گۆرانییەک بۆ ژینا ئەمینی بڵاوکرایەوە
لە یادکردنەوەی چلەی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هونەرمەند چۆپی فەتاح کلیپێکی بە ناوی سەربەستی بڵاوکردەوە.
ناوەندی هەواڵ
بۆ یادکردنەوەی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی و ئەو ڕاپەڕینە مێژووییەی ڕۆژهەڵات و گەلانی ئێران هونەرمەند چۆپی فەتاح لە چلەی ژینا ئەمینی کلیپێکی بە ناوی "سەربەستی" بڵاوکردەوە .
ئەمڕۆ ٢٧ تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠ سەرلەبەیانی هونەرمەند چۆپی فەتاح لەگەڵ دووپاتکردنەوەی " ژن، ژیان، ئازادی " کلیپێکی بۆ گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی خەڵکی سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە.
ستافی دەرهێنانی کلیپەکەش بەم جۆرە بوو، گۆرانیبێژ: چۆپی فەتاح، ئاواز: بورهان موفتی، تێکست: پاوڵ ئێلوارد، وەرگێڕان: دکتۆر کەمال میراودەلی، ڕێکخستن و گیتار: ئەمین جاف، میکس و ماستەرکردن: پرینس سلۆمۆ، کامێرا: ئەحمەد جەلال و هاوژین بلانکا، یاریدەدەری بەڕێوەبەر: هاوژین بلانکا.