ئالیسا سایمۆن: "زاڵاوا" وەرچەرخانێکی نوێیە لە گرێبەستە ژانرییەکانی سینەمادا

"ئالیسا سایمۆن" ڕەخنەگری ناوداری سینەما لە ماڵپەڕی بەنرخ و گرنگی گۆڤاری سینەمایی "ڤرایتی" Variety سەبارەت بە فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "ئەرسەلان ئەمیری" نوسیوییەتی: "زاڵاوا" وەرچەرخانێکی نوێیە لە گرێبەستە ژانرییەکانی سینەمادا.

 "ئالیسا سایمۆن" ڕەخنەگری ناوداری سینەما لە ماڵپەڕی بەنرخ و گرنگی گۆڤاری سینەمایی "ڤرایتی" Variety سەبارەت بە فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "ئەرسەلان ئەمیری" نوسیوییەتی: "زاڵاوا" وەرچەرخانێکی نوێیە لە گرێبەستە ژانرییەکانی سینەمادا. 

ناوه ندی هه واڵ

 

"ئالیسا سایمۆن" Alissa Simon ڕەخنەگری ناودار و بەئەزموونی سینەمای جیهان، دوای بینینی فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" Zalava لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "ئەرسەلان ئەمیری" لە بەشی پێشبڕکێی "هەفتەی ڕەخنەگران" Critics' Week لە ٧٨ەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" Venice لە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتالیا لە ماڵپەڕی بەنرخ و گرنگی گۆڤاری سینەمایی "ڤرایتی" سەبارەت بەم بەرهەمە کوردییە نوسیوییەتی: "ئەرسەلان ئەمیری" کە لە کوردەکانی ئێرانە لە یەکەمین فیلمی بڵندی خۆیدا وەرچەرخانێکی نوێی لە گرێبەستە ژانرییەکانی سینەمادا بەدیهێناوە، فیلمێک کە بە شێوازی ورد و ژیرانەی خۆیەوە بە هێواشی بەرەو تراژیدیایەک دەڕوات و تیایدا باوەڕە زانستییەکان لە بەرانبەر کۆنەپەرستیدا دەوەستن و ئەم بابەتەش لە دنیای ئەمڕۆکەشدا دەنگێکی بەهێزیی هەیە، یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی "زاڵاوا"، نواندنی "نەوید پوور فەرەج" ئەستێرەی قۆز، باڵابەرز، جوان چاک و ئەم چیرۆکە لە ڕۆڵی ملازمێکی ژاندارمیری دایە. 

 

هەروەها نوسیوییەتی: "لە سەرەتای فیلمەکەدا بۆمان دەردەکەوێت کە "زاڵاوا" سەدەیەک لەمەوپێش لەلایەن قەرەجەکان بەدیهاتووە و دانیشتووانی ئێستای پێستی ڕوخساریان پەڵەی پێوەیە و مووی سەریان سپی بووە و لە خەودا بەڕێگادا دەڕۆن".

 

ئەم ڕەخنەگرە بەئەزموونە لە درێژەی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "مەلیحە" بە نواندنی "هودا زەینوالعابدین" دکتۆرە جوانەکەی ماڵی تەندروستی ئاواییە و لەوبڕوایە دایە کە بووەتە هۆی بارودۆخی سەرسووڕهێنەر و نامۆی گوندەکە، ترس و بیروباوەڕیی کۆنەپەرستی ئەوانە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە زاڵاواییەکان لە بوونی جندۆکەیەکی نوێ لە ئاواییەکەیان ترس و دڵەڕاوکێی کەوتۆتە گیانیان، جنگرێک بە نواندنی "پووریا ڕەحیمی سام" پێیوایە کە ئەو جندۆکەیەی کە نابیندرێت، دەتوانێت بیخاتە ناو بتڵێکی شووشەوە.

 

سایمۆن لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا نووسیوییەتی: "ئەمیری و هاوکارە سیناریۆنووسەکانی واتە "ئایدا پەناهەندە" و "تەهمینە بەهرام" دیمەنی یەکەم واتە ڕووبەڕوبوونەوەی ئوستوار و جنگرەکەیان بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش نووسیوە کە تەواویی دیمەنەکە بۆتە زۆرەوانی چەندین ڕاندە کە براوەی ئەم شەڕە، ئوستوارەکەیە کە بە گرتنی "ئامەردان" دەبێتە هۆی تووڕەیی خەڵکی ئاوایی. لە بنکە سەربازییەکە، کامێرا بە جووڵەی تایبەتی سینەمای تۆقینەرەوە، لە بتڵێکی بەتاڵ ترس و دڵەڕاوکێی دەخوڵقێنێت، بە هەڵاتنی "ئامەردان" و گەڕانەوەی ملازم بۆ ئاوایی بە هاوڕێیەتی لەگەڵ سەربازەکەی بە ناوی "یۆنس" بە نواندنی کۆمیک و ئاست بەرزیی "باسیت ڕەزایی"، نووسەرەکان مامۆستایانە مەترسیی سات بە سات زیاتردەکەن و لە ناخی دڵی ئەم دیمەنانەشدا بەشێکی کاریگەری ئەوینداریش لە نێوان ملازم و مەلیحەدا داندراوە.  

 

لە درێژەی ڕەخنەکەی گۆڤاری ئەمەریکی "ڤرایتی"دا نووسراوە، بەڵام "ئامەردان" دەگاتێی و ئێستا تەورێکی بەهێزی پێیە بۆ لێدانی ڕیشەی ملازم، ئەوە لە دۆخێکدایە کە دەتوانین فیلمەکە بەناونیشانی بەرهەمێکی نوێی و تازە لە سینەمای ژانری ئێران ستایش بکەین، ناوەڕۆکی کورتەچیرۆکی فیلمەکە یەگجار لەوە سەرنجڕاکێشترە، نەگریسی دەتوانێت وێکچوونێک بێت لە نەخۆشی "کۆڤید ـ ١٩" COVID-19 واتە پەتای ڤایرۆسی "کۆڕۆنا" چونکە لە ئێستاشدا بەردەوام شەڕ لە نێوان زانست و کۆنەپەرەستیدا لە سەرتاسەری جیهان درێژەی هەیە.

 

"ئالیسا سایمۆن" لە کۆتایی وتارەکەیدا نووسیوییەتی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە فیلمی "زاڵاوا" بە بڕی پارەیەکی کەم بەرهەمهاتووە، دەستکەوتنی تەکنیکی ئەو زۆر جێی ستایشە. سەرکەوتنی کامێڕا لە جادە پێچەڵاوپێچە کوێستانییەکان ئێمە وەبیر سینەمای "عەباس کیاڕۆستەمی" دەهێنێتەوە و هەڵبەت "محەمەد ڕەسووڵی" بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی فیلمەکە باش دەزانێت چۆن بە کامێڕاکەی لە دیمەنە ترس و دڵەڕاوکییەکاندا ئێمە لە جێی خۆمان ویشک بکات. لەم حاڵەشدا مونتاژی "عیماد خودابەخش" و مۆسیقای کەشسازی "ڕامین کووشا"ش بە ڕاگرتنی گوشار و باری ڕۆحی لە تەواویی بەرهەمەکەدا زۆر بە شارەزاییەوە یارمەتیدەرن.