یەکەمین چالاکی لە زنجیرە چالاکییەکان بۆ ٨ی مارس

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان یەکەمین چالاکی ڕیکخراوەکەیان بۆ ٨ی مانگ ئەنجامدا کە پێشەنگایەکی شێوەکاری بوو بۆ کۆمەڵێک ژنی وێنەکێش.

ناوەندی هەواڵ

 

لە دەستپێکی زنجیرە چالاکییەکانی ٨ی مارسدا، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی، پێشەنگایەکی شێوەکاری لەژێر ناوی "ژن، ژیان، ئازادی" بۆ ١٠ ژنی هونەرمەند بە ٢٦ تابلۆ کردەوە.

پێشەنگاکە کاتژمێر ١٠:٣٠ی پێش نیوەڕۆ کرایەوە و تاکو ٥ی ئێوارە بەردەوام دەبێت، لە کۆتایشدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر بەشداربوواندا دابەش دەکرێت.

 

ئەو تابلۆیانەی لە پێشەنگاکەدا نمایش دەکرێن پێكدێت لە ٢٦ تابلۆ کە گوزارشتن لە مەینەتییەکانی ژن، کۆمەڵگای پیاوسالاری، ڕەنج و بەرهەمەکان ژنان و جوانی سروشت.

 

ت.پ