ژنانی کۆچبەر کشتوکاڵ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیانیان
ژنانی کۆچبەر لە باکوری سوریا هەوڵدەدەن بە کشتوکاڵ کردن بژێوی ژیانیان پەیدا بکەن.
سوهێر ئەلئیدلیبی
ئیدلیب- بەهۆی جەنگ و ململانێی ناوخۆی چەندین ساڵەی سوریا چەندین کێشە بۆ خەڵکی ناوچەکە دروسبووە، یەکێک لەو کێشە سەرەکیانە کێشەی کۆچبەران و ڕووبەڕوبوونەوەی کێشەی ئابوریە.
خەڵکی ناوچەکە دەبێت ڕووبەڕووی بارودۆخی سەخت و برسێتی ببنەوە ئەو ژنانەی کە لە گوندەکانیانەوە کۆچیان کردووە بۆ باکوری سوریا، لە کەرتی کشتوکاڵدا کاردەکەن بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیانیان و هاوکاری لە گەشەی ئابوری و باشبوونی ناوچەکەدا.
ڕەبعە ئەلسەعدیە تەمەن ٣٨ ساڵ یەکێکە لەو ژنانەی کە دوو ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ خێزانەکەی لە گوندی هەزارین-ی سەر بە ناوچەی جەبەل ئەلزەوییە، کە ناوچەیەکی کوێستانییە لە پارێزگای ئیدلیب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا کۆچی کردووە، دوای کۆچ لە گوندەکەیان خانەوادەکەی نەیانتوانی بژێوی ژیانیان دابین بکەن.
ڕەبعە زەوی نزیک کامپی هاربینۆس لە باکوری ئیدلیبی بەکرێ گرتووە بۆ چاندنی سەوزەوات و گەنم. ڕەبعە ئەلسەعدیە بۆ ئاژانسی ژنها دوا و وتی:" من خۆشحاڵم لێرە کاردەکەم چونکە دەتوانین بژێوی ژیان بکەین"
بژێوی ژیانیان دابین دەکەن
سۆمەییە ئەلسەوا تەمەن ٣٥ ساڵ، دوای ئەوەی هاوژینەکەی لەدەستدا دەستی بە کارکردن کرد لە کەرتی کشتوکاڵیدا، وەک کرێکارێکی کشتوکاڵی کاردەکات بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیانی بۆ منداڵەکانی.
ئەو لە بەیانییەوە تا نیوەڕۆ کار دەکات بۆ ئەوەی ٢٥ لیرەی تورکی بەدەستبێنێت، هەروەها سەوزەوات لە باخچە بچووکەکەی بۆ منداڵەکانی دەچێنێت، دەشڵیت: "ئەمە پرۆژەی خۆمە بۆ ئەوەی بژێوی ژیان دابین بکەم."
هانی ژنان دەدات کە خەریکی کشتوکاڵ بن
ئەندازیاری کشتوکاڵی سەلما ئەلبەرەکات، باسی لەوەکرد ئەو ژنانەی لە کەرتی کشتوکاڵدا کار دەکەن، بەشداری لە گەشەی ئابووری و باشبوونی هەرێم دەکەن، سەلما هانی ژنان دەدات کە بە کشتوکاڵەوە سەرقاڵ بن و وتی:" ژنان خۆڕاگرن و سەرکەوتوون لە زاڵبوون بەسەر جیاکاری ڕەگەزی لە کەرتی کشتوکاڵدا."
ت.پ