بۆ یادی ژینا ئەمینی گروپی نانۆبیت گۆرانی کچی کوردان بڵاو دەکەنەوە

بۆ ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینی، گروپی نانۆبیت گۆرانی "کچی کوردان" بە شێوازی نانۆبیت دەڵێنەوە و لەگەڵ بڵاوکردنەوەشیدا ڕایانگەیاند، "وەک ڕێزێک بۆ یادی ژینا ئەمینی و هەڵوێستێک بۆ ژن، ژیان، ئازادی، کەڤەری گۆرانی کچی کوردمان کردووەتەوە بە ستایلی نانۆبیت".

ناوەندی هەواڵ

 

گروپی نانۆبیت کە بە شێوازێکی نوێی هونەری گۆرانییەکانیان بڵاودەکەنەوە، لە ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینیدا، گۆرانی "کچی کوردان" بە شێوازی نانۆبیت بڵاودەکەنەوە.

 

گۆرانییەکە لەلایەن هێدی جەلال وتراوەتەوە و لەلایەن ئاریان ساڵح کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە، نانۆبیت لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپەکەدا دەڵێن: وەک ڕێزێک بۆ یادی ژینا ئەمینی و هەڵوێستێک بۆ ژن، ژیان، ئازادی، کەڤەری گۆرانی کچی کوردمان کردووەتەوە بە ستایلی نانۆبیت.