کرێکارانی کارگەی "ئۆزاک": نابێت کەس لە تێکۆشان بترسێت

ئەو بەرخۆدانەی کە لەلایەن کرێکارانی جلوبەرگەوە لە کارگەی ئۆزاک لە ڕەحای باکووری کوردستان لە دژی فشار و هەراسانکردن دەستیپێکرد، فراوان بووە بۆ گەیشتن بە کۆمپانیای ئۆزاک کە بنکەکەی لە ئیستەنبوڵە و ئەو کرێکارانەی کە لە کارگەکە دەرکران پەیامێکیان نارد کە بەبێ

ئەلیف چەتینەر

 

ئیستەنبوڵ-خاوەنکارانی کارگەی جلوبەرگی ئۆزاک لە ڕەحای باکووری کوردستان کە ٧٠٠ کارمەندی تیدایە، ڕێگرییان لە کرێکاران کرد لەوەی ببنە ئەندامی یەکێتی کرێکارانی جلوبەرگ، ئەو کرێکارانەیان لە کارەکانیان دوور خستەوە کە دژی ئەو فەرمانە بوون و بۆ چەند مانگێک ڕووبەڕووی توندوتیژی و دەستگیرکردن بوونەتەوە.

 

کرێکاران بڕیاریاندا بەردەوام بن و بەرخۆدان فراوانتر بکەن هەتا ئەنجامە خواستراوەکان بەدەست بهێنن، ئەو بەرخۆدانەی کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە ناوچەی پیشەسازی ڕێکخراو لە ڕەحا دەستیپیکرد گواستەوە بۆ ئیستەنبوڵ، هەروەها چادرێکی بەرخۆدانیان لەبەردەم بینای کۆمپانیای ئۆزاک لە ئیستەنبوڵ دانا بۆ ئەوەی دەنگیان ببیسترێت.

 

"ژیانی تایبەتی منیان پێشێل کردووە و هەڕەشەیان لێ کردووم"

سەهەر گولەن، یەکێک بوو لەو کرێکارانەی کە لە کارەکەی دوورخرایەوە، وتی: یەکێتی کرێکارانی زەردی جێهێشتووە و بەهۆی ئەو فشار و هەراسانکردنانەی کە لە شوێنی کارەکەیدا ڕووبەڕووی بووەتەوە و لەلایەن خاوەنکارەکەیەوە هەڕەشەی دەرکردنی لێکراوە بووەتە ئەندامی یەکێتی کرێکارانی جلوبەرگ، بە پێشێلکردنی ژیانی تایبەتیم، لەبەر ئەوەی ئامادەی کۆبوونەوەیەکی سەندیکا بوو لە پشووەکان و لە کاتی کارکردندا.

 

بە لابردنی سەهەر گولەن، بەرخۆدان لە کارگەکەدا دەستیپێکرد و بە جێهێشتنی کار کرێکاران کاردانەوەی خۆیان نیشاندا بەرامبەر دەرکردنی هاوکارەکانیان، ئاماژەیان بەوەکرد، فشار و دەستێوەردان بە بەکارهێنانی سەرچاوە گشتییەکان لە ڕەحا زیادی کردووە، لە ئیستەنبوڵ بەرخۆدانیان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی دەنگیان بەهێزتر ببیسترێت.

 

بەهۆی داوای ماف لەکار دوورخرایەوە

یەڵدز باغچی یەکێکە لەو کرێکارانەی کە ماوەی چوار ساڵە کار دەکات، بۆ ماوەی چەندین ساڵە لە فرۆشگەو کارگەکانی جلوبەرگ لە ڕەحا کار دەکات، وتی: داوای ماف و کارەکەی کردووە بەڵام وەک دەیان هاوڕێم لە کارەکەم دوورخرامەوە، لە شوێنێکی وەک ڕەحا لە هاویندا، ناچار بووین لە شوێنێکی بێ ئاو کار بکەین، هیچ جۆرە ڕێوشوێنێکی مرۆیی نابینین.

 

یڵدز باغچی لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ژیانی تایبەتییان هەمیشە پێشێل دەکرێت، ژنێک لە هاوڕێکانمان لە دەرەوە لەگەڵ ماڵەوەیدا دانیشتووە، وێنەیان گیراوەو هەڕەشەیان لێکردووە، ژنێک لە هاوڕێکانمان لەلایەن میوانەکەوە هەراسان کراوە و سکاڵای لێکراوە و دواتر هیچ زانیارییەکی لەسەر ڕووداوەکە نەداوە.