ژمارەی نوێی گۆڤاری تروسکە کەوتە بەر دیدی خوێنەران

ژمارەی ٢٠٨ی گۆڤاری تروسکە بە بابەتەکانی هزری، سیاسی، کۆمەڵایەتی، تەندروستی و چەندانی دیکە کەوتە بەردیدی خوێنەران و لەم ژمارەیەدا لەبارەی "ئازادی لە پێوەری ئیتیک-ئیستاتیکدا" بابەتێک بڵاوکراوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

گۆڤاری تروسکە، گۆڤارێکی مانگانەی ڕۆشنبیری، کۆمەڵایەتی، ئەدەبی و ھزری تایبەت بە ژنانە لە باشووری کوردستان، گۆڤارەکە ژمارەی ٢٠٨ی خۆی بە کۆمەڵێک بابەتی تایبەت بە پرسەکانی ژنان بڵاوکردەوە.

 

ژمارە ٢٠٨ی گۆڤاری تروسکە بابەتی هزری، سیاسی، کۆمەڵایەتی، تەندروستی و چەندانی دیکە لەخۆدەگرێت، لە بەشی وتووێژدا گۆڤاری تروسکە بابەتێکی ئامادەکردووە لەژێر ناوی "کەسایەتی ڤیان سۆران لە زاری ژنانی باشووری کوردستانەوە".

 

هەر لە ژمارەی نوێی گۆڤارەکەدا چەند بابەتێک بە ناونیشانەکانی "ئازادی لە پێوەری ئیتیک-ئیستاتیکدا"، "دۆخەکە ناگەڕێتەوە بۆ پێش ٢٠١١!"، "پێشخستنی هزری ڕەخنەگرانە لە خێزانەوە" و لە بواری تەندروستیشدا بە ناونیشانی "سو جۆک" چییە؟ وتارێکی زانیاری بڵاوکراوەتەوە.

 

لە بەشی تایبەتدا چەند وتارێک بە ناونیشانی "ڕوسیا و تورک، دێوەزمەی کوێربوو، بە ئازادیی کوردان"، "زمانی دایک، ئینجانەیەک بۆ کۆکردنەوەی گوڵەکان" بڵاوکراونەتەوە.

 

گۆڤارەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا لە رێگەی ھەڵسەنگاندنی پرسەکانی ژنان و روونکردنەوەیان لەپێناو پێشخستنی ژنان لە بواری فکریدا کاری کردووە.

 

ت.پ