نانی تەنوور، پیشەیەک کە لەناو خۆیدا ڕێوڕەسمی جیاوازی پەیوەست بە میراتەوە هەڵدەگرێت

قەیرانی بەردەوام لە باکووری سووریا قورسایی لەسەر ژنان دروست دەکات و کاریگەری لەسەر بژێوی ژیانیان هەیە، ئەمەش وایکردووە بەشێکی زۆریان پەنا بۆ زیندووکردنەوەی نەریتە کۆنەکان ببەن بۆ گەڕان بەدوای سەرچاوەیەکی داهات.

هەدیل عومەر

 

ئیدلب- نانی تەنوور بە یەکێک لە کۆنترین شێوازەکانی دروستکردنی نان دادەنرێت لە ناوچەکەدا پشت بە فڕنێک دەبەستێت کە لە گڵ، خشت، یان کۆزە دروستکراوە، دوای ئامادەکردنی هەویرەکە کارکردن لەسەر نانەکە دەست پێدەکات بە دانانی هەویرەکە ڕاستەوخۆ لەسەر دیوارە گەرمەکانی فڕنەکە، لەوێدا بە خێرایی دەبرژێت.

 

هەرچەندە نانی تەنوور داهاتێکی کەمی هەیە، بەڵام ئەو ژنانەی لەم پیشەیەدا کاردەکەن ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبنەوە، لەوانە سەختی دەستەبەرکردنی کەرەستە سەرەتاییەکان و گرانی نرخیان، ئەمە جگە لەو مەترسییە تەندروستییانەی کە لە ئەنجامی کارکردن لە نزیک ئاگر و بەرکەوتنی بەردەوام بە دوکەڵ ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، هەروەها دۆخی ئەمنی ناجێگیر لە ئیدلب سێبەرێک دەخاتە سەر ئەم پیشەیە، چونکە هەندێک لە ژنان ناچارن بۆ ماوەیەکی زۆر کارکردن بوەستێنن بۆ ئەوەی سەلامەتی خۆیان بپارێزن.

 

بۆ ڕابیعە شەعبان، تەمەن ٤٨ ساڵ، کارکردن لە ئامادەکردنی نانی تەنووردا تەنها کارێک نەبوو، بەڵکو نوێنەرایەتی دڵنیاکردنەوە بوو، چونکە یادەوەرییە کۆنەکان و نۆستالژیای بۆ ماڵەکەی هێنایەوە، کە ناچار بوو لە گوندەکانی باشووری ئیدلیب وتی: هەر کاتێک نان دەخەمە سەر دیوارەکانی تەنوور، بۆنەکەی دێتە دەرەوە، ئەزموونێک کە فێری بووم دەربارەی هێز و ئاوامگرتن، و چۆن پشت بە خۆت ببەستێت سەرەڕای بارودۆخی سەخت.

 

ڕابیعە شەعبان پێیوایە ژنان توانای باشترکردنی بارودۆخەکانیان هەیە ئەگەر بتوانن پاڵپشتی پێویست بەدەستبهێنن، بەتایبەتی کە بەرخۆدان و داهێنان نیشان دەدەن لە گونجان لەگەڵ بارودۆخەکاندا.

 

سۆها جاموس، ژنێکی گەنجە کە بەم دواییە دەستی بە فێربوونی نانی تەنوور کردووە، وتی: ئەم پیشەیە ڕێوڕەسمی جیاوازی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە کە وا دەکات هەست بە پەیوەندی بە میراتی خێزانەکەمەوە بکەم ، پێش ئەوەی دەست بە کار بکەم، دایکم دوعا بۆ هەموومان دەکات کە ڕۆژەکەمان بەرهەمدار بێت، دواتر دەست دەکەین بە کارەکە، کارەکە ئاسان نییە، بەڵام ڕێوڕەسمەکان ڕۆحێکی تایبەتی دەبەخشن و ئاسانی دەکەن.

 

بۆ ئەو نانی تەنوور بووەتە ڕێوڕەسمێکی ڕۆژانە کە لەگەڵ هەر خۆرهەڵاتنێکدا نوێ دەبێتەوە، ژنان پێکەوە دەستدەکەن بە ئامادەکردنی نان جگە لەوەش زۆرێک لە خێزانەکان ئەم جۆرە نانەیان پێ باشترە لە نانی بازرگانی.

 

خەولە بەداوی، تەمەن ٧٠ ساڵ وتی: نانی تەنوور هێمای میراسی ئیدلیبە و شتێکە کە نابێت لەدەست بچێت، کاتێک گەنج بووم، دایکم و داپیرەم دەبینی کە دەیانکردو فێری چۆنیەتی نانکردنیان دەکردین، نان دروست کردن میراتی ئێمەیە و هیوادارم بیپارێزین.

 

مندالێکی کچی ١١ ساڵان بەناوی هەنا ئەلباشا لەگەڵ دایکیدا کاردەکات لە ئامادەکردنی نانی تەنوور وەک ئامادەکارییەک بۆ فرۆشتنی وتی: چێژ لە یارمەتیدانی دایکم وەردەگرم، هەرچەندە دوکەڵ سەختەو دەبێتە هۆی هەستیاری و ئازاری چاوەکانم، بەلام فێری ئارامگرتن دەبم و ئەزموون وەردەگرم.