توران ئومێد دیزاینەر: ئەرکی ماڵ و منداڵ وام لێ ناکات لە کارەکەم دووربکەومەوە
توران ئومێد دەرچووی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەکانى هەڵەبجەیە، بەشداری چەندین کۆرسی فیربوونی دیزاین ودروومان کردووە و خاوەنی دوکانى ڤانا مۆدەیە لە پارێزگای هەڵەبجە.
میهرەبان سەلام کاکەیی
هەڵەبجە-توران ئومێد دیزاینەری جل و بەرگی ژنانە بەدەم بەڕێکردنى خێزان و منداڵەکەیەوە درومان کردنەوە بۆ ئاژانسی ژنها دوا و وتى: دەرچووی بەشی شانۆم و لە ساڵ ٢٠١٧ خەریکی کاری دیزاینى جلوبەرگی ژنانم، بەهۆی خولیای زۆرم بۆ کارەکەم هەوڵم بۆ فێربوونی دیزان لە ڕێگای یوتوبەوە داوە، توانا و کارەکانم بەرەو پێشخستووە.
لە ساڵی ٢٠١٨ بەشداری یەکەمین نمایشی هەفتەى کوردستان بۆ جلوبەرگ کردووە، پلەیەکی زۆر باشی بەدەست هێناوە.
هاندانى خەڵکی وایکرد بەردەوام بم
تورانی ڕەنجکێش باس لەوە ئەکات پاش ئەوەى بەشداری کردووە لە هەفتە نمایشی کوردستان، هاندان و پشتیوانى و بەدەمەوە هاتنی خەڵک وایلێکردووە زیاتر بەردەوام بێت، ئێستاش دوکانی تایبەت بە بەدلەی بووکی هەیە، کە بەشێکیان خۆی دیزانی دەکات کۆمەڵێک دیزانی جیاوازی دروستکردووە.
"خولیای زۆرم بۆکارەکەم وایلێکردووم هەست بە ماندویەتی نەکەم"
ئەم دیزاینەرە باسی لەوەش کرد، سەرباری ئەوەی ئەرکی ماڵی هەیە و دوکانی کاری دیزاینیش دەکات، بەڵام گرنگی بە ماندووبوون نادات و بەردەوام هەوڵی باشترین کار دەدات، سەبارەت بەوەى چ جۆرە دیزاینێک دەکات توران ئومیدی دیزاینەر دەڵێت"زیاتر جل و بەرگی ئاهەنگ و بۆنەکان دیزاین دەکەم، بەڵام وەک درومان کردن جلی دەرەوە و ماڵەوە دەدروم ، کڕیارەکانم بەردەوام هانی کاری باشتر و بەردەوامیم پێدەبەخشن".
"دیزاین کردنى کاتی دەوێت و بەپێی جلوبەرگەکان دەگۆڕێت"
توران ئومێدی لەبارەی کاتی ئەو جلوبەرگانەی دیزاینی دەکات، ئەوە ڕووندەکاتەوە، کە کاری دیزانین بەپێی تەمەنی کەسە، ڕەنگی پێست و شێوەی ئەو کەسە دەگۆڕێت.
باس لەوەش دەکات، کە هەندێک لە ژنەکان خۆیان دیزانێکی دەهێنن تا بۆیان دروستبکاتەوە بە هەندێک دەستکارییەوە، بەشیکێکیشیان داوای دیزانی جیاواز دەکەن تا خۆی بۆیان دروست بکات، ئەوەش سێ ڕۆژ بۆ دیزاینەکەی کاتی دەوێت، چەند ڕۆژێکیش بۆ دروینی ئەو جلوبەرگە.
توران ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنى پارچەیەکە لە جلوبەرگ لەگەڵ چەندین دیزاینەری عێراقی و لە ئیڤێنتیکدا گەورەترین تەنورە لە شاری بەغدا نمایش دەکەن.