"ئەفغانستان وڵاتێکی ئیسلامییە و هیچ شوێنێکی بۆ مۆسیقا نییە"
تاڵیبان چوونە ناو پەیمانگای مۆسیقای ئەفغانی و ئامێرە مۆسیقییەکانی ناو پەیمانگەکەیان لەناوبرد.
ناوەندی هەواڵ
بەگوێرەی میدیاکانی ناوخۆی ئەفغانستان، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ئەیلول هێزە چەکدارەکان و توندڕەوانی تاڵیبان دوای چوونە ناو پەیمانگای مۆسیقای ئەفغانی ئامێرەکانی موزیکیان تێکشکاند.
خەڵکیان ئاگادارکردەوە کە "مۆسیقا لە ئیسلامدا قەدەغەیە و هیچ کەسێک مافی بەکارهێنانی ئامێری مۆسیقای نییە".
بە وتەی ئەوان ئەفغانستان وڵاتێکی ئیسلامییە و هیچ شوێنێک نییە بۆ هونەرمەندان و موزیکزانان، پێویستە کار بگۆڕن و ڕوو لە ئیشی تر بکەن.
هونەرمەندان و وەرزشوانان و چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان و ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی ئەو گرووپانەن کە مەترسی جدییان هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حکومەتی تاڵیبان و ئەم گروپە توندڕەوە ئیسلامییە پێشتر چەندین هونەرمەندی موزیکی کوشت.