ژنانی گوندنشینی جەزائیر کار بۆ پەرەپێدانی ئابوری هەرێم دەکەن

ژنان لە ناوچە گوندنشینەکانی جەزائیر گەورەترین ڕێژەی هێزی کار لە کەرتی کشتوکاڵدا پێکدێنن، بە سەختی بەشدارن لە دابینکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی و بەدەستهێنانی ئاسایشی خۆراک.

ڕابیعە خەریس

 

جەزائیر- ژنانی دانیشتووی گوندەکانی جەزائیر، بژێوی ژیانیان لەڕێگەی سامانی سروشتی و کشتوکاڵییەوە دابیندەکەن، بەپێی کۆتا ئامارەکانی فەرمانگەی نیشتمانی زیاتر لە ١٣.٨ ملیۆن کەس لە گوندەکانی جەزائیر دەژین، ٪٥٠یان ژنن و دەکاتە نزیکەی ٧ ملیۆن ژن لە گوندەکاندا، زیاتر لە ٦٠ هەزاریان جوتیارن.

 

"لە بەخێوکردنی هەنگەکاندا ڕووبەڕووی سەختی دەبمەوە"

زیا عەباس، ئەندازیاری کشتوکاڵی و خاوەن هەنگ، ئاماژەی بە کارەکانی کرد و وتی: شارەزایی من لە بواری کشتوکاڵ و بەدەستهێنانی بڕوانامەی ئەندازیاری دەوڵەتم لەسەر پاراستنی ڕووەکدا ڕێگەی پێداوم کە لە بواری بەخێوکردنی هەنگدا کار بکەم و کارەکانم پێشکەوتن، من ئەم کارەم دەستپێکرد چونکە هەنگوین بۆ هەمووان زۆر بەنرخە، زۆر جۆری هەنگوین دروستدەکەم، ژنان لە بواری بەخێوکردنی هەنگدا ڕووبەڕووی سەختی دەبنەوە، چونکە هیچ شوێنێکی تایبەت نییە بۆ بەخێوکردنی هەنگەکان نییە، هەروەها دزی، کاولکاری و وشکەساڵی دیارترین هۆکارن کە ژنانی گوند پێوەی دەناڵێنن و پێشکەوتنیان سنوردا دەبێت.

 

"داوای دامەزراندنی کارگەی بچووک بۆ ژنانی گوند دەکەم"

کەریمە عاشور، دۆشاوی خورما دروستدەکات و دەڵێت: من هەندێک بەرهەم کەلە کەرەستەی سروشتی و ناوخۆی پێکدێت، دروستدەکەم، دوای چەند توێژینەوەیەک و چەندین تاقیکردنەوە، فێربووم چەندین دەرمانی وەک دۆشاوی خورما و ڕاشی دروستبکەم کە سوودی هەیە، وەک کەمکردنەوەی کۆلیسترۆل لە خوێندا، لەبەر کەمی و نرخی مادەکان ڕووبەڕووی سەختی دەبینەوە، داوا لە وەزارەتی کار، خەبات و ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەکەم کە کارگەی بچووک بۆ ژنان لە گوندەکان دروستبکەن.