سێیەمین فێستیڤاڵی "ش.ستێرڤان"ی ژنانی گەنج لە قامیشلۆ بەڕێوەچوو

لە یاریگای هەیسەم کچۆ لە قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە یادی شەهید ستێرڤان و پاراستنی کلتور لە کۆمەڵکوژی و وێرانکاری و هەروەها بۆ زیندوو هێشتنەوەی کلتور لەناو کۆمەڵگەدا یەکێتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر بە دروشمی "بە ڕەنگی ژنانی گەنج کلتور پێشدەخەین"، سێیەمین فیستیڤاڵی ش. ستێرڤان بە بەشداری تیپەکانی وەرزش، تۆپی پێ، سەما، شانۆ، هونەر و هەڵپەڕکێ ڕێکخرا.

قامیشلۆ

 

 فەریدە نیسان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی یەکێتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، وتی: "ساڵانە فیستیڤاڵی شەهید ستێرڤانی ژنانی گەنج بەڕێوەدەچێت یەکەمین فێستیڤاڵ لە ساڵی ٢٠١٧ بەڕێوەچوو و دووەمین فیستیڤاڵی ساڵی ٢٠١٩ بەڕێوەچوو لە کەسایەتی شەهید ستێرڤاندا هەموو شەهیدانی تەڤگەری ئازادیی بەبیر دەهێنینەوەو بە ڕێزەوە سەری بۆ دەنەوێنین".

 

"ئەوانەی کلتوریان هەیە بێ گومان ژنانی گەنجن"

فەریدە نیسان، باسی لەوە کرد، کە ئەو کەسانەی کە کلتوریان هەیە ژنن و بەو ئەنجامە گەیشتووە: "بۆ ئەوەی بگەینە ئەو ئاستەی کە گەنجان لە هەرێمەکاندا کۆمەڵکوژ دەکرێن و لەناودەبرێن، پێویستی بەو جۆرە فیستیڤاڵانە هەیە لە کاتێکدا کە پێویستی بە پاراستنی کلتوری هەیە،  بێگومان ئەوانەی کە هەیانە ژنانی گەنجن، ژنانی گەنج دەتوانن دژی ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لە دژی گەلی ئەنجام دەدرێت بوەستنەوەو وەک یەکێتی ژنانی گەنج، ئامانجمان لەم فیستیڤاڵە ئەوەیە کە بتوانین یادی شەهیدان بکەینەوە و بەردەوام بین لە چالاکیەکانمان بۆ بەرەوپێشبردنی ڕۆڵی ژنان لە هەموو بەشەکاندا".

 

"ئەم فیستیڤاڵە ورە و هێزمان پێدەبەخشێت"

سیلڤا عەبدی لە تیمی سەردەم گۆگ کە بەشداری فێستیڤاڵەکە بوو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و وتی: "من لە تیپی تۆپی سەردەمم و ئەمڕۆ لێرەین بۆ ئەوەی بەذساری چالاکییەکە بین و یەکەم جارە بەشدارین، زۆر خۆشحاڵم و ئەم جۆرە فیستیڤاڵانە وەک ژنانی گەنج بۆمان بەنرخن و ورەشمان زیاتر دەکەن و هەروەها بەهێزمان دەکەن".