خواردەمەنی و شیرینی شاژن، ماڵێک بۆ کۆکردنەوەی ژنانی بێ کار
کۆمەڵێک ژن لە چوارچێوەی پرۆژەی گەشەپێدانی توانا ئابورییەکانی ژنان بە هاوکاری ڕێکخراوی pdo و ڕێکخراوی terrah techی ئەڵمانی، دوکانیکێان بۆ خۆیان کردووەتەوە بەناوی شیرینی شاژن.
کۆمەڵێک ژن لە چوارچێوەی پرۆژەی گەشەپێدانی توانا ئابورییەکانی ژنان بە هاوکاری ڕێکخراوی pdo و ڕێکخراوی terrah techی ئەڵمانی، دوکانیکێان بۆ خۆیان کردووەتەوە بەناوی شیرینی شاژن.
میهرەبان سەلام کاکەیی
هەڵەبجە- تاڤگە ئەنوەر لەگەڵ شەش ژنی دیکەدا لە دوکانی خواردەمەنی و شیرینی شاژن کاردەکات، باسی لە کردنەوەی دوکانەکەی کرد کە بۆماوەی ١٠ ڕۆژ بەشداری خولێکی پرۆژەی گەشەپێدانی توانا ئابورییەکانی ژنان بوون و دواتر بە هاورکاری ڕێکخراوەکانی بەشداربووی پڕۆژەکە دوکانێکیان کردووەتەوە.
"کردنەوەی دوکانەکەمان لە کاتژمێر ٧:٠٠ بۆ ١٠:٠٠ی شەوە"
تاڤگە کە ژنێكی ڕەنجککێشە لە دوکانەکەدا ئاماژە بەوە دەدات کە هەموو ڕۆژێک کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی تاکو ١٠:٠٠ی شەو دوکانیان کراوەیە، شیرینی و خواردن دروستدەکەن بە پێی خواست و داواکاری خەڵکی، هەروەها لە دوکانەکەدا خواردنی وەک بریانی، قۆزی، کفتە و چەندین جۆری دیکەی خواردن ئامادە دەکەن.
ئەو ژنانەی لە پێشتر کاریان نەکردووە و پێویستیان بە هەلێک بووە تا بژێوی ژیانیان دابینبکەن، ئێستا ماندوو نەناسانە لە خواردەمەنی و شیرینی شاژن کاردەکەن و بووەتە هەنگاوێک لە ڕێیەوە ئابوری خۆیان بەدەستبخەن.
ت.پ