ژنان بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی تشرین و کۆبانێ گۆرانی دەڵێن

ئەندامانی ژنۆلۆژی لە ئەڵمانیاوە کلیپێکیان بۆ ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ و پشتیوانی لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بە بۆنەی ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ، کۆمەڵێک ژنە هونەرمەند کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی ژنۆلۆژی، کلیپێکیان بە زمانی کوردی و ئینگلیزی لە ئەڵمانیا دروست کرد، هونەرمەندان سڵاوی شۆڕشگێڕانەیان ئاراستەی هەموو گەل و شەڕڤانان کرد کە ئێستا لە بەنداوی تشرین، لە پردی قەرەقۆزاخ، لە کۆبانێ، لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ پاراستنی دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی یەکسان و ئیکۆلۆژی و ئازاد بەرخۆدان دەکەن.

 

لە کلیپەکەیاندا ئەو ژنانە بە دروشمی "داماڵینی دەسەڵاتی پیاوان، ژن، ژیان، ئازادی!" لە تێکستی گۆرانییەکەدا دەریانخستووە کە خەبات بۆ ئازادی لە ڕۆژئاواو لە ئەوروپا و هەموو شوێنێکی جیهان بەیەکەوە گرێدراوە، ئەو ژنانە ڕایانگەیاند کە بەهێزی ئیرادەی گەل لە بەنداوی تشرین هەستێکی هێز و هیوایەکی گەورەیان پێدەبەخشێت، ژنان ویستیان جارێکی تر ئەو هێزە دەرببڕن و بە گۆرانی "تشرین و کۆبانێ، سڵاو" بۆ جیهان بنێرن.

 

"با هێرشەکان بوەستن"

ژنە هونەرمەندان بەشدارییان لە هەڵمەتی "ئێمە تشرین" کرد و پشتیوانیان لە بەرخۆدانی گەل و یەکینەکانی خۆپاراستن لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد، لە پەیامەکەدا ئەو ژنانە ڕایانگەیاندووە، پێویستە داگیرکاری و هێرشەکانی سەر باکووور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕابگیرێت و تاوانە جەنگییەکانی سوپای تورکیا و چەتەکانی سەر بە سوپای تورکیا سزا بدرێن، سووریایەکی نوێ بەبێ بەشداری چالاکانەی ژنان دروست نابێت، کە لەسەر بنەمای ئەنجومەنی ژنانی سووریا و خۆبەڕێوەبەری بونیاد بنرێت، بۆ ژنۆلۆژی وەک زانستی ژن و ژیان، ئەو ئەزموون و زانیاریانەی کە ژنان لە ڕێگەی پەرەسەندنی شۆڕشی ژنانەوە بەدەستیان هێناوە، گرنگییەکی زۆریان هەیە، پاراستنی تیشرین، کۆبانێ، ڕۆژئاوا، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، واتە پاراستنی شۆڕشی ژنان و پاراستنی ئەو ناوچانەی کە ئەم زانستە ڕەگ و ڕیشەی لێ داکوتاوە و پەرەی پێدراوە و تێیدا ژیاوە.