لە گەرمیان شیرینی بەخشرایە ژنانی خاوەنکار
کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان لە شارۆچکەی کەلار، بە بەخشینەوەی شیرینی، پیرۆزبایی هەشتی مارسیان لە ژنانی خاوەنکار و ڕەنجکێش کرد.
ناوەندی هەواڵ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ و بەبۆی ٨ی مارس، ڕؤژی جیهانی ژنانەوە لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، شیرینی بەسەر ژنانی ڕەنجدەر و خاوەنکاردا بەخشرایەوە و پیرۆزبایی ٨ی مارسیان لێکرا.
چالاکییەکە لەلایەن کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان لە حزبی شیوعی، بەڕێوەبرا، شیرینیان بەسەر ژنانی خاوەنکار و ئیشکەردا بەخشیەوە و مێژووی ٨ی مارسیان بەو ژنانە ئاشناکرد.
هەر لەمڕۆدا و لە باشوری کوردستان چەندین چالاکی جۆراوجۆر، بۆ پیرۆزکردنی ٨ی مارس لە شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان بەڕێوەچوو.
ت.پ