کلیپێکی نوێ؛ ژینا ئەمینی

هونەرمەند بەسەر شاهین لە سالڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا کلیپێکی بە ناوی "ژینا ئەمینی" بڵاوکردەوە.

 

کلیپەکە لەلایەن هونەرمەند بەسەر شاهینەوە دەوترێتەوە کە هەر خۆشی هۆنراوەکەی بۆ نووسیووە، هەروەها هونەرمەند مەمۆ گوڵ کاری ئامادەکردنی موزیکەکەی بۆ کردووە.