هەواڵسازو پەیامنێرانمان: دەبینە دەنگی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی

 

هەڵمەتی "نا بۆ لەسێدارەدان" لە دژی سزای لەسێدارەدان بۆ شەریفە محەمەدی، چالاکی مافی کرێکاری و ڕۆژنامەنووسی کورد پەخشان عەزیزی دەستیپێکرد، وەک ئاژانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست-نوژنها ، بەو پەیامانەی کە پەیامنێرانمان و هەواڵسازەکانمان لە وڵات و شارە جیاوازەکانەوە دەینێرن پشتگیری لە هەڵمەتەکە دەکەین.

 

 ئێمە دەزانین کە دەنگی ژنان بە سێدارەو گرتن و کوشتن و ئەشکەنجەدان بێدەنگ ناکرێت و ڕایدەگەیەنین تا سزای لەسێدارەدان هەڵدەگیرێت ئێمە دەبینە دەنگی ژنانی تێکۆشەر.