لە ڕانیە فێستیڤاڵێکی کولتووری بۆ هێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە بواری ئابووریدا ڕێکخرا
پەیمانگای داژیاربەمەبەستی زیندووکردنەوەی کولتووری ڕەسەنی کوردی و بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە بواری ئابووریدا، فێستیڤاڵێکی تایبەتی بۆ چالاکییە کولتوورییەکان لە شاری ڕانیە ڕێکخست، ژنانی دەستڕەنگین و خاوەن پڕۆژە بەرهەمەکانیان نمایشکرد.
ڕانیە
پەیمانگای داژیار لە شاری ڕانیە، فێستیڤاڵێکی فراوانی بۆ چالاکییە كولتوورییەکان ڕێکخست، کە ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بە چالاکی جۆراو جۆری بەشداریان تێداکرد، وەکو پڕۆژە ئابوورییە بچووکەکان و کارە دەستڕەنگینییەکان، هەروەها بەشداربووان داوایان کرد کە ژنان زیاتر چالاک بن بۆ ئەوەی بتوانن پشکی خۆیان لە بازاڕی کاردا هەبێت.
پهیمان حهمهدهمین، یهكێك له بهشداربووهكان، ئاماژهی بهوهدا، بە دوو شێوە بەشداری کردووە، یەکەمیان وەک خاوەن پڕۆژەیەکی پەیمانگا کە پێنج ساڵە کاری تێدا دەکات، دووەمیش وەک فرۆشیارێکی بەرهەمە دەستییەکان، هەروەها جەختیشی لەسەر پاراستنی کولتووری کوردی کردەوە بەوەی "پێویستە هەموومان کولتووری کوردی لە بیر نەکەین و بەژداری ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە بکەین.
هەروەها داوای لە هەموو ژنان کرد کە بەشداربن لەم جۆرە فێستیڤاڵانەدا، بۆ ئەوەی هەلی کار بڕەخسێنن بۆ خۆیان، وە ئاشکرای کرد کە ئەوان وەکو "گروپی دەست ڕەنگینی و خواردنە کوردەوارییەکان" لە حاجی ئاوا، لە هەموو فێستیڤاڵەکاندا بەشداردەبن، وە بە بەشداری کردن "هەلی کار دەڕەخسێت و دەتوانن بێن و لە شوێنی ئاوادا بەرهەمەکانیان نمایش بکەن.
فریشتە عەتا، کە بە دیزاین و ڕازاندنەوەیەكی مۆرکی کوردەواریانە بەشداری کردبوو کە وێنەی کۆمەڵێک شاعیر و سەرکردەکانی گەلی کوردی لەخۆ گرتبوو، ئاماژەی بەوەدا، کە ژن دەتوانێت لەڕێی هونەرەوە تواناکانی نیشان بدات.
فریشتە عەتا لە کۆتایی قسەکانیشیدا وتی: بە بەشداری کردنم دەتوانم بڵێم کە ژنانیش ڕۆڵی خۆیان هەیە و دەتوانن شان بە شانی پیاوان ئیش بکەن"، هەروەها ئاشکرای کرد، کە سەردەمی شاردنەوەی ژنان نەماوە و ئێستا "ژنان لە هەموو شوێنێک بونیان هەیە وەک جاران نەماوە، هەموو ژنێک دەتوانێ هێزو توانای خۆی نیشانبدا لە هەر شوێنێ کە بیەوێت.