ژنێکی گۆرانیبێژی ئێرانی بوو بە نوێنەری فەڕەنسا لە ڤیستیڤاڵی یۆرۆڤیژن

باربارا پیرۆ نوسەر و گۆرانیبێژی ئێرانی لە پێشبڕکێی گۆرانی یۆرۆڤیژن لە لایەن فەڕەنساوە هەڵبژێردرا

ناوەندی هەواڵ

 

باربارا پیرۆ گۆرانیبێژ و نوسەر، تەمەنی ٢٧ ساڵە و بە ڕەچەڵەک خەڵکی ئێرانە و باوکی ئێرانی-سربیە، باربارا لە ساڵی ٢٠١٧ یەکەم گۆرانی خۆی بڵاوکردوە بە ناوی "وەڵا" لە دوای بڵاوکردنەوەی گۆرانیەکە و بەشداربوونی لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا دەنگی هەوادارانی خۆی بەدەست هێنا.

لە ڤیستیڤاڵی یۆرۆڤیژن لە ساڵی ٢٠٢١ لە وڵاتی فەڕەنسا وەک نوێنەر لە پشبڕکێی یۆرۆڤیژن لە لایەن فەڕەنساوە هەڵبژێردرا، جگە لە وتنی گۆرانی چەندین تێکستی بۆ گۆرانیبێژە گەنجەکانی بەشداربووی یۆرۆڤیژنی فەڕەنسا و گۆرانیبێژە ناسراوەکان نوسیووە.

فەڕەنسا تا ئێستا ٦٢ جار بەشداری کردووە لە پێشبڕکێی گۆرانی ڤیستیڤاڵی یۆرۆڤیژن، پێنج جار پاڵەوانیەتی بەدەستهێناوە، کۆتا سەرکەوتنی ئەو وڵاتە ٤٥ ساڵ لەمەوپێش بووە. 

 

ت.پ