ژنانی هونەرمەندی ئێران لە نێوان یاساکانی ڕژێمی پێشووی ئێران و ئێستادا
بۆ بەردەوامیدان بە کاری هونەری، ژنانی ئێران ناچار بوون ئێران بەجێبهێڵن، یاخود لە چوارچێوەی یاسا ئیسلامیەکاندا کارە هونەرییەکانیان بەردەوام بکەن.
ناوەندی هەواڵ
سينه‌ما به شێوازێکى راسته‌وخۆ دەتوانێت کاریگەری لەسەر بینەر دروست بکات و کەلتووری نوێ بێنێتە ناو کۆمەڵگاوە، چونکه بەهۆی بینینەوە ئاسانتر پەیوەندی له‌گه‌ڵ تەلەفیزۆن و سينما دروست ده‌بێت، ڕۆڵی ژنانیش لە سینەمادا پێگەی ژن لە کۆمەڵگادا دیاری دەکات و دەتوانن لەو ڕێگەیەوە پەیامەکانی خۆیان بە بینەر ڕابگەیەنن.
ژنانی هونەرمەندی ئێرانی لە پێش هاتنە سەر دەسەڵاتی ڕژێمی ئێستای ئێران، له سينه‌مادا بێ حیجاب ده‌رده‌که‌وتن، به‌ڵام دوای ئینقلاب و دامەزراندنی رژێمی ئیسلامی ئێران چيتر ژنان بۆيان نه‌بوو بێ حيجاب دەرکەون و گۆرانى وتنى ژنان له فيلمهکاندا قه‌ده‌غه کرا، به هۆى دروستبوونى ئه‌و بارودۆخه به‌شێک له ژنانى ئه‌کته‌ر وه‌کو: له‌يلا فروهه‌ر، نوش ئافهرين و گوگوش، کە لەهەمان کاتدا گۆرانیبێژيش بوون، وڵاتى ئێرانيان بەجێهێشت، که‌سانێکيش وه‌کو حهميده خێرئابادى، سوره‌يا قاسمى، شه‌هلا رياحى، ژاڵه عه‌لو و توران مێهرزاد له وڵاتى ئێران مانه‌وه و به پێی ياساى ئيسلامى له سينه‌مادا بەردەوام بوون لە کاری هونەرەکەیان.
شەهلا ریاحی، يهکهمين ژنى ده‌رهێنه‌ر له ئێران
قودره‌ت زه‌مان وهفادوست به ناوى هونه‌رى شه‌هلا رياحى، له ساڵى ١٩٢٦ى زاینی له شارى تاران لەدایک بووە، تا ئاستی ناوەندی لە قوتابخانەدا خوێندووە و پاشان وازی لە خوێندن هێناوە، بەهۆى ئەوەی حەز لە شانۆ دەکات، لە تاران‌دا دەست بە نواندن دەکات، و لە ٧١ فیلمی ئێرانی‌دا ڕۆڵ دەگێڕێت وەکو ئەکتەر.
شەهلا رياحى له ساڵى ١٩٥١ دەبێتە یەکەمین ژنە دەرهێنەری فیلمی ئێرانی بە فیلمی مەرجان، بێجگه له کاری ده‌رهێنه‌رى، وەک ئه‌کتەر ڕۆڵی بینیوە له سينه‌ما، تەلەفزیۆن و شانۆدا، بێژه‌رى راديۆ و تەلەفیزۆن و بەرنامەی تایبەت بە منداڵانی کردووە.
فیلمی بەرباچو، يه‌کێکە له‌و فيلمانهی که رياحى کاری دۆبلاژی بۆ کردووە.
ڕوحئەنگیز، يهکهمين ژنە ئەکتەری ئيرانى
سهديقه سامىنيژاد بەناوبانگ بە روحئەنگیز، له ساڵى ١٩١٦ له شارى به‌م-ی سه‌ر به پارێزگاى کرمان لەدایک بووە، خويندنى تا قۆناغی ناوه‌ندى خوێندووە، فیلمی کچی لوڕ بە یەکەمین فیلم دادەنرێت کە تێیدا دەنگ و ڕەنگ بەکار هاتووە، لەکاتێکدا لە پێشتردا فیلمە ئێرانیەکان تەنها جوڵە بوون و دەنگیان نەبووە، روحئەنگیز-یش وەک یەکەم ژنە ئەکتەر لەو فیلمە دەنگیەدا ڕۆڵی گێڕاوە.
سەرهەڵدانی سینەما لە ئێران‌دا
يهکهمين کامێراى ڤیدیۆ له سه‌رده‌مى موزه‌فه‌ره‌دين شا-دا بۆ ئێران نێردرا، ميرزا ئيبراهيم يهکهمين کامێراوان بووە ، گراند سينه‌ما بە یەکەمین هۆڵی سینەما دادەنرێت کە لە ساڵی ١٩٢٦دا لە شاری تاران نمایشی فیلمی تێدا کراوە کە فلیمی دەنگداری کچی لوڕ بووە و ژنە ئەکتەر رۆحانگیز ڕۆڵی تێدا گێراوە، هەروەها يهکهمين فيلمى دوبلاژى ئێرانیش به ناوى هه‌ڵهاتنى کچ له‌لايان ئيسماعيل کوشانەوە دۆبلاژ کراوە.
له سينه‌مای رژێمی ئێران‌دا کێشه‌ى ژنان
هه‌رچه‌نده سينه‌ما شوێنێکه بۆ نواندنی هونه‌ریى ژنان و پياوان، به‌ڵام بۆ ژنان ڕۆڵگێڕان لە سينه‌ما کاریکی ئاسان نییە، ژنان له سينه‌مادا ڕووبەڕووی داواکاری و ڕووداوی ناخۆش دەبنەوە، له‌وانه‌يه هه‌ندێک له فيلمه سينهماییەکان بڕە پاره‌ى باش به ژنانى ئه‌کتەر بده‌ن، به‌ڵام چوارچێوه‌ى شوێنى کارەکە ته‌ندروست نييه بۆ ژنان، بۆيه به‌شێکى زۆر له ژنان لە ڕۆڵ بینین لەو فيلمانهدا خۆيان ده‌پارێزن.
ڕەخنهگرانى سينه‌ماى ئێران، ره‌خنه له ژنانى سه‌رده‌مى شا ده‌گرن بەهۆی ئەوەی حیجابیان لەسەر نەبووە، له کاتێکدا له ئيستاى رژێمی ئیسلامی ئێران‌دا ژنان وه‌کو کاڵا به کاردێن و بۆ به‌شدارى کردن له فيلمهکاندا پێشنيارى ناشایستەیان دەخرێتە بەردەم و شکاندنى سنورى ژنانى ئه‌کته‌ر بۆتە هۆکاری دوورکەوتنەوە و دەستلەکار کێشانەوەی بەشێک لە هونەرمەندانی ژن یاخود بۆ بەردەوامیدان بە کارە هونەرییەکانیان بە ناچاری وڵاتی ئێران بەجێدەهێڵن و لە دەرەوەی وڵات بەردەوام دەبن، زه‌هرا ئه‌ميرى يه‌کێک له‌و ئه‌کته‌ره ژنانه بوو که به هۆى تۆمه‌ت هەڵبهستنەوە بۆی له ساڵى ٢٠٠٦ وڵاتى ئێرانى بەجێهێشت، چونکه له‌لايەن هاوڵاتیانەوە سوکایەتی پێدەکرا، هه‌روه‌ها گوڵشيفته فه‌راهانى نمونهيهکى دیکەیە، به هۆى نواندن له فيلمێکدا له ده‌ره‌وه‌ى وڵات توشى ڕه‌خنه بووەوە و له ئێستادا له ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئيشى نواندن ده‌کات.
يه‌کێک لە کێشەکانی دیکە، کوشتنى ژنانى هونه‌رمه‌نده، بۆ نمونه، ميترا ئوستاد که له‌لايەن نه‌جه‌فیی هاوسەریەوە که سەرۆکی شارەوانی پێشووی تاران بوو، کوژرا و تا ئێستا سينه‌ما و ڕه‌خنه‌گران باسێکى تايبه‌تيان له‌سه‌ر کوشتنى ئه‌م ئه‌کته‌ره نه‌کردووه.
کۆمەڵێک لە ژنانی هونەرمەندی ئێران
ژنانى به‌ناوبانگى ده‌رهێنه‌ر له سەردەمی رژێمی کۆماری ئیسلامی: پوران دره‌خشه‌نده، ره‌خشان به‌نى ئيعتماد، ئهنيسه شاحسێنى، مه‌رزيه برومه‌ند، مهنيژه حيکمه‌ت، تههمينه ميلانى، تينا پاکڕه‌وان و نه‌رگس ئابيار.
باش‌ترين ژنانى ئه‌کته‌ر: له‌يلا حاته‌مى، نيکى که‌ريمى، هه‌ديه تارانى، مه‌هناز ئه‌فشار، فاتمه موعتهميدئاريا، ته‌رانه عهليدوستى، باران که‌وسه‌رى، فهريماه مهرجامى، سوسه‌ن تهسليمى، مهريلا زارعى، مه‌هتاب که‌رامه‌تى، گوڵچێهره سه‌جاديه، بيتا فهرههى، نيگار جهواهيريان، ماهايا پيترۆسيان، ويشکا ئاسايش، پيگاه ئاههنگهرانى، هانييه ته‌وه‌سولى، سه‌حه‌ر دهولهتشاهى، گولشيفته فه‌راهانى و ته‌ناز ته‌باته‌بایی.
ت.پ