هاوکارو بنەماڵەی گوڵستان و هێرۆ: ئێمە درێژەپێدەری ڕێگای شەهیدانی ڕۆژنامەنووسی ئازاد دەبین

ساڵێک بەسەر شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووسی ئازاد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین تێپەڕدەکات، هاوکارەکانیان لە کۆمپانیای میدیایی چەتر و بنەماڵەکانیان بەردەوام درێژەدەری ڕێگاکەیان دەبن و دەڵێن: ئێمە درێژەپێدەری ڕێگای شەهیدانی ڕۆژنامەنووسی ئازاد دەبین.

هێلین ئەحمەد

 

سلێمانی_  وەک دەزاندرێت لەهەموو بارودۆخێکداو لەلایەن هەم پیاوانی بنەماڵەو هەم پیاوانی دەسەڵات و دەوڵەتانی داگیرکەرەوە ژنان دەکرێنە ئامانج، خیانەتکاران و داگیرکەران بەوەشەوە ناوەستن وەک ئەوەی ئەرکی مێژووییان پێ سپێردرابێت، بەردەوام بانگەوازی ڕادەستبوون لە شۆڕشگێر و ڕۆژنامەنووسانی ئازادو بوێر دەکەن، ئەگەر نا دەیانکەنە ئامانج، لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤، هەر دوو ڕۆژنامەنووس "گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین" لە کاتێکدا بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری میدیایی وەک تیمی رۆژنامەوانی کۆمپانیای چەتر بۆ بەرهەمهێنانی میدیایی، ڕوویان لە سنووری سەیدسادق و شارەزوور دەکرد، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەی ئۆتۆمبێلەکەیانی بە ئامانج گرت، لە ئەنجامدا هەردوو ژنە ڕۆژنامەنووس شەهیدبوون، دوابەدووای بۆردومانەکە، لە ئاستی ناوخۆدا کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هینا و دەیان کەسایەتی، ڕێکخراو ناوەند، لایەنی سیاسیی، دەزگای میدیایی ئیدانەی ئەو هێرشەیان کرد، ئاماژەیان بەوەکرد دەڵەتی تورکیا تەواوی ئازادیخوازان بە ئامانج دەگرێت، هەروەها بێدەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە پای خوێنی شەهیدان شەرمەزار کرا، ئەو دوو ژنە ڕۆژنامەوانە ئێستا لەلایەن دامەزراوەی کەلتووریی و زانستیی و پەروەردەیی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ناویان لە لیستی ڕۆژنامەنووسه‌ تیرۆرکراوەکاندا تۆمار کراوە.

 

 گوڵستان تارا

لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری ئیلح لە هەرێمی باتمان، لە باکووری کوردستان لە دایک بووە، هەر لە تەمەنێکی کەمەوە لە ساڵی١٩٩٩ لە پێناو خاک، بۆ ڕوبەڕوو بونەوەی داگیرکاری دەبێتە دەنگ و ڕەنگی حەقیقەت، لە ڕێگەی ڕاگەیاندنە ئازادەکانەوە، بۆیە لەبەر گەیاندنی دەنگی ئازاد ناچار دەبێت باکووری کوردستان بەجێ بهێڵێت و ڕوبکاتە باشووری کوردستان، لە باشووری کوردستاندا درێژە بە خەباتی ڕاگەیاندن و گەیاندنی دەنگی ئازاد و ژنان دەدات، وەک ڕۆژنامنوسێک، لە ساڵی ٢٠٢٠یشەوە وەک ڕاوێژکاری بەشی هەواڵە سیاسییەکانی کۆمپانیای میدیای چەتر دەست بەکار دەبێت و هەرلێرە لەگەڵ هێرۆدا ئاشنای یەکدی دەبن و  لە پێناو یەک ئامانجدا لە میدیایەکی ئازادەوە دەنگی ژن و حەقیقەت دەگەیەنن،

 

هێرۆ بەهادین

 لە ساڵی ١٩٩٢ لە سەنگاو چاوی بەدنیا هەڵهێناوە، لە کۆلێژی ئەندازیاری میکانیکی زانکۆی سلێمانی، ساڵی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١١ دەست بە خوێندنی زانکۆ دەکات،  هێرۆ لە دوای تەواوکردنی زانکۆ و لە ساڵی ٢٠١٨دا، وەک مۆنتێر لە دەزگای میدیایی چەتر دەست بە کار دەبێت، شەش ساڵ بۆ گەیاندنی ڕاستییەکان و دەنگی ژنان خەبات دەکات، هێرۆ دووساڵ بەر لە ئێستە، لە لایەن زانکۆیەکی ئەڵمانی، بۆ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی توێژینەوەی زانستی، هەوڵی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەری لە دەرەوەی وڵات دەدا، پاش هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر، لە ٣٠ی تەمموزی ٢٠٢٤دا، کۆتا تاقیکردنەوەی خۆی ئەنجامدا، بەڵام درۆنی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ڕێگە بە وەرگرتنی بڕوانامەکەی دەگرێت و خەونەکەی لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤دا لەگەڵ خۆیدا دەباتە ژێرخاک. 

 

گوڵستان و هێیرۆ، لە خەبات بەردەوام دەبن و بۆ یەکێک لە کارە میدیایە هاوبەشەکانیان بەرەو هەورامان بەڕێدەکەون، لەسەر ڕێگای سەیدسادق هەڵەبجە بەهۆی بۆردوومانی ئەو ئۆتۆمبێلەی تێیدابوون، لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە، گیانیان بەخت دەکەن.

 

بۆ بەبیرهێنانەوەی شەهیدان هێرۆو تارا سەردانی هاوڕێ و هاوکارەکانی، لە شوێنی کارکردنیان دەکەین،  تا بزانین شێوازی هەردوو ڕۆژنامەنووسی شەهیدی ڕێگای حەقیقەت لە کاتی کارکردندا چۆن بووە.

 

" شەهیدکردنی هێرۆ منی دووبارە بەگوڕترکرد لەسەر گەیاندنی پرسی حەقیقەت "

سۆما خالید، ڕۆژنامەنووس، هاوڕێ و هاوکاری شەهید هێرۆ بەهادین، باسی لە شێوازی کارکردنیان لەگەڵ هێرۆدا دەکات، لە ناوبردنی دەنگی ئازاد و لە ناوبردنی پێنووسە ئازادەکان، لە لایەن سیخوڕان و داگیرکەرانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە ئەنجام دەدرێت، دەڵێت: شەهیدکردنی هەردوو ژنە ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە ٢٣ی ئابدا ڕایچڵەکاندم، ڕاچڵەکینێک کە بۆ ژنانی ئازاد، دوو قەڵەمی ئازاد لە باشووری کوردستاندا دەکرێتە ئامانج، ئەو شەهیدانە پێنوسەکانیان بۆ هەڵدانەوەی ڕاستیەکان کاری دەکرد، لە ڕێگەی قەڵەمەکانیانەوە گەندەڵی دەسەڵات و پێشهاتەکانی ڕۆژیان دەخستە بە چاوی هاوڵاتیانی باشووری کوردستان، بەهۆی کارکردنم لە کۆمپانیای میدیای چەتر، وەک پێشکەشکار، لە ساڵی ٢٠١٩دا لەگەڵ شەهید هێرۆدا ئاشنای یەکدیبووین، لە ڕێگەی کار و چالاکییەکانەوە بەردەوام بەرکەوتەمان لەگەڵ یەتردا هەبووە، شەهید هێرۆ وەک ژنێکی ئازا بەردەوام لەپشت ژنانەوە دەوەستایەوە، هەردەم هەوڵ و پاڵپشتیەکانی بۆ هاوکارەکانی هەبوو، کاری لەسەر پرسەکانی ژنان دەکرد، هێرۆ سەرەڕای ئەوەی لە بەشی مۆنتاژی کۆمپانیاکە کاری دەکرد، بەڵآم لە دوای تەواوبوونی هەر بەرنامەیەک دووربینی و وردبیینیەکەی ببوە هۆکاری ئەوەی بەردەوام ڕەخنەی دروستکەری لە کارەکانت دەگرت، هەوڵی دەدا لە ڕێگەی ڕەخنەکانییەوە کارەکان بە باشترین شێواز بڕواتە پەخشی کەناڵەکەمانەوە، هەردەم کاری لەسەر سیستمی ئەقڵیەتی پیاوسالاری و سیستمی بە کاڵاکردنی ژنان و دەسەڵاتداران کاری دەکرد، لە ڕێگەی بیروبۆچونەکانییەوە پرسەکانی باشووری کوردستانی دەخستە بەر دیدی بینەران، لە هەر جێگەیەکدا هاوکاری پێویستیان بە هاوکاریان هەبوایە، یارمەتی دەدان، بەردەوام لە ڕێگەی پڕۆژە و فکرەکانییەوە کارەکانی ئێمەی جوانتر و باشتر دەکرد، ئەو کاتەی کارمان پێکەوە دەکرد، دەیزانی من مەشخوڵی ئامادەکارییەکانم بۆ بەرنامە، دەچووە ستۆدیۆ وەک ئەرکێک بەردەوام چآودێری دەکرد، ئایە کورسییەکان پەرداخەکان دیکۆری بەرنامەکە بێ کێشەیە، هەردەم هاوکاری هەموومانی دەکرد پێش دەستپێکی بەرنامە، لە کاتێکدا کاری مۆنتێری دەکرد، بەڵام هەردەم هاوکاری هەمومان بووە.

 

ئەو هاوڕێیەی شەهید هێرۆ لە کۆتایی قسەکانیدا ئەو بیرەوەرییانەی هەردەم لە زهنیدا دەمێنێتەوە بەم شێوەیە بۆ گێڕاینەوە: کاتێک لە کاری ڕاگەیاندن و لەو دەزگایەی هێرۆی تێدابوو دورکەوتمەوە، بەڵام سەردانی هێرۆ و هاوڕێیانی کۆمپانیانم دەکرد، هیچکات هەڵوسکەوتی لەگەڵمدا نەدەگۆڕا، هەمووکات وەک هاوڕێ و هاوکارەکەی جارانی تەماشای دەکردم، بەردەوام بە دەم هاوکارییەکانم لەدەرەوەی بەرنامەکانی ناو دەزگاکە هاوکارم بووە، هێرۆ کەسایەتییەکی هێمن و لەسەر خۆی هەبوو، بەدەر لە کارەکەی خۆی هەردەم هەوڵی دەدا لە سەرجەم کارەکانی دیککەدا زانیاری وەربگرێت، هەوڵی بەرەوپێشبردنی لە کاری ڕۆژنامەگەری و تەکنیکدا دەدا، هێرۆ بەردەوام هەوڵی بەرەوپێشبردنی خۆی دەدا، هەردوو شەهید لە پێناو ئازادی ڕادەربڕیندا گیانی بەختکردووە، هەرچەندە دەوڵەتانی داگیرکەر و دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان هەوڵ بۆ بنەکاڵاکردنی ژنان و کوشتنی ژنانی ئازادیخواز و ڕاگەیاندنی ئازاد دەدەن، بۆیە ئەو ڕۆژەی هەردوو ژنە ڕۆژنامەنوس شەهید کران، بەڵێنم بە خۆمدا لەسەر ڕێگاو ڕێبازی شەهیدان بەردەوام بم، نەهێڵم پێنووسەکەیان بکەوێتە زەوی و درێژە بە کارکردنی ڕێگای حەقیقەت دەدەم.

 

"لە دوای گوڵستان و هێرۆ درێژەدەری خەباتیان دەبین"

شەیدا ڕەئوف، ڕۆژنامەنووسی ئازاد و هاوکاری شەهید گوڵستان و هێرۆ، باس لە شێوازی ژیانکردنی هێرۆ و گوڵستان لە کاتی کارکردندا دەکات، دەڵێت: بەرکەوتەی کارکردنم لەگەڵ هەردوو شەهید دا هەبووە، شەهید هێرۆ کچێکی لەسەرخۆ و نەرموو نیان بوو، کاتیک بەیانیاندەهاتین بۆ کارکردن بە ڕویەکی صۆش و گەشەوە بەیانی باسی لێ دەکردین، بەردەوام بە پێشنیاری کارکردن هەوڵی دەدا بەرەوپێش بچین، کاتێک بەشداری پلانی ڕۆژانەی دەکرد ئەوەی سەرنجی منی ڕادەکێشا ئەوەندە دڵسۆزانە کاری دەکرد، بەردەوام پینووس و دەفتەری تێبینیی و پلانی بەدەستەوە بوو، هەوڵی دەدا بۆ بەرەوپێشبردنی کارەکەی، هاوڕێیانی بە ڕوەخۆشەکەی ڕەخنە دەکرد، تا بتوانن سەرکەوتوانە کارەکانیان ئەنجامبدەن، بەردەوام و بەبی ناڕەزای کارەکانی ئەنجامدەدا، هەردەم لە دەفتەری تێبینییەکانیدا ڕەخنە و پێشنیارەکانی بەرامبەر کارمەند و کارەکانی دەگرت، بەبێ ئەوەی دڵی کەس لە خۆی و لە کار بڕەنجێنێت، بەڵام ئەوەی سەرنجی ئێمەی بۆلای خۆی ڕادەکێشا، ئەگەر کارێکی باش ئەنجام نەدابێت، لە ناو پلانی رۆژانەدا ڕەخنەی لە کارەکانی خۆشی دەگرت، هەوڵی بەرەوپێشبردنی تواناکانی خۆی بەردەوام دەدا، بە شێوازێک لە کەناڵيکەمان بەرەوپێش چووبوو، یەک بەرنامەی لە کەناڵ پەخشدەکرا لە کیس خۆی نەدەدا، هەموو بەرنامەکانی دەزگا میدیایەکەی بەوپەڕی دڵخۆشیەوە تەماشا دەکرد، تا بتوانێت کاری خۆی و هاوکارەکانی بەرەوپێش بڕوات، شەهید بوونی هێرۆ کەلێنێکی گەورەی لە کار و لە ناخی ئێمەدا دروستکرد، بەڵام بە هەمان وزە و تواناوە درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین، هەروەها شەهید گوڵستان تارا سەرەڕای ئەوەی هیلاکی و ماندوبونێکی زۆر لە چاوەکانیدا دەبیندرا، بەڵام چاوەکانی هەردەم دەبریسکایەوە، بەردەوام هیواو ئومێدی ئازادی لە ڕوخساری دەباری، سەرەڕایئەوەی کاریکمان هەڵە بکردایە بەڕوویەکی گەش و هەڤاڵێتییە نمونەکەیەوە پێی دەوتین، کارەکانتان زۆر باشە بەڵام کاری باسترتان لێ چاوەڕێ دەکەم، لە پلانی ڕۆژانەدا هەردەم وەک هاوڕێیەک گفتاری شیرینی لەگەڵ بەکار دەهێناین، ڕۆژێک لێمان توڕە نەدەبوو، کارەکانمان هەرچەن خەلەلی تێدابوایە سەرجەم کارەکانی دیکەی زەڕبی سفر نەدەکردینەوە، بەڵکوو بەردەوام هەوڵی بەهێزکردنی پێدەداین.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: هەمووکات بە هەڤاڵ گوڵیم دەوت هێزوو مۆڕاڵ لە چاوەکانتەوە وەردەگرم، ئەو خەباتگێڕێک بوو لە باکووری کوردستان بۆ گەیاندنی دەنگی حەقیقەت هاتە باشووری کوردستان کار بکات، سەرەڕای ئەو دەسەڵاتە ستەمکارە بەردەوام درێژەدەری دەنگی ئازاد و حەقیقەت بوو، بۆیە بەردەوام مۆڕاڵ و وزەی بە ئێمە دەبەخشی، بەبێ جیوازی خەباتی بۆ ئازادی ژنان دەکرد سەرجەم کۆبوونەوەکانی بە ئاڕاستەیەکی باشدا دەڕۆیشت، کارەکانی لە دەنگی ژنان و دەنگی ئازاددا دەبیندرایەوە، لە پاش سەهیدکردنی شەهید کردنی هەردوو هەڤاڵ ئێمە بە گوڕتر و بە کاری باشتر بۆ داگیرکەرمان سەلماند بەردەوامی خەباتیان دەبین، هیچکات ڕاگەیاندنی ئازاد بە دوژمنان ڕانەوەستێت، ئێمە درێژەدەری خەباتی هەڤاڵانی ڕێگای ئازادی دەبین.

 

"گوڵستان تارا پارچەیەک لە ڕۆحی من بوو"

شۆخان میرزا، ڕۆژنامەنووسی ئازاد، هاوڕێ و هاوکاری شەهید گوڵستان تارا، باس لە کار و نزیکایەتیان لە شەهید گوڵییەوە دەکات، دەڵێت: گوڵستان پارچەیەک لە ڕۆحم بوو، کارکردنی شەهید گوڵی لەگەڵ ئیمەدا بەردەوام پەروەردەکارانە لەگەڵماندا بوو، هەمووکات لەگەڵمان هەوڵی بەرەوپێشبردنی دەدا، کاتێک بیرمان دەکردەوە لەگەڵماندا نەمێنێت یان خەبات و تێکۆشانی لە جێگایەکی دیکە درێژە پێبدات، دەبێت ئێمە چۆن لێرە بێ ئەو کارمان پێبکرێت،  ئێمە بەردەوام بەرکەوتەمان لەگەڵ هەڤاڵ گوڵیدا هەبوو، ڕۆژانە بە نەرموو نیانی کارەکانی خۆی ئەنجام دەدا، هەمووکات لە گەوڵی پەروەردەکردن ماندا بوو، هەوڵی دەدا بە باشترین شێواز دەنگی حەقیقەت و ڕاستییەکان بگەیەنینە گوێ و بەرچاوی بینەر و بیسەرانمان، تێگەیشتنی شەهید گوڵستان بەرامبەر پرسەکانی ژنان و ڕاستییەکانی ژنان لە کارەکانیدا ڕەنگی دەدایەوە، بەردەوام هەوڵی بونیادنانی ژنێکی ئازادی دەدا، ئامنجی گەیاندنی دەنگی حەقیتەتی ژنان بووە، لەدەستدانیبۆمن گەورەترین ئاستەنگیبوو لە ژیانمدا، لەدوای لەدەستدانیسیەوە هەردەم هەوڵمداوە بۆهەر پرسێک لە کارەکانمدا بگەڕێمەوە بۆ بیرو ڕێنمایەکانی ئەو ژنە تێکۆشەرە، من منداڵێکبووم کە هاتمە ڕاگەیندنی ئازاد ئەو دەستی گرتم و لەگەڵ ئەو فکرە گەورەی کردم، ئیمە وەک بیر و فیزیک شەهید گوڵستانمان لەدەست نەداوە، وەک جەستە و هاوڕێیەتی لەدەستماندا، ڕۆژانە فکر و ئایدیای ئەو لەگەڵماندا گوزەر دەکات، هەروەها هێرۆکەسایەتیەکی نەرم و نیانی هەبوو، بە فکر و ڕەخنەکانی ئێمەو ڕاگەیاندنی ئازادی بەرەوپێش دەبرد، ئەو لە ماوەی کارکردنی لەو تێکۆشانەدا لە ڕووی فکرەوە خۆی سەرپێ خستبوو، کاتێک کێشەیەک لە کارماندا هەبووایە بەردەوام هەوڵی باسترکردنی دەدا، هەوڵی دەدا کارەکان بە باشترین شێواز ئەنجام بدرێت، ڕێبازی شەهید گوڵستان و دروستبوونی بۆ ٣٠ ساڵ بەر لە ئێستە دەگەڕێتەوە، دروستبوونی گوڵی بە فرکرێکی هاوشێوەی چەندان ساڵیدەوێت تا بدروستببێت، بە ئامانجگرتنی لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەرەوە بۆ لەناوبردنی ئەو فکرەبوو.

 

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: خەباتی ئازادیخوازی بە نیوسەدە تێکۆشان بەردەوام ڕوبەڕووی هێرشەکان بۆتەوە،لەگەڵ دەتبێکردنی خەباتدا ڕاگەیاندنی ئازاد ڕۆڵی لە گەیاندنی فکری ئازددا هەبووە، بۆیە ڕاگەیاندنی ئازاد بەردەوام ڕوبەڕووی ئاستەنگی و هێرش و شەهیدکردن بۆتەوە، بە سەدان شەهید بۆ سەرپێخستنی ڕاگەیاندنی ئازاد ڕوبەرووی شەهیدکردن بونەتەوە، ڕاگەیاندنی ئازاد ترسیکی تۆقێنەری لای دوژمنان دروستکردووە، هەروەها گوڵستان تارا لە کاتی کارکردندا بەردەوام هاوکارمان بوو، کاتێک کارێکمان هەڵەی هەبوایە بە توندی ڕەخنەی دەکردین و دەیوت، " هەڤاڵان لە کاتی خەباتدا هیچ کەمییەک بەجی ناهێڵن پێویستە ئیمەی ڕاگەیاندنی ئازادیش هیچ بابەتێک و هەڵيیەک بەسەرماندا تێنەپەڕێت"، باڵام کاتێک ئێمە لە دوای کارکردن دادەنیشتین وەک هاوڕێیەکگفتوگۆی لەگەڵ دەکردین و پێدەکەنی لەگەڵمان یان لەگەڵمان خەمەکانمانی بەشدەکرد، کاتێک شەهید کرا دەمووت دەبێت لە پشت ئەو خەندانەیەوە چی خەمێکی شاردبێتەوە، کاتێک کۆ دەبوینەوە دەمانوت هەڤاڵ گوڵی کەی ژیانی هاوبەش پێکدەهێنی، دەیوت من لەگەڵ چیاکانی کوردستاندا هاوسەرگیریم کردووە، داگیرکاران هێرشیان کردە سەر دوو ژنی بەهێزی ڕاگەیاندکاری ئازاد، بەڵام ئەو هێرشە ڕاگەیاندنی ئازادی بەهێزترکرد، بە درێژای نیوسەدە هێرشەکان ڕاگەیاندنی ئازادی ڕانەگرتووە، دوژمان پێیان وابوو ڕاگەیاندنی ئازاد بوەستێنن بەڵام درێژەدەری ڕیو ڕێبازی شەهیدانممان بە باشتر دەکەین.

 

" من پاش شەهیدبوونیان بانگم دەکردن،بەڵام کاتێک جوابیان نەدەدامەوە ئازاری دەدام "

ئەنعام فازڵ شەعبان، هاوکاری هەردوو شەهیدی ڕاگەیاندنی ئازاد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین، باسی شێوازی ژیانیانی لە ماوەی کارکردنی هەردوو هەڤاڵ دەکات، دەڵێت: هەڤاڵ گوڵی بەیانیان کە دەهاتم سەردانی دەکردم دەیوت بارودۆخت چۆنە هەردەم لەگەڵمدا وەک هاوڕێ بوو، پرسیاری هاوڕێکانمی دەکرد دەیوت لەکوێن کەی یەن، کەسایەتییەکی نەرمونیانی هەبووم بەردەوام وەک هاوڕێیەکمامەڵەی لەگەڵذا دەکردم، شەهید گوڵی کەسایەتیەکی لەسەرخۆی هەبوو بەردەوام هەستی بە خەمەکانمان دەکرد، هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانمانی دەدا، هەوڵی دەدا وەک هاوڕێیەک خەمەکانمان بەشبکارت و لەگەڵماندا هاوکار بوو، هەروەها کاتێک هێرۆ دەهات بۆ وەرگرتنی پشوو یان چا خواردنێک، ئەوەندە بە هادیئی و لەسەرخۆی دەهات ئەگەر پشتم لێیبوایە دەمزانی ئەوە هێرۆیە، چونکە کەسایەتییەکی نەرمیهەبوو، بە بێدەنگی کارەکانی دەکرد، دەهات کوپێک چای دەبرد و دەچووە سەر کارەکەی، هێرۆ کچێکی بە ئیرادە و لێبوردە بوو، بە مۆڕاڵەوە کارەکانی خۆی دەکرد، ئەوان نەمردوون و هەردەم لە دڵی ئیمەدا زیندوو دەمێننەوە، سەرەتای شەهیدکردنیان من بانگیانم دەکرد بێ ئاگا لەوەی شەهیدن و لامان نەماون، کەس جوابی نەدەدایەوە، ئەوە بۆخۆی ناخهەژێنبوو بۆ ئێمە، بەبێ ئەوان زۆر دڵتەنگ بووین، بەڵام من و هاوکارەکانی دیکەی بەردەومین و کارمان ڕانەوەستاوە، هیوادارم ڕێ و ڕێبازی بەردەوام بێت.

 

" هێرۆ پشتیوانییەکی گەورەبوو بۆ خوشکەکانی و خێزانەکەی، بەردەوام خۆشیەکانی لەگەڵدا بەشدەکردین "

بێریڤان بەهادین، خوشکی شەهید هێرۆ بەهادین، باس لە ژیانکردنی منداڵی و تا شەهیدبوونی لەگەڵ هێرۆدا دەکات، دەڵێت: هێرۆ کەسێکی هاوشێوەی پەڕەیەکی سپی بوو، نەرم و نیان و لەسەر خۆ، جێگەی شانازی خێزانەکەمانبوو، چەندە هاوڕێ و مامۆستاکانی ە اشە بازیان دەکرد، ئەوەندە بۆپ ئێمە جێگەی سەربەرزی و ڕێز بوو، لە ماڵيوە بەردەوام اوکاری هەمومان وو، هیچکات ئەوەندەی قسە نەدەکرد گوێی بۆ  نەگیرێت، قسەکانی لای هەریەکمان ڕەتکردنەوەی نەبوو، لای باوکم بەبەهاترینکەسبوو، باوکم بەردەوام گوێی بۆ هێرۆ دەگرت، قسە و بڕیارەکانی لای باوم ڕەتکردنەوەی نەبوو، هێرۆ کچێکی تیگەیشتوو بووم لەگەڵ کارەکەیدا خولیای خوێندنی هەبوو، بەردەوام هەوڵی خوێندنەوەی دەدا، هانی ئێمەی دەدا بخوێنینەوە، هەروەها کاریزمایەکی سەرکەوتوبو لە خوێندندا، بەردەوام قۆناغەکانی خوێندنی بە سەرکەوتوی بڕیوە، کاتێک من و خوشکەکانم لە خوێندنی قوتابخانەدا شکستمان هێنایە هاوکاری دەکردین، هانی دەداین و وانەی پێ دەوتینەوە، هێرۆ کچی کاتە سەختەکان بوو، ئێمە کاتێک ڕوبەڕووی کێشە دەبوینەوە هاوکاری دەکردین، هاوکاری خوشکەکانی ەکرد، دایکم و براکانم هەمومان بەبێ بوونی جیاوازی هاوکاری دەکردین، هیچکات پشتی تێنەدەکردین، یادگارییەکانی هێرۆبرینێکە بەردەوام هەڵی دەکۆڵین، یادگاری زۆرمان هەیە، بەڵام جوانترین یادگارییەکانی ێرۆ بۆمن ئەوەبوو، خولیایەکی تایبەتی ۆ مەلەکردن هەبوو، بەردەوام لە سەیرانەکانماندا مەلەی دەکرد قەت لە بیریت ناکەم، هەروەها کاتێک هێرۆ ناوی لە زانکۆ هاتەوە ساڵی ٢٠١٠، زۆر دڵی خۆشبوو، بەبۆنەی وەرگرتنی لە زانکۆ و لەو بەشەی وەرگیرا هەمومانی زۆر دڵخۆشکرد، براکەم وەک دەستخۆشیەک مۆباهیلی زیرەکی بۆ کڕی، زۆر دڵی خۆشبوو لە خۆشیا تا بەیانی نەخەوت، یاری بۆ من و خوشکەکانم لە مۆباهیلەکەدا دادەبەزاند و پێی دەداین تا یاری بکەین و خۆشیەکەی لەگەڵدا بەشدەکردین، نەیدەهێشت دڵتەنگیمان پێوە دیاربێت، ئێمە هیچکات باوەڕمان نەکرد هێرۆبەجێمان دەهێڵێت، بەڵآم خوایگەورە هێرۆی بردەوە ئامانەتی خۆیبوو زوو لێیبردینەوە، بە هەفتەیەک پێش کارەساتەکە ئێمە بڕیاری سەیرانی خێزانیماندا، بەهۆی ئەوەی خولیایەکی زۆری بۆ مەلەکردن هەبوو دەیوت دەچین بۆ مەلەکردن، لەسەر کار پەیوەندی بە ئامۆزا و خزمەاکانمانەوە کردبوو باخێک ئامادەبکەن ە مەبەستی سەیران و مەلەکردن، چەندجار تەئکیدی لە پێدوایستییەکانی سەلامەتی بۆ مەلەکردن کردووەوە، بەڵام ئێمە چاوەڕێی باوکمان دەکرد بڕیار بدات، بەڵام بەهۆکاری دروستبوونی پرسەیەک کە باوکم نەیدەتوانی بمانبات سەیرانەکە هەڵوەشایەوە، بۆیە هێرۆ لەگەڵ هاوکارەکانی سەردانی هەورامانی کرد بۆ کاری میدیایی.

 

خوشکی شەهید هێرۆ وتیشی: هێرۆ مامەڵەیەکی تایبەتی لەگەڵ منداڵاندا دەکرد، بەردەوام منداڵەکانی ێمەی لەگەڵذابوو، مندآڵان زۆریان هێرۆ خۆشدەویست، کەسایەتییەکی نەرمی لەگەڵدا بەکار دەهێنان، هێرۆ لە کۆتا دیمەیدا لە ١٨ی ئابدا بوو، بە چەندڕۆژێکی کەم پێش شەهیدبوونی کاتێک لە دەوام گەڕایەوە چکلێت و شیرینی بە منداڵەکان دەدا، هەمووکات بە خوشکەکانم دەوت خۆزگە منداڵی هێرۆم ببینیایە بمازانیبایە ۆ منداڵەکەی خۆی چۆندەبێت، وا بەوڕادەیە مندآڵی ئیمەی خۆشدەوێت، خۆشەویستییەکی تایبەتی بۆ منداڵ هەبوو، هیچکات بێدڵی منداڵی نەدەکرد، هەروەها هێرۆ منداڵێکی زۆر سەرکەوتوبوو، هیچکات لە خوێندندا شکستی نەدەهێنا، سەرەڕای ئەوە زانکۆی تەواوکرد، هەڵی دەدا بەردەوام لە خوێندن دانەبڕێت، هێرۆ دوو ساڵ بەر لە ئێستە دەیویست بۆ درێژەدان بە خوێندن لە بوارەکەی خۆیدا دەیویست بچێتە دەرەوەی وڵات، ٣٠ی تەمموزی ٢٠٢٤ کۆتا تاقیکردنەوەی خۆی ئەنجامدا، لە تاقیکردنەوەکە سەرکەوتوبوو، براکەم کاری بۆ دەکرد تا بڕوات ، بەڵام مەرگ ڕێگەی نەدا بڕوانامەکەی وەربگرێت و بە ئاواتەکەی بگات.