ئیلاهە حەساری له فیستیڤاڵی فیلمی ڕوسیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

ئەکتەری ئێرانی ئیلاهه حەساری خەڵاتی باشترین ئەکتەری فیلمی خێزانی لە فێستیڤاڵی فیلمی ڕوسیای بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ڕاگەیاندنەکان، ئیلاهە حەساری، ئەکتەری ئێرانی، لە فیستیڤاڵی فیلمی خێزانی ڕوسی، خەڵاتی باشترین ژنە ئەکتەری پێبەخشرا، لە پای ڕۆڵەکانی لە فیلمی 'Round IV'دا.

 

فیلمی 'Round IV'، لە دەرهێنانی و نووسینی عەلیڕەزا ئەمنی، دوو خەڵاتی باشترین ئەکتەر بۆ ئیلاهە حەساری و باشترین سینەماکاری بۆ مۆرتەزا غەفووری لە پێشبڕکێی فیستیڤاڵی فیلمی خێزانی ڕوسیای بەدەستهێنا.

 

فیستیڤاڵی فیلمی خێزانی ڕوسیا لە ٧-١٢ی تەمموز لە شاری یارسلاڤلی ڕوسیا بەڕێوەچوو.

 

ت.پ