ئاینور دەبێتە براوەی خەڵاتی وۆمێکسی ٢٠٢١ و پێشکەشی ژنانی کوردی دەکات

ئاینور دۆغان، کە بە گۆرانی "کچی کورد" ناسراوە، بووە براوەی خەڵاتی ۆمێکسی ئەمساڵ، لە تویتەریشدا ئاماژەی بەوەداوە کە شانازییە نوێنەرایەتی ٤٠ ملیۆن کورد دەکات و خەڵاتەکەشی پێشکەش بە ژنانی کورد دەکات.

ئاینور دۆغان، کە بە گۆرانی "کچی کورد" ناسراوە، بووە براوەی خەڵاتی وۆمێکسی ئەمساڵ، لە تویتەریشدا ئاماژەی بەوەداوە کە شانازییە نوێنەرایەتی ٤٠ ملیۆن کورد دەکات و خەڵاتەکەشی پێشکەش بە ژنانی کورد دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاینور دۆغان، گۆرانیبێژ و میوزیکژەنی کوردی باکوری کوردستان، کە بە گۆرانی "کچی کورد" ناوبانگی زۆری دەرکرد لەناو کورداندا، بووە براوەی خەڵاتی WOMEXی ساڵی ٢٠٢١، ئاینور ئاماژەی بەوەداوە، "گۆرانی دەڵێت تا کەلتوری کورد و عەلەوی بپارێزێت و داهێنانی زیاتری تێدابکات، لەبەرامبەر گوشاری سیاسی و تواندنەوەی کلتورەکەی بەردەوام دەبێت و دەبێتە دەنگێک بەرامبەر بێدەنگی".

 

لەکاتی پێبەخشینی خەڵاتەکەشدا لە مەراسیمی خەڵاتی WOMEXدا ئاینور وتی: مۆسیقا کلیلی کلتورە ونبووەکانە، ڕێگای گەڕانەوەیە بۆ سەرچاوە و جەوهەر، بەڵگەیەکە کە جیاوازین بەڵام بنەڕەتمان یەکە، بۆیە هەموو ئاوازێکی جیاواز لەم جیهانەدا میراتی هەموومانە، نابێت ڕێگە بدەین بەشێكی ئەم زەوییە لەناو بچێت.

 

ئەو هونەرمەندە لەکاتی مەراسیمەکەدا ئاماژەی بەوەشدا کە یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکانی ئەوەبوو لە ساڵی ٢٠٠٦دا لەگەڵ WOMEX دەستی پێکردووە.

 

هەروەها وتی: جێی شانازییە بۆ من کە نوێنەرایەتی مۆسیقای ٤٠ ملیۆن کەس بکەم کە هێشتا بوونیان نەناسراوە و وڵاتیان نییە، ن شانازی دەکەم کە ئەم خەڵاتە بۆ هەموو ژنانی جیهان بە ئامادەبوونی ژنانی کورد کە لە پێناو ئازادی و یەکسانی و ئاشتیدا خەبات دەکەن تەرخان بکەم.

 

 

خەڵاتی جیهانی میوزیک، وۆمێکس-World Music Expo Award لە ساڵی ١٩٩٩ەوە لە مەراسیمێکدا دەبەخشرێتە ئەو هونەرمەندانەی کە خزمەت بە بواری مۆسیقا لە ئاستی نێودەوڵەتی و داننان بە بەرزی مۆسیقا و گرنگی کۆمەڵایەتی و سەرکەوتنی بازرگانی و کاریگەری سیاسی دەکەن.

 

ت.پ