بڵێین پەرەسەندنەکانی جیهان هەر لە لوتکەی ئەمریکاوە تا شەڕی ئۆکرانیا و قەیرانی غەززە گەیشتوەتە لوتکە، چونکە تاکە ڕێگا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم ڕەوتە نامرۆڤانەیە پشتیوانیکردن لە ئاشتی مرۆڤایەتیە، ئاشتیەک کە مرۆڤایەتی بتوانێت تێیدا بژی و داهاتوی خۆی بونیاد بنێت.
ئێران چووەتە قۆناغێکی هەستیارەوە و هێرشەکانی ئیسرائیل نیازی خۆی نیشاندا بۆ گۆڕینی سیاسەتی ئەو وڵاتە، بە لەبەرچاوگرتنی لاوازی کۆماری ئیسلامی و فەرامۆشکردنی ڕێڕەوەکانی دانیشتوان، ئایندەی سیاسی ئێران چییە؟ ئایا دەسەڵاتداران بەهێز دەبن، یان سنووردارکردنەکان زیاد دەبن؟
لە ساڵی ٢٠١٩ وە دوابەدوای تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی و پەرەسەندنی ڕاپەڕینەکانی کۆمەڵایەتی، پرسی گۆڕینی دەسەڵات و چاکسازی بەپەلە بووەتە جێی سەرنجی سەرەکی کارنامەی ڕژێمی ئێران، تەنانەت پرسە هەستیارەکانی وەک دەستور و پاڵپشتی ئابووریش بە ئاشکرا باس دەکرێن، لە هەوڵێکدا بۆ ئاشکراکردنی قوڵای قەیرانی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە هەمان کاتدا هاوڵاتیان لە کۆنتڕۆڵدا بمێنێتەوە.
ڕێکەوتنی ئەتۆمی و لقە سەربازیەکانی پێشو کە سەردەمانێک ئامرازی کاریگەری بوون، ئێستا بوونەتە ستەمکاریەکی ڕەها، تەنانەت ئەو دایکانەی کە خاوەنی سەرچاوە سەرەتایەکان بوون ئێستا بێبەشن، ساڵانێکە دەسەڵات کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتی و ئابووری بۆ پێشگرتن لە گەشەکردنی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان و ڕژانی هاوڵاتیان بۆ سەر شەقامەکان کردوە، بەڵام ناڕەزایی و بزوتنەوەکان هەر چالاک و جێی پرسیارن.
لە سەردەمی شەڕدا، هاوڵاتیان هەمیشە بەدوای ئاسایش و سەقامگیریدا دەگەڕێن، بەڵام ڕاستی ئەمڕۆ ئەوەمان بۆ دەردەخات کە بەرپرسانی ناوخۆ لەڕێگەی فشاری ڕاستەوخۆ بۆ سەر خاکەکە دەسەڵات بەکاردەهێنن، کە ئەمەش هەلومەرجی کارەساتبار لە زۆر بواردا دروست دەکات، ئێستا دەسەڵاتداران دڵەڕاوکێیان زیاتر دەبێت سەبارەت بە بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، چونکە ئەگەری زۆرە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتودا کۆنترۆڵی هەندێک بوار لەدەست بدەن.
لەم چوارچێوەیەدا دابەشکردنی دەسەڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەگەڵ دەستێوەردانەکانی دەرەکیی ڕوسیا و ئەکتەرە نێودەوڵەتیەکانی دیکە، فاکتەری چارەنوسسازە کە ئایندەی ئێران و تەواوی ناوچەکە لە قاڵب دەدات، ئەم هێزانە کار بۆ کەمکردنەوەی ڕۆڵی هاوڵاتیان لە پڕۆسەی سیاسی و سنوردارکردنی بەشداری کاریگەریانە لە بڕیاردان دەکەن، بەڵام ڕۆڵی گەل هەروا بە ناوەکی ماوەتەوە، بەو پێیەی بەرزبوونەوەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و بەهێزبوونی دەسەڵاتیان دەتوانێت بەربەستێک لە بەردەم چڕبوونەوەی زیادەڕۆی دەسەڵات پێکبهێنێت و ڕێگری بکات لە گەیشتن بەو ئامانجە نامرۆیی و ئابووریانەی کە هەندێک لە حکومەتەکان بەدوایدا دەگەڕێن.