پڕۆژەی پێشەنگ بە پێشەنگایەتی ژنان بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد بەڕێوەدەێت
دامەزراوەی ژنانی ئازاد لە سووریا و ئابووری کۆنگرەی ستار، ڕێکخراوێکی ژنان کە هەوڵدەدەن ڕۆڵی ژنان لە بنیاتنانی ئابوورییەکی تایبەتدا چالاک بکەن، ڕێگە خۆش بکەن بۆ تێکەڵبوونی فراوانتری ژنان لە بازاڕی کاردا.

شیرین محەمەد
قامیشلۆ- لە ژێر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییە قووڵانەی کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە سەرهەڵدانی شۆڕشەوە بەدیکراون، ڕێکخراوەکانی ژنان وەک هێزێکی کاریگەر لە داڕشتنی ڕۆڵی ژنان لەناو کۆمەڵگەدا دەرکەوتوون, هەوڵەکانی ئەم ڕێکخراوانە تەنها لە بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە سنووردار نەبووە، بەڵکو زیاتر بەرەو پشتیوانیکردنیان لە ڕووی ئابوورییەوە گۆڕاوە، سەربەخۆیی ئابووری بە پایەی بنەڕەتی گەیشتن بە یەکسانییەکی کاریگەر دەزانێت.
ڤیان عەلی، بەڕێوەبەری پرۆژەی دەزگای ژنانی سووریا ئاماژەی بەوەکرد، لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، دەزگاکە کاردەکات بۆ پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی ژنانی سووریا، بەتایبەتی لەڕووی ئابوورییەوە، چونکە ئەوان بەردی بناغەی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و یەکگرتوون، دەزگای ژنان لە ساڵی ٢٠١٤ لە قامیشلۆ لە ژێر ناوی دەزگای ژنانی ڕۆژئاوا دامەزرا، پێش ئەوەی دواتر ناوەکەی بگۆڕدرێت بۆ دەزگای ژنانی سووریا، بە ئامانجی فراوانکردنی بازنەی کارەکانی، بۆ ئەوەی سەرجەم ژنان لە سووریا و ناوچەکە بگرێتەوە. ئێمە لە ژێر دروشمی 'ژنانی ئازاد: بناغەی کۆمەڵگەیەکی ئازاد،' کار دەکەین بەهێزکردنی ئابووری ژنان دەروازەیەکی بنەڕەتییە بۆ گەشەپێدانیان لە بوارە جیاوازەکاندا.
میکانیزمی کارکردن و ڕێگاکانی پەرەپێدانی
سەبارەت بە میکانیزمی کاریش ڕوونی کردەوە کە دامەزراوەکە چەند لیژنەیەکی تایبەتمەند لە یەکخستنی ئابووری ژنان لەخۆدەگرێت. پرۆسەکە بە سەردانی مەیدانی بۆ ماڵەکان دەست پێدەکات، بۆ زانینی بارودۆخ و پاڵنەرەکانی ژنان بۆ کارکردن. ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای سەردانەکان، ڕاپرسییەک ئەنجامدەدەین بۆ دیاریکردنی گونجاوترین پڕۆژەکان کە دەتوانرێت لەناو هەر گروپێکی ژناندا جێبەجێبکرێن، دڵنیابوون لە سەرکەوتن و بەردەوامییان".
هەروەها ئاماژەی بە گرنگی خولی پەروەردەی و بڕوانامە کرد،"ئێمە خولی پەروەردەی پێشکەش دەکەین بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ئابووری ژنان، ئاشناکردنیان بە بنەماکانی بەڕێوەبردنی پڕۆژە، وەک قازانج و زەرەر و پلانی بازرگانی. هەروەها خولی پەروەردەی پیشەیی لە بوارەکانی وەک دورین، ئارایشتگای ژنان، کاری دەستی، و پیشەی دیکە پێشکەش دەکەین کە یارمەتی ژنان دەدەن لە بەڕێوەبردنی پڕۆژەکانی خۆیان".
شۆڕشی ڕۆژئاوا... ڕێنێسانسێک کە ڕاستییەکانی ژنانی گۆڕی
ئاماژەی بە گۆڕانی ڕوونی هەلی کاری ژنان لە دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا کردو وتی: پێش شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوا، هەلی دامەزراندن بۆ ژنان نزیک بوو لە نەبوون، بەتایبەت بۆ ئەوانەی بڕوانامەیان نەبوو. بەڵام ئەمڕۆ ژمارەی ژنان لە بازاڕی کاردا ڕوو لە زیادبوون دەکەن، چ لە کەرتی گشتی و چ لە کەرتی تایبەت".
ڤیان عەلی وتیشی: سەرەڕای ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستمان هێناوە، ناتوانین نکوڵی لەوە بکەین کە هێشتا ژمارەیەکی زۆر ژنانی بێ کار و بێ پڕۆژە هەن، بەتایبەتی لە گوندەکاندا، ئێمە بەردەوام هەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە، گرنگی بە پشتگیریکردنی ژنانی گوندنشینەکان دەدەین، بۆ کردنەوەی پڕۆژەی بچووک کە سەربەخۆیی ئابوورییان بەرز دەکاتەوە و هەلی نوێیان بۆ دەڕەخسێنێت.
ئابووری بەپێی ڕێبازی نەتەوەی دیموکراتیک
ڕۆزلین بەکر، کارگێڕی لیژنەی ئابوری ژنان لە کۆنگرەی ستار وتی: هەوڵدەدەین بە پێی ڕێبازی نەتەوەی دیموکراتی ڕۆڵی ژنان لە ئابووریدا کارا بکەین، داواش لە هەموو ژنان دەکەین بەشداری بکەن. شۆڕش لە ڕۆژئاوا خاڵی وەرچەرخانێکی گەورەی لە ڕێڕەوی بەهێزکردنی ئابوری ژنان دیاری کرد.
جەختی لەوە کردەوە کە لیژنەکە ڕۆڵێکی سەرەکی گێڕاوە لەم گۆڕانکارییەدا لە ڕێگەی هۆشیاری و دەستپێکردنی پڕۆژە و بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە گەشەپێدانی ئابووریدا. لە سەردەمی شۆڕشی ڕۆژئاوا لیژنەی ئابووری ژنان ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبوو لە هۆشیارکردنەوە و گەشەپێدانی ژنان لەڕووی ئابوورییەوە، ئەمە جگە لەوەی هەلی بەرچاوی بۆ ژنان ڕەخساند.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان ڕۆڵێکی بنەڕەتییان هەیە لە پەرەپێدانی ڕاستی ئابووری لەڕێگەی چالاککردنی پڕۆژە هاوبەشەکان بەگوێرەی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتی. لیژنەکە بەپێی ستراتیژییەکی باش بیری کردۆتە کە ئامانجی کورتخایەن و درێژخایەن لەخۆدەگرێت، بە ئامانجی پاراستنی بەهای کار و دڵنیابوون لە بەردەوامییەکەی.
گرنگی پەرەپێدانی توانا هزری و کارگێڕییەکانی ژنان
وتی: گرنگە بۆ ئێمە پەرە بە ژنان بدەین نەک تەنها لە ڕووی کردارییەوە، بەڵکو لە ڕووی پەرەپێدانی توانا هزرری و کارگێڕییەکانی و بەهێزکردنی بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان.
ئاشکراشی کرد، لەم دواییانەدا گرێبەستێکی تایبەت بۆ ژنان و کۆمەڵگە ڕێکخرا، ئامانجی بەهێزکردنی ڕێکخستنی کۆمەڵگەیە لە ڕێگەی بەهێزکردنی ژنان، جگە لە دامەزراندنی ئەنجومەنی ئابووری ژنان لە ناوچەوە بۆ بەرەوپێشبردنی بەشداریکردنی ژنان بە شێوەیەکی بەرفراوانتر. ئەم پڕۆژانە هێشتا بەردەوامن، پلانیش هەیە بۆ فراوانکردن و پەرەپێدانی ئەوانەی هەن، بە ئامانجی گەیشتن بە هەموو ژنان، بەتایبەتی لەو بوارانەی کە هێشتا پێویستیان بە پشتیوانی هەیە.
بانگەوازێک بۆ ئەوەی هەموو ژنان دەست بە پڕۆژەی ئابووری بکەن
ڕۆزلین بەکر داوای لە هەموو ژنانی ناوچەکە کرد و وتی "ئێمە لە ئابوری ژنان داوا لە هەموو ژنان دەکەین بەشداری پڕۆژە ئابوورییەکان بکەن، ئێمە لێرەین و ئامادەین پشتگیریان بکەین، چ لە ڕووی هزری و چ لە ڕووی داراییەوە، بە مەبەستی بنیاتنانی ئابوورییەکی بەشداربوو بە پێشەنگایەتی ژنان بە هۆشیاری و هێزەوە.
ئەم دەستپێشخەرییانە بە دەستپێکردنی پڕۆژەی گەشەپێدان و دامەزراندنی وۆرکشۆپ و یارمەتی ژنان، هەوڵ دەدەن هەلی کار بۆ ژنان و بەرزکردنەوەی ڕۆڵی خۆیان لە بزوێنەری ئابووری ناوخۆیی، بەتایبەتی لەو کۆمەڵگەیانەی کە بە توندی کاریگەری شەڕ و ململانێیان لەسەرە. ئەم تەڤگەری ژنانە گەشەیسەندووە ڕەنگدانەوەی خواستێکی ڕاستەقینەیە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر و هاوسەنگتر کە تێیدا ژنان بەشدارییەکی کاریگەرانە لە سەرانسەری کەرتە جیاوازەکاندا بکەن.