کاری ئەتەمین، بە دەستڕەنگینی ئەسرا محەمەد

ژنان وەک خاوەن هونەر و دەست ڕەنگینی لە سەردەمە جیاوازەکاندا بەکاری جوانکارییەوە سەرقاڵن

ناوەندی هەواڵ

 

ئیسرا محمدی تەمەن ٢٥  ساڵ دانیشتووی شاری سلێمانیە و یەکێکە لەو ژنانەی بە دەست ڕەنگینییەکەی جیادەکرێتەوە، ئەسرا خاوەنی چەندین کاری دەستییە و ماوەی ٣ ساڵە کاری چنین دەکات، ئەودەست چینە هونەرییەی ئەسرا دەیکات پێی دەوترێت ئەتەمین، ئەسرا بە کارەکانی لە بەشێک لە پێشەنگاکاندا بەشداری کردووە و کارە هونەرییەکانی نمایش کردووە.

لەچاو پێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ژنها بەم شێوەیە باسی لە دەستپێکی کارەکەی کرد و وتی "سەرەتا بە چەند کارێکی جوانکاری خوشکەکەم لە پێشانگایەکدا بەژدار بووم، بەژداربووانی پێشانگاکە زۆربەی کارەکانیان پێکهاتبوو لە جلی کوردی و ئێکسسوارات، تەنها بەژدار بوویەک بەکاری چنین بەژداربوو بێت من بووم، بۆیە کارەکە سەرنجی ڕاکێشام و بڕیارمدا زیاتر گرنگی پێبدەم و کاری تێدا بکەم".

کاری دەست ڕەنگینی ژنان هەر لە کۆنەوە هەبووە و ژنان کاریان تێداکردووە و تا ئێست بەردەوامی هەیە و بەرەو پێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیووە، بەشێک لە ژنان کارەکانیان پێش خستووە و لە چوار چێوەی ماڵەکانیاندا نەیان هێشتۆتەوە و بەکاری ئەهێنن بۆ بژێوی ژیانیان و بەدەستخستنی ئابووریەک بۆ خۆیان، بەشێک لە ژنان دوای تەواو کردنی خوێندن و بێئومێد بوون لە دامەزراندنیان لە دەزگاکانی حکومەتدا دەستیان داوەتە هونەری کاری دەستی وەک: چنین، دروومان، جوانکاری ناو ماڵ، ئێکسسوارات و چەندین کاری دیکە.

 

ت.پ