"ئەزموون" لە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵی نێودەڵەتی فیلمی "تیرانا"ی ئالبانیا وەرگیرا

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی ١٩مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تیرانا" له وڵاتی ئالبانیا وەرگیرا.

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی ١٩یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تیرانا" له وڵاتی ئالبانیا وەرگیرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" ڕایگەیاند، فیلمەکە لە چوارەمین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش"، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر، له دووەمین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی ١٩یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تیرانا" Tirana له وڵاتی ئالبانیا نمایش دەکرێت و بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی "کوندی زێڕێن" Golden Owl ئەم ڕووداوه گرنگه سینەماییەی باوەڕ پێکراویی ئاکادیمیای ئۆسکار Oscar® qualifying، لەگەڵ بەرهەمی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ڕکابەریی دەکات.

 

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تیرانا" TIFF وەک گرینگترین ڕووداویی سینەمایی ناوچەی باڵکان به مەبەستی پێکهێنانی ناوەندێکی گرنگی فەرهەنگی و سینەمای سەربەخۆ، ڕەخساندنی کەشووهەوایهکی هەڤاڵانه بۆ سینەماکارانی ئەورووپا و سەرتاسەری جیهان و هەروەها کۆکردنەوەی تامەزرۆیان و شەیدایانی هونەریی سینەما دامەزراوه.

 

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" بەرهەمی کۆمپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و کۆمپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی که بە پاڵپشتی وەزارەتی ڕوشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمهاتووه، لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی ئەڵمانی "ئاڕت هوود" ArtHood لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە.

 

نۆزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵهتی فیلمی "تیرانا" به دروشمی "جیاواز بیربکەنەوه و یەکسان سەیربکەن" له چەندین بەشی پێشبڕکێی لەوانه؛ بەشی "فیلمه بڵیندەکان"، بەشی "فیلمه یەکەمه بلێندەکان" EYE on TIFF، بەشی "کورته فیلمه چیرۆکی و ئەنیمەیشنییەکان" (فیلمی هەڵبژارده ڕەوانەی ئۆسکار دەکرێت) Oscar® qualifying، بەشی "بەڵگەفیلم"، بەشی "پێشبڕکێی خوێندکاری"، بەشی "هونەر و ئەزموون"، بەشی "فیلمەکانی باڵکان" و بەشی "ئەو فیلمانەی که به زمانی ئاڵبانیایی سازکراون" و هەروەها بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانه؛ بەشی "تەرکیز"، بەشی "نمایشی تایبەت"، بەشی "پانۆڕاما" واته: نمایشی "فیلمی منداڵان"، "جیلەکان"، "دنیان نوێی"، "زەوقه جیاوازهەکان"، و چەندین بەشی دیکه له ڕۆژانی ٢٤ تا ٣٠ی سێپتەمبەری٢٠٢١ له شاری تیرانا پایتەختی وڵاتی ئالبانیا بەڕێوەدەچێت.