بەشێک لە جوانییەکانی کوردستان: هەورامان
یەکێک لە جوانییەکانی کوردستان، هەورامانە، کە بە پێی نەخشەکێشانی داگیرکەرانی کوردستان نیوەی کەوتووەتە باشووری کوردستان و نیوەی دیکەی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دایە.
بێریتان زنار
هەورامان- هەورامان ناوچەیەکەی مێژووی و گەشتیارییە سەر بە پاریزگای هەڵەبجەیە لە باشوری کوردستان، هەورامان لە سێ بەش پێکدێت، هەورامانی تەخت، سەخت و لهۆن، کە بەهۆی داگیرکاری و دروستکردنی سنوری دەستکردەوە بەسەر باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دابەشکراوە.
هەورامان کە یەکێکە لە جوانییەکانی کوردستان، بە چیا سەرنجڕاکێشەکانی و جوگرافیا دڵڕفێنەکەی وێنەی بەهەشتێک بە سەردانیکارانی دەبەخشێت، کاتێک مرۆڤ بۆ یەکەمجار سەیری جوانیی هەورامان دەکات، بیری بە لای جوانی وڵاتدا دەچێت، پرسیاری "ئایا ئاسەواری هەندێک لە بەرخۆدانی وڵات لەسەر ئەم شاخ و خاکانە هەیە" دێنێتە بیر، چەند کەس بەسەر ئەم خاکە پیرۆزەدا تێپەڕیون؟ چەند کەس خوێنیان بۆ ئازادی لەسەر ئەم خاکە ڕشتووە.