هەڵمەتی "نا بۆ داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا"
کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیران، چالاکوانان، ڕۆژنامەنووسان، نووسەران و کەسایەتییەکانی باشووری کوردستان، هەڵمەتی "نا بۆ داگیرکاری و لەشکرکێشی دەوڵەتی تورکیا"یان ڕاگەیاند و لە کورتە ڤیدیۆیەکدا پەیامی خۆیان دژی هێرش و سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان خستەڕوو، داواش دەکەن هەمووان دەنگیان دژی لەشکرکێشی تورکیا بەرز بکەنەوە.