بەهۆی قەیرانەوە، بەرهەمهێنانی باخچەکانی هەوسەلە لە کەمبوونەوەدایە

ئەمینە ئۆزدەمیر، کە لە باخچەکانی هەوسەلە لە ئامەد کار دەکات ڕایگەیاند، بەهۆی قەیرانی ئابووری ئێستا، ناتوانن کەلوپەلی کشتوکاڵی بکڕن، بۆیە ساڵانە بەرهەمهێنان کەم دەبێتەوە.

 

مەدینە مامەدئۆغڵو

ئامەد- باخچەی هەوسەلە کە لە لیستی ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و هونەری نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ)دایە؛ لە باخچەکاندا کە سەدان پارچە زەوی تێدایەو ساڵانە چەندین جۆری سەوزە دەچێندرێت، بەڵام بەرهەمهێنانیان لەم دواییانەدا کەمیکردووە. سەرەڕای گۆڕانکاری وەرزی، نرخی پیتێنەر و کەرەستەکان بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە بەرزبووەوە، بۆیە ئەمساڵ هیچ قازانجێک لەو بەرهەمانە نەبوو کە لە باخچەکاندا چاندرابوون.

ئەمینە ئۆزدەمیر، کە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵە سەوزە لە باخچەکانی هەسەلە دەچێنێت، ئاماژەی بەوەکرد، ئەمساڵ کشتوکاڵ بەهۆی کەشوهەوای گەرم و تێچووەکەی وەک پێویست نەبووە، سەرەڕای کارکردن بۆ ماوەی چوار وەرز، ئەوان بەگوێرەی کارەکانیان قازانج ناکەن، هەروەها بیر لەوە دەکەنەوە کە لە ساڵانی داهاتوودا ئایا سەوزە لە باخچەکاندا بچێنن یاخود نا.

 

لە هەوسەلە بەرهەمهێنان کەمیکردووە

ئەمینە ئۆزدەمیر وتی: بە درێژایی وەرزەکان لە باخچەکەیدا ڕیحانە، کاهوو، مەعدەنووسم چاندووە، بەڵام ئاو کەمیکردووەو ئاو نییە بۆ ئاودانی باخچەکان، لە کۆتایی مانگی هاویندا دەستمان کردووە بە کۆکردنەوە، هەموو جۆره سەوزەیەک لێرەدا دەخەینەڕوو، چەندین ساڵە کار دەکەم، بەڵام ئەو زەحمەتەی لەم ساڵانەی دواییدا بینیوومە، هەرگیز نەمبینیووە. کەش و هەوا زۆر گەرمە و ناتوانین هیچ شتێک بکەین لەبەر بەزری نرخ، لەبەر ئەوەی ناتوانم کرێکار دابین بکەم، دەبێت خۆمان هەموو کارێک بکەین، هەموو ڕۆژانی هاوین لە باخچەکە بووم.

 

"ناتوانین دەرمان و پیتێنەر دابین بکەین"

ئەمینە ئۆزدەمیر ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە زیانیان بەرکەوتووە و وتی: لە ڕابردوودا، هەمیشە دەمانتوانی کشتوکاڵ بکەین چونکە ئاو و پیتێنەر هەبوو، ئێستا ناتوانینن دەرمان و پیتێنەر دابین بکەین، ئەمساڵ ئەو ڕیحانەیەی چاندمان هەموی سووتا وشک بوو، هەروەها ساڵی پاریش بەهەمان شیوەبوو، تەنها بە ئەنجامدانی ئەم کارە بژێوی ژیانمان دابین دەکەین، ناتوانین هیچ شتێک بکەین لە دەرەوەی ئەم زەوییانە، بەڵام ئەم شوێنە چیتر بەس نییە بۆمان، لێرە بەرهەمەکان بە کەمتر لە ٥٠%ی بازاڕ دەفرۆشین، قازانج ناکەین.

ئەمینە ئۆزدەمیر لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، هیچ شتێک لە کارەکانیان بەدەستناهێنین و وتی: ئەوانەی باخەکان دەچننەوە هیچ قازانجێک ناکەن، ئەمساڵ کاتێک لەبەردەم گەرما کارم دەکرد، دەمووت خوێن دەچێتە مێشکم. ئێستا زستان دێت، هیچ شتێکمان لە دەستتدا نییە ژمارەیەکی زۆر لە خاوەن باخچەکان بەهۆی ئەم نرخەوە وازیان لە چاندنی باخچەکان هێناوە، دەترسم ئێمەش وامان لێبێت بەڵام بەردەوام دەبین هەتا ئەو کاتەی لێرەین.