نەشوا خولیای دیزاینکردنی کردە پیشەیەک بۆخۆی

نەشوا ئەلعەمودی خولیای خۆی لە دیزاینکردنی ئێکسسواراتدا کردە پیشەیەک و دەیەوێت لە داهاتوودا ببێتە دیزاینەری ئێکسسوارات.

نور سەریب

 

یەمەن- زۆرێک لە ژنانی گەنج لە یەمەن سەرەڕای ئاستەنگی زۆر هەوڵیاندا دەستبکەن بەو کارانەی کە خولیایانە، یەکێک لەوانە نەشوا ئەلعەمودییە، کە خولیای لە بواری دیزایندا هەیە و کردویەتییە پیشەیەک بۆخۆی.

 

نەشوا ئەلعەمودی ئاماژەی بەوەدا کە لە منداڵییەوە خەریکی کاری دیزاینی ئێکسسوارات بووە و وتی: لە منداڵییەوە ئەم کارەم خۆشدەوێت، ئێکسسواراتی بچوکم دروستدەکرد و پێشکەشی خێزان و هاوڕێکانم دەکرد، بە تێپەڕبوونی کات، من بینیم کە لەم کارەدا سەرکەوتوو بووم بۆیە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە بڕیارمدا پرۆژەی خۆم بۆ دیزاین و دروستکردنی ئێکسسوارات بە ناوی "نینوش ئێکسسوارس" دەستپێبکەم و پرۆژەکەم هێشتا بەردەوامە، من بەشداریم لەو بازاڕانە کرد کە لە عەدەن ڕێکخرابوون، دوای ئەو بەشداریکردنانە توانیم فرۆشگایەک لە یەکێک لە بازاڕەکانی عەدەن بە ناوی ئەلخەلیج مۆڵ بکەمەوە و فرۆشتنەکانم لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بکەمە فرۆشتنی ڕاستەوخۆ.