نووسەرانی ژن خۆیان بۆ پێشانگای پەرتوکی ڕۆژئاوا ئامادە دەکەن

ژنانی نووسەر و هۆنەر ئامادەکاری دەکەن بۆ بەشداریکردن لە هەشتەمین پێشانگای پەرتوکی شەهید هەرەکۆلی ڕۆژئاوا و دەڵێن: ئەمە دەرفەتێکە بۆ ئێمەی ژنان کە لە ساڵانی ڕابردوو بەهێزتر بین، بۆ بڵاوکردنەوەی هەست و بیرکردنەوەکانمان.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ-پێشانگای پەرتوکی شەهید هەرەکۆلی ڕۆژئاوای کوردستان، بۆنەیەکە کە ساڵانە لە شاری قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەدەچێت, سەدان نووسەر و هۆنەرو بڵاوکەرەوە بە بەرهەمەکانیان لە ڕۆژئاوا و کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانەوە بەشدارن.

 

ساڵی ڕابردوو بەشداری ژنان کەم بوو و ئەمەش خاڵی ڕەخنە بوو بە تایبەتی بۆ ئەو ژنانەی کە بەشدار بوون، داوایان کرد ژنان لە ساڵی نوێدا بەهێزتر خۆیان بخەنە پێشەوە، نووسەران و هۆنەرانی ژن ئامادەکاری دەکەن بۆ پێشوازییەکی توند لە هەشتەمین پێشانگای پەرتوکی شەهید هەرەکۆل لە شاری قامیشلۆ لە کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

 

"زۆر پەرتوک چاپ نەکرابوون"

ێاسمین مەشایخ، ئەندامی دەستەی کارگێڕی یەکێتی ڕۆشنبیرانی کانتۆنی جزیرە وتی: ساڵانە وەک ڕۆشنبیران لە پێشەوە لەسەر ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئامادەکاری دەکەین، پەرتوکەکانمان لە لایەن دیوانی وێژە چاپ دەکرێن، ساڵی ڕابردوو بەشداری ژنان زۆر کەم بوو، چونکە زۆر پەرتوک چاپ نەکرابوون، لە ساڵانی ڕابردوودا ژمارەی پەرتوکی چاپکراوی دیوانی وێژە زیادی کردووە، ئێمە وەک یەکەیەک ئامادەکارییەکانمان کردووە، پەرتوکەکان پێشنیار کراون، چوار دانەیان وەرگیراون و چاوەڕێی پەسەندکردنی پەرتوکەکانی دیکەش دەکەین.، بە دڵنیاییەوە بەشێک لە بەرهەمەکانی ساڵانی پێشوومان لە پێشانگاکەدا دەبێت.

 

"دەرفەتێکە، دەبێت بەشداری ژنان بەهێز بێت"

 لەما عەلی نووسەرە، بەتایبەتی سەرقاڵی وێژەو هۆنراوە و کورتە چیرۆکە، بۆیە ساڵی ڕابردوو لە حەوتەمین پێشانگای پەرتوکی شەهید هەرەکۆل بەشداری کردووە، ئەمساڵیش خۆی ئامادە دەکات بۆ بەشداریکردن بە دوو بەرهەم، ئاماژەی بەوەکرد، ئەمە دەرفەتێکە بۆ هاوبەشکردنی هەست و بیرۆکەکان، داوای لە ژنان کرد لە پێشانگای هەشتەمدا زیاتر خۆیان بخەنە پێشەوە و وتی: ژنانی نووسەر و هۆنەر هێشتا پێویستیان بەوەیە خۆیان قووڵتر بکەنەوە و وەک بەشدارییەکی گەورە سەیر بکرێن، چونکە ئەمەش یەکێکە لە پێشانگاکە دەرفەتێک بۆ ئێمەی ژنان.

 

بڵاوکردنەوەی چیرۆکی ڕاستەقینەی شەڕڤانانی ئازادی "هەناسە"

 لەما عەلی بە کورتە چیرۆکەکەی بە ناوی "هەناسە" و هۆنراوەی "هەستێن سەیر" بەشداری پێشانگاکە دەکات، وتی: ئەم پێشانگایە دەرگایەکی بۆ نووسەران کردووەتەوە تا بەرهەمەکانیان پێشکەش بکەن، پێشانگای شەهید هەرەکۆل واتایەکی گەورەی هەیە بەتایبەت بۆ ئێمەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، دەرفەتێکە کە بتوانین بەرهەم و هەست و بیرکردنەوەکانمان تێیدا دەرببڕین، و کەسانی دیکە ببینین، "هانەسە" بۆ من گرنگە، کە تێیدا چیرۆکی شەڕڤانانی سەر شاخم گێڕایەوە، چیرۆکە ڕاستەقینەکانیان لە ژیانی ڕۆژانەیاندا.

 

نووسەر نەریمان ئەڤدیکە خەڵکی سەرێکانییە کە دەوڵەتی تورک داگیری کردووەو کۆچی کردووە، ئەو چیرۆکە بە ئازارانەی کە لەسەر زەویەکەی ڕوویانداوە هاوبەشی دەکات، وتی: پێشانگاکە پیرۆزە، ساڵ لە دوای ساڵ چاوەڕێی دەکات و بەشداری دەکات، دڵخۆش بووم بە بینینی بەرهەمەکانم لە پێشانگاکەدا، هەمیشە دەموت ڕۆژێک بەرهەمێکم لەم پێشانگایەدا دەبێت.

 

بە "دێری" و "بەربڕۆژ" بەشداری دەکات

نەریمان ئەڤدیکە ئاماژەی بەوەکرد، بە دوو بەرهەم بەشداری دەکات و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: من ئەمساڵ بە کورتە چیرۆکی "دێری" کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا بڵاوکرایەوە بەشداری دەکەم، هەروەها بە بۆچوونی خۆم بە پەرتوکی "بەربڕۆژ" بەشدار دەبم، ئەم پەرتوکە لە دڵمدا جێگەیەکی تایبەتی هەیە چونکه یەکەم پەرتوکەو چیرۆکەکەی بەهەمان شێوە تایبەتە، هەندێک بەرهەمم هەیە، بەڵام بە تایبەتی دەمەوێت لەگەڵ ئەم دوو بەرهەمەدا بەشداری بکەم، دەمەوێت زیاتر لایەنی ژن بەرەوپێش ببەم.

 

بەرخۆدانی دوو ژنی شەڕڤان لەسەر کانی

نەریمان ئەڤدیکە تیشکی خستەسەر ناوەڕۆکی پەرتوکەکەو لە کۆتاییدا وتی: کاتێک ئەم پەرتوکەم نووسی، پاڵەوانەکانی لە ژیاندا بوون، بەڵام بریندار بوون، کاتێک خۆم ئامادە دەکرد، سەرێکانی هەر ئازاد بوو، لە کاتی بڵاوبوونەوەیدا، سەرێکانی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکرابوو، یەکێک لە قارەمانەکانی پەرتوکەکەم لەو شەڕەدا شەهید بوو، تا ڕۆژێک بانگەشە بۆ ئەم پەرتوکەم دەکەم و لەسەر خاکی سەرێکانی پێشکەشی دەکەم.