ئاودری دیوان خەڵاتی شێری زێڕینی لە فێستیڤاڵی "ڤێنیز" بردەوە

دەرهێنەر ئاودری دیوان بە هۆی فیلمی "ڕووداو" بووە براوەی خەڵاتی یەکێک لە فێستیڤاڵە جیهانییەکان، ئەمەش دووەم سەرکەوتنی ئاودریە و ساڵی ڕابردووش ببووە براوەی خەڵاتی " Nomadland".

دەرهێنەر ئاودری دیوان بە هۆی فیلمی "ڕووداو" بووە براوەی خەڵاتی یەکێک لە فێستیڤاڵە جیهانییەکان، ئەمەش دووەم سەرکەوتنی ئاودریە و ساڵی ڕابردووش ببووە براوەی خەڵاتی

" Nomadland".

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی ١١ی ئەیلول، دەرهێنەری فەڕەنسی ئاودری دیوان لە فێستیڤاڵی ڤینیز بووە براوەی خەڵاتی شێری زێڕین کە کۆنترین فێستیڤاڵی جیهانییە.

 

ئاودری دیوان تەمەنی ٤١ ساڵە، لە بەرامبەر دەرهێنانی فیلمی "ڕووداو" بووە براوەی خەڵاتەکە کە دووەم فیلمی فەڕەنسییە خەڵاتی فێستیڤاڵی گەورە بەدەستبهێنێت.

 

نوسەری ئەم فیلمە ڕۆمان نوسێکی فەڕەنسییە، کە لە ڕۆمانەکەیدا باس لە لەباربردنی منداڵ بە ڕێگەی نایاسایی دەکات پێش ئەوەی لە فەڕەنسا لەباربردن یاسایی بکرێت.

 

جگە لەم خەڵاتە، ئاودری ساڵی ڕابردوو بووە براوەی خەڵاتی "Nomadland" هەروەها لە ساڵی ٢٠١٩ یەکەمین فیلمی خۆی بە ناوی "Mi Fusat Fu" بڵاوکردەوە.

 

ئاودری دەرهێنەر پێش ئەوەی ببێتە دەرهێنەری فیلم ،کاری ڕۆژنامەنووسی و سیناریۆنوسی دەکرد، لە ئێستادا جگە لە کاری دەرهێنەری، ئەندامی ڕێکخراوێکی فەڕەنسییە کە کار بۆ برەودانی یەکسانی دەکات.