ژنانی گوندنشینی دێرەزۆر جلوبەرگی فۆلکلۆری دەپارێزن

ژنانی عەرەب لە گوندەکانی دێرەزۆر جلی فۆلکلۆری خۆیان دەپارێزن، کچەکانیان خۆیان فێر دەکەن جلی فۆلکلۆری لەبەربکەن بۆ ئەوەی میراتی دایک و داپیرانیان بپارێزن.

ئامالی سەلوم

دێرەزۆر- هەر هەرێمێک داب و نەریت و جل و بەرگی خۆی هەیە کە لە ناوچەکانی تر جیای دەکاتەوە، جلی نەریتی بۆ ئەو ژنانەی کە هاوسەرگیریان نەکردووە تەنیا جلێکی ڕەنگاوڕەنگە و عەبایەکی لەسەرە، حەبری، یەکێکە لە دامەزراوەکانی جل و بەرگی فۆلکلۆریی لە دیرەزۆر ئەو جلانەی کە بە تایبەتی لەلایەن ژنانی بەتەمەنەوە پارێزراوە، حەبری شاڵێک کە سەر دەشارێتەوەو تەنیا ڕووی کەسەکە دەردەکەوێت پێی دەلێن تاجی ژنی گوندی، بە دوەری سەریاندا دایدەنێن، ئەو منداڵە کچانەی کە تەمەنیان نەگەیشتووەتە ١٥ ساڵ لە لایەن دایکیانەوە فێری پێچانی "عەسبە" بە دەوری سەردا دەکرێن.

 

یەکێک لە ژنە گوندنشینەکانی دێرەزۆر، عەبیر محەمەد، ئاماژەی بەوەکرد کە چەندین جۆر و ڕەنگی حەبری هەیە، کە بریتین لە سوور و سپی و ڕەش، وتیشی: "مێژووی "عەسبە" دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عەباسیەکان لە دیرەزۆر و زۆرێک لە ناوەکانی بە پێی ناوچەکە ناونراوە وەک عەسبەی دێری، عەسبەی عێراقی و عەسبەی ڕەقاوی و عەسبەی حەسکاوی، لەبەرکردنی حەبریش میراتی دایک و داپیرانمانە ئێمەیە".

 

"جلی فۆلکلۆری ناسنامەی ژنانی فوراتە"

ئەمینە عەواد، ئەندامی کۆبوونەوەی ژنانی زەنۆبیا ئاماژەی بەوەکرد، جلوبەرگی فۆلکلۆری ژنانی عەرەب لە دێرەزۆر لە عەبایە پێکهاتووە کە پێی دەوترێت "زەبون و حەبیە"، ئەو جلانەی کە ئێمە لەبەری دەکەین لە بۆنەکاندا بە ڕانی زێڕین ڕازێنراونەتەوە،  لەبەرکردنی جلی فۆلکلۆری کەم بووەتەوە، بەڵام هێشتا بۆنەکاندا لەبەر دەکرێت، چونکە نوێنەرایەتی ناسنامەی ژنانی فورات دەکات.

 

"ئێمە هێشتا ئەم میراتەی خۆمان دەپارێزین"

سبحیە محەمەدی تەمەن ٧٠ ساڵان کە دانیشتووی ناوچەی ئەلکەسرایە، ئاماژەی بەوەدا کە پۆشینی حەبری و عەبایە یەکێکە لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ژنانی گوندی دێرەزۆر، وتیشی: "لە گەنجێتیی خۆمدا تەنیا جارو جار عەبایە و حەبریم لەبەر دەکرد، ژنانی بەتەمەن لە ماڵ و تەنانەت لە دەرەوەی ماڵیش و هێشتا ئەم میراتە دەپارێزن".