خەونی منداڵیان بووە هۆی هەلی کاری ئێستایان

دوو ژنی گەنج بە ناوەکانی کۆشان و رێناس پڕۆژەیەکی ئەسپ سواریان هەیە لە کونە ماسی گەشتیاریکی زۆر ڕوویان لێیان دەکات وبە ڕوویەکی خۆشەوە بەرەو ڕووی میوانەکانیان دێن و رێنماییان دەکەن تاوەکو پاریزراو بن.

میهرەبان سەلام کاکەیی

هەڵەبجە- لە بەشیک لە پێ شاخەکانی کونە ماسی سەر بە پارێزگای سلێمانی پڕۆژەیەکی گەنجانە بەدی دەکرێت کە بە بێ خواستی خۆت پەل کێش دەکرێیت بۆی لەوێ دوو ژنی گەنج ببینیت بە ناوەکانی کۆشان و رێناس کە سەرقاڵی ئەسپ سوارین بە ڕوویەکی خۆشەوە بەرەو ڕووی میوانەکانیان دێن و رێنماییان دەکەن تاوەکو پاریزراو بن.

 

 کۆشان کە بە دکتۆرەی ئەسپەکان ناسراوە لە چاوپێکەوتنێکدا تایبەت بە نوژنها وتی : ئێمە پڕۆژەی "کۆناس رایدینمان" هەیە پڕۆژەیەکی ئەسپ سواریە لەناو پرۆژەی نۆرس ئایسلەند  کە لە پڕۆژەی ئەسپ سواری و ماتۆڕسوارییە کە گەشتیاریکی زۆر ڕوویان لێ دەکات و بە ئەسپ سواری و ماتۆڕسواری لە خزمەت گەشتیاراندا دەبن.

 

 لە پرۆژەکەماندا خزمەتگوزرای بەردەوام هەیە بۆ میوانان

کۆشان باسی لەوەکرد لە ناو پڕۆژەکەیاندا چەندین چالاکی ئەسپسواریان هەیە و وتی: ئەسپسواریمان لە ناو پڕۆژەکە و بۆ دەرەوەی پڕۆژەکەش هەیە، کەسانێکی زۆر سەردانمان دەکەن کە لە ئەسپسواری شارەزا نین و دەترسن بەڵام ئێمە ڕاهێنانی سەرەتاییان پێدەڵێین فێریان دەکەین چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەسپەکان بکەن، ئەوانەشی سەردانمان دەکەن و ئەسپسواری دەزانن ئێمە گەشتی چوونە دەرەوەیان بۆ ڕێکدەخەین.

 

دیمەنە جوانەکانی ناو کێڵگەی ئەسپ سواری وات لێ دەکات بەردەوام سەردان بکەیت و ئۆفەری تایبەت بە خۆت هەبێت، کۆشان باس لەوە دەکات کە ئۆفەر و خزمەتگوزارییان هەیە بۆ میوانان و دەرچوونیان هەیە بۆ گەشتیار کە ماوەکەی کاتژمێرێک دەبێت و ڕۆشتنە بە ناو ئاو و سەوزایی و دیمەنی جوان وە لە هەمانکاتدا خواردن و خواردنەوە بۆ گەشتیاران ئامادە کراوە.

 

خەونی منداڵیمان هاتۆتە دی

 پرۆژەی گەشتیاری نۆرس ئایسلەند زۆر شتی بە گەنجان بەخشیووە بە تایبەت بە ڕێناس و کۆشین کە خەونی منداڵیان هاتۆتە دی و لە کوردستان و عیراقدا یەکەم ژنی گەنجن کە ئەم کارە دەکەن بۆ ئەوەش قوربانیان داوە و کاتەکانی خۆیان پێبەخشیووە لە هەمان کاتیشدا زۆرشتی پێ بە خشیوون کە توانیویانە وەک ژنێکی گەنج خۆیان بسەلمێنن و تاوەکو ئێستاش بەردەوامن لە کارەکەیان و لە خزمەت میواناندان.