ژن و جلوبەرگی کورد؛ لە پاراستنی شوناسەوە بۆ دوورین و لێکۆڵینەوە
جلوبەرگی کوردی کە هێمای شوناس و بەرخۆدانە، لە ڕێگەی هەوڵی ژنان بۆ پاراستن و بەرهەمهێنان و لێکۆڵینەوە بووەتە میراتێکی زیندوو و دینامیکی. ئەم جلە لە ڕێگەی هونەر و داهێنانی ژنانەوە بە هێمای مێژوویی و نەتەوەیی ڕازاوەتەوە.

شەبنەم ڕەحیم زادە
بۆکان - جلوبەرگی کوردی یەکێکە لە جوانترین و دەوڵەمەندترین جلوبەرگی نەریتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە ڕەنگ و قوماشی هەمەچەشن، دیزاینی مێژوویی ڕازاوەتەوە، ئەم جلوبەرگە، زیاتر لە پۆشاکێک، هەمیشە بەشێک بووە لە فەرهەنگ و مێژووی تەواوی گەلی کورد و لە کاتە جیاوازەکاندا بووەتە ئامڕازێک بۆ پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و بەرەنگاربوونەوەی ئاسمیلەکردن، بەشێکی زۆری بەرهەمهێنان و دیزاین و بەکارهێنانی ئەم جلوبەرگە، لەگەڵ ئیکسسواراتەکانیدا، لەلایەن ژنانی کوردەوە ئەنجام دەدرێت و ئێستا بەشێکی ئابووری ناوخۆییش پەیوەستە بە دەستڕەنگینی ئەو ژنانەی کە لەو بوارەدا کاردەکەن. ئەم ڕاپۆرتە بە پشتبەستن بە داتای دەڤەری مۆکریان لە ڕۆژهلات و ڕۆڵی ژنان لە پاراستنی جلوبەرگی تایبەت بەم دەڤەرە.
پاراستنی ناسنامە؛ لە بەرهەمهێنانەوە بۆ خەبات
جلوبەرگی کوردی تەنیا جلوبەرگێکی نەریتی نییە، بەڵکو هێمای ناسنامەی نەتەوەیی کورد و بەرخۆدانی کوردە، کە هەموو جارێک بەهۆی سیاسەتی جۆراوجۆرەوە لە مەترسیدایە، لە زۆر حاڵەتدا لەبەرکردنی ئەم جلوبەرگە پەیامێکی ڕوونە لە دژی سیاسەتی سەرکوتگەرانە و پاراستنیشی بە جۆرێک لە خەباتی شوناسیش دادەنرێت، جۆری جۆراوجۆری ئەم جلوبەرگە لەسەر جەستەی ژنان لە بەرەکانی شەڕدا دەبیندرێت، لە کاتی مەراسیمی نەریتی و ئاهەنگ و ماتەمینی و زۆر شتی تردا، زۆرجار ئەوە ژنانی کوردن کە بە کەڵک وەرگرتن لەو هونەرە دورینەی کە لە دایکیانەوە فێری بوون بەرهەمی دەهێنن، بەڵام ئەمڕۆ بە کەڵک وەرگرتن لە هونەرە مۆدێرنەکان و دیزاینە نوێیەکان، جلوبەرگی کوردییان لەگەڵ ستایلی نوێ تێکەڵ کردووە بۆ ئەوەی زیاتر سەرنجڕاکێش بێت بۆ نەوە گەنجەکان.
مەحبووبە ق، بەرگدرووەو خاوەنی ئەزموونی ٣٠ ساڵە وتی: هەوڵدان بۆ مۆدێرنکردنی ئەم جلوبەرگە بە تایبەت بۆ ژنان، لە مەترسی لەناوچوون ڕزگاری کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە بناغە و ناسنامەکەی نەگۆڕاوە و لە زۆر حاڵەتدا هێما و ڕووپۆشە کۆنەکان جوانیناسی و پێگەی خۆیان پاراستووە، ئەمەش وایکردووە ئەم ڕووماڵە لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەناوبانگ بێت.
تێکەڵکردنی مۆتیڤی نەریتی کوردی، وەک دیزاینی هاڤۆری یان نەخشی بارگاویی سیاسی لەسەر جلوبەرگی تەقلیدی و بەرگ، بەشێکی دیکەی شەڕی تەڕ و دەرزیشە. نێگار.ک گەنجێکی بێژەرە کە بە تێکەڵکردنی ڕەنگی سوور و زەرد و سەوز لە ملوانکە و ئیسکارفی کوردی و پشتێنی کوردی و سەرپۆشی تەقلیدی و زۆر شتی تردا، هەوڵی یارمەتیدانی پاراستنی هێماکانی خۆر (زەرد)، سروشت (سەوز) و بەرگری (سوور) دەدات، وتی: ناساندنی هێما کۆمەڵایەتی-سیاسیەکان و تەنانەت مۆتیڤە مێژووییەکانیش کە ئێستا لە ڕوانگەی ئەمنییەوە سەیر دەکرێن بەهۆی پەیوەندییان بە کولتوورەکەمانەوە، بێ مەترسی نییە، بەڵام لە زۆر بۆنەی وەک نەورۆزدا زۆر خوازراوە. بە بڕوای ئەو هەندێک دیزاینی نەریتی ئیلهامیان لە سروشتی ڕۆژهەڵات و نەریتە کۆنەکان و ئەو شتانە وەرگرتووە کە لایەنێکی پیرۆزیان هەیە، وەک شاخ و دار و گەنم و خۆر و هتد و هەروەها لە ژێر هەمان ناونیشاندا ناسراون.
ڕەوتی بازنەیی ئابووری ناوخۆیی
دورین و فرۆشتنی جلوبەرگی کوردی بووەتە دەرفەتێکی ئابووری بۆ خانمان و بەرگدرووەکان لە کوردستان. لە ڕۆژهەڵات ژنان دەتوانن وەک قوماشفرۆش و بەرگدروو و بێژەر کار بکەن. حومەیرا.ج، بێژەرێکی ناوخۆییە، سەبارەت بە کارەکانی دەڵێت: "لەکاتی گەنجیدا دەستمکرد بە بونیاتنانی دیکۆرات بۆ ئیسکارف (جۆرێک لە ئیسکارفی دانتێل کە بەسەر شان و هەندێکجاریش سەریدا فڕێدەدرێت)، چەرموو و ڕازاندنەوەی جل و بەرگەکان، دوای هاوسەرگیریش وەک کارێک بەردەوام بووم و کڕیاری تایبەتم هەیە".
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە وەک زۆرێک لە بازاڕە ئابوورییەکان بەشێکی زۆری کاری ژنان لەلایەن خاوەنکارەکانەوە بۆ قازانجی زیاتر دەستبەسەردا دەگیرێن و کاری ئامێر کە جێگەی کاری نەریتی و دەستکردی ناگرێتەوە، داهاتی ژنانی لەم بازاڕە ناوخۆییانە کەمکردووەتەوە بە گۆڕینی هەندێک شێوازی دیزاین.
نووسین و توێژینەوەی مەیدانی
جگە لە هەموو ئەوانەی سەرەوە، ژنانی ئەمڕۆ هەوڵ دەدەن بە شێوەیەکی زانستی ئەم ڕووپۆشە بەڵگەدار بکەن، بە تایبەت بە جەختکردنەوە لەسەر هەزاران ساڵ مێژووی نووسراو، بڵاوکردنەوەی پەرتوک و بابەتی توێژینەوە و پەروەردەیی نموونەی ئەو چالاکییانەن، پەرتوکەکانی وەک "زیرەوشان" لە نووسینی سورەیا مام قادری کە جۆرەها جلوبەرگی ناوچەکە لەخۆدەگرێت، پەرتوکی مەهپارە لاهیجانی بەناونیشانی "فێرکاری جلوبەرگی ناوچەی موکریان" کە جگە لە فێرکردن دەربارەی جۆرەکانی ئەم جلوبەرگانە و ڕازاندنەوەکانیان، هەروەها ئاماژە بە شوێنی ئەم جلوبەرگە لە هۆنراوەی هۆنەران دەکات، هەروەها کولتوور و... ئۆپیدیای جلوبەرگ و ڕازاندنەوەی ژنانی کوردی موکریان، کە لەیلا نورانی و سەلاح پایانیانی چاپیان کردووە، لەم پۆلە بەرهەمە توێژینەوەیەدان.