کڵاش رستن هونەری دەستی ژنانی هەورامان

کڵاش جۆرێکە لە پێڵاو کە خەڵکی هەورامان دروستی دەکەن و بۆ ناوچە سەختەکان دیزاین کراوە و ژنان بە گشتی سەرقاڵی چنین و ڕستنی ئەم کارەدەستییەن.

هیماراد

سنە-  هەر کەس بچیتە کوردستان و چوبێتە هەورامان دەبێ کڵاشی بینیبێت، زۆرێک لە ژن و پیاوی ئەو ناوچانە سەرقاڵی چنین و ڕستنی کڵاشن و بەم شێوەیە بژێوی ژیانیان دابین دەکەن، زۆرینەی دانیشتوانی هەورامان بە تایبەت نۆدشە یان ئێستا خەریکی ڕستن و چنینی کڵاشن یاخود لە ڕابردوودا سەرقاڵی ئەم هونەرە بوون.

 

بەهۆی بەکارهێنانی کڵاش بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری و بۆنەکان، ئەم پێڵاوە لای کورد گرنگی خۆی هەیە و وەک بەشێک لە جلوبەرگی کلتوری لێی دەڕوانرێت، ئاسوودەییەکەی لەکاتی بەکارهێنان و مانەوەی بێ تێکچوون بۆ ماوەیەکی درێژ و جوانییەکەی لەگەڵ جلوبەرگی کوردیدا هۆکاری ئەوەیە خواستی زۆری لەسەر بێت و ئێستا لە نێو شار و پارێزگاکانی دیکەدا بووەتە جێی بایەخپێدان.

 

هەر لەبەر ئەم هۆکارەش لە کوردستان کەسانێک هەن کە وەرشەی چنینی کاڵاشیان هەیە و خەڵکێکی زۆر کاری چنین و ڕستنی دەکەن، لەم نێوەندەدا سەمیعە حەبیبی یەکێکە لەوانەی کە خاوەنکارە لەم بوارەدا و کاری بۆ زۆرێک لە ژنان دابین کردووە.

سەمیعە بە ئاژانسی نوژنها خۆی ناساند و وتی: من ناوم سەمیعە حەبیبییە، تەمەنم ٣١ ساڵە، هەروەها بڕوانامەی بەکالۆریۆسم لە زانستە پەروەردەییەکان هەیە، چەند ساڵێکە لە بواری ڕستن و چنینی کڵاش کار دەکەم.

 

سەمیعە لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە وەک پیشە دەستییەکانی پارێزگای کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی بە کاری پیشەیی کردووە و لە ئێستادا خاوەنی دوو سەد کەسە کەلە کۆمەڵەکەیدا لەگەڵیدا کاردەکەن، لەنێویاندا ژنان هەیە لە شار و گوندەکان.

 

مێژوو و ڕەسەنایەتی کڵاش بۆ هەورامان دەگەڕێتەوە

کڵاش لە چەندین بەش پێکدێت کە هەریەک لە ڕستنکار و چنینکارەکان بەشێکی لێ ئامادە دەکات، دەڵێت بەشی ژێرەوەی لەلایەن دەڤەری هۆرامان و گوندی "دال" ئامادەکراوە و کاری پیاوانە، بەشی سەرەوەش لەلایەن ژنانەوە ئامادە دەکرێت کە هاوکات هەورامین و بەشە سادەکەشی لە شیراز پێکهاتووە، قاڵبکردن و کوتینەوەی کە کاری پیاوانە و زۆربەی کرێکارەکانیش هاورامین، چونکە تەمەن و ڕەسەنایەتی کڵاش دەگەڕێتەوە بۆ هەورامان هەر بۆیە بۆتە هونەر و پیشەی بەشێکی زۆری هەورامییەکان بە ژنان و پیاوانیشەوە.

 

کڵاش بە تێپەڕبوونی کات لە سروشتدا شی دەبێتەوە

سومەیە ئەفزود وتی: کڵاش بۆ ڕۆیشتنێکی درێژخایەن لە شوێنە سەختەکاندا دروستکراوە و لای چەپ و ڕاستی نییە و نابێتە هۆی ئارەقکردنەوە و بۆنی ناخۆش، و لەبەر ئەوەی هەموو پێکهاتەکانی لە مادەی سروشتییەوە دروستکراون، دوای ساڵێک بە تەواوی شی دەبێتەوە و زیان بە ژینگە ناگەیەنێت.

سەبارەت بە هاندان و پشتیوانی خۆی، سومەیە باسی مامۆستاکەی دەکات بە ناوی "مادح مەکی" کە خاوەنکارە و خاوەنی شوێنێکی کارکردنە لە کرماشان لە بواری ڕستنی قوماشدا، ئەو دانیشتووی نۆدشەیە و  لە تۆمارکردنی هاوکاری و وەرگرتنی مادی پاڵپشتی بووە، هەروەها دەڵێت کارەکانیان کارێکی خێزانییە و بەیەکەوە ئەنجامی دەدەن و ئەم هونەر و پیشەیە لە باوباپیرانییەوە بۆی هاتووە و ئەوەش لە بواری فرۆشتندا زیاتر یارمەتی داوە کە بتوانێت کڕیار بۆ کارە دەستییەکانی پەیدابکات.

 

هەروەها ڕەزامەندی خۆی بەو کارە دەستیانە دەردەبڕێت کە شوێنیان بۆ دابین کردووە و پاڵپشتی داراییان کردووە و دەڵێت: "باشترە ئەو قەرزەی کە پێمان دەدەن کاتی پێویستمان بۆ دانەوەی بەنێ بۆ ئەوەی من وەک خاوەنکارێک بتوانم بگەمە قۆناغێک کە کێشەم نەمێنێت لە دانەوەی قەرزەکە."

 

کارە دەستییەکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان هاوردەدەکەن

سەبارەت بە شێوازی فرۆشتنمان، سومەیە دەڵێت: " فرۆشتنمان بە کۆیە و پێش کۆرۆناش هەناردەمان دەکرد بۆ هەرێمی کوردستان و  عێراق، هەروەها گرێبەستمان لەگەڵ وڵاتی تورکیادا هەبوو."

 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: " زۆرجار ژنان بێهێز و خۆبەخشن  لە چین و توێژە لاواز و لاوازەكانی كۆمەڵگا دەبینرێن، منیش وەك لایەنگرێك لە پشتی ئەوان وەستام و هەوڵمداوە یارمەتییان بدەم بۆئەوەی لەسەر پێی خۆیان بوەستن و بۆ داهاتوو حەز دەکەم چالاکتر بم و ژنانی زیاتر لە کۆمەڵەکەمدا هەبێت."

لە کۆتاییدا سەمیعە حەبیبی پێشنیار بۆ ژنان دەکات کە جگە لە خزمەتکردنی ماڵ، پێویستە کارێکیان هەبێت و کاری دەستی وەک سەرچاوەی داهات و بژێوی ژیانیان بکەن.