ژنانی کۆچبەری عەفرین بە دروستکردنی دۆشاو بژێوی ژیانیان دابین دەکەن

نەسرین شێخۆ، یەکێکە لە کۆچبەرەکانی عەفرین، کە لە شەهبا نیشتەجێیە، بژێوی ژیانی بە دروستکردنی دۆشاوی بیبەر دابین دەکات و لە دژی هێرش و ئاستەنگەکانی ناوچەکە دەوەستێتەوە.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- هەموو ساڵێک لە وەرزی پایزدا ژنان دەست دەکەن بە دروستکردن و هەڵگرتنی خواردن بۆ وەرزی زستان، ژنانی کورد بەو خواردنانە بژێوی ژیانی خۆی دابین دەکەن و دەبێتە خواردنێکیش کە لە وەرزەکانی دواتردا سوودی لێوەردەرگن، نەسرین شێخۆ تەمەنی ٤٢ ساڵە و یەکێکە لە کۆچبەرانی عەفرین و لەگەڵ خێزانەکەی لە گوندی بابینەس سەر بە شارۆچکەی ئەحداس لە شەهبا دەژی و بە ڕەنجی خۆی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و گەمارۆکانی حکومەتی دیمەشق دەبێتەوە.

 

نەسرین ماوەی ٥ ساڵە بە دروستکردنی دۆشاوی بیبەر بژێوی ژیانی خۆی دابین دەکات، چونکە ناوچەکە ڕووبەڕووی گەمارۆی حکومەتی دیمەشق بووەتەوە و گرانی ڕووی لە ناوچەکە کردووە، جگە لەوەش مەقدوس، ملوخی، ماست و پەنیریش وەک کەلوپەلی ناوماڵ ئامادە دەکات.

 

لە پاییزدا دەست دەکەن بە دروستکردنی خواردنەکان

نەسرین شێخۆ باسی لەوەکرد، کە لە کۆچبەریدا بە دروستکردنی ئازوقە بژیوی ژیانیان دابین دەکەن و وتی: ماوەی ٥ ساڵە بە دروستکردنی خواردنی زستانە بژێوی خێزانەکەمم دابین دەکەم، هەروەها هەندێک خواردنی پایزەش بۆ زستان بۆ ماڵەوە هەڵدەگرم، ژیان لە شەهبا سەختە، بەلام هێزی ئێمە لە سەختییەکانی ژیان بەهێزترە، ئێمە بە هەموو شێوەیەک بەردەوامین لە بەرخۆدانمان. لە وەرزی پایزدا خەڵک دەست دەکەن بە ئامادەکردنی خواردنەکانیان بۆ وەرزی زستان، من دۆشاوی بیبەر دروستدەکەم و دەیفرۆشم، هەروەها بیبەرەکان وشک دەکەینەوە و لە خواردندا بەکاری دەهێنین، بەهۆی گرانی نرخی بیبەرەوە ئێمە کیلۆیەک دۆشاوی بیبەر بە ٤٠ هەزار دەفرۆشین.

 

"سەختە بەڵام هێشتا دروستی دەکەین"

لە کۆتاییدا نەسرین شێخۆ باسی لەوە کرد کە دروستکردنی دۆشاوی بیبەر ئاسان نییە، بەڵام ئەوان بەرگەی دەگرن تا بژێوی ژیانیان دابین بکەن و وتی: دروستکردنی دۆشاوی بیبەر ئاسان نییە، بیبەرەکان تیژن و دەست دەسووتێنن، بەڵام ئێمە بەرگەی ئەو سەختییە دەگرین بۆ ئەوەی بژێوی ژیانمان دابین بکەین، من دوو ڕۆژ جارێک بیبەر دروست دەکەم و دەیفرۆشم، وەک گەلی کورد فێربووین کە خواردنی خۆمان بەدەستی خۆمان دروست بکەین، لەم گەمارۆیەی ئێستای ناوچەکەدا زۆربەی خەڵک ناتوانن ئەمساڵ وەک جاران پێداویستی ماڵان دروست بکەن، ئەوان تەنها دەتوانن شتە سەرەتاییەکان بکڕن، چونکە گەمارۆدانەکە کاریگەری لەسەر نرخەکانیش کردووە.