بەرخۆدانی سەردەم لەسەر تابلۆیەکی ٥٨ مەتری دەکێشرێت

بە پێشەنگایەتی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی و کۆمیتەی فۆتۆگرافیی هەرێمی عەفرین، پرۆژەیەکی شێوەکاری لەسەر داگیرکردنی عەفرین و بەرخۆدانی ٥٨ ڕۆژە کرایەوە.

شەهبا

 

بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و هاوپەیمانەکانی، دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی شەهبا بە هاوکاری کۆمیتەی فۆتۆگرافی هەرێمی عەفرین، پرۆژەیەکی شێوەکاریی لەسەر بەرخۆدانی ٥٨ ڕۆژەی خەڵکی عەفرین کردەوە، کە لە تابلۆیەکی ٥٨ مەتری پێکدێت، تابلۆکان باس عەفرین دەکەن پێش داگیرکاریی، بەرخۆدانی سەردەم و ئاوارەبوونی گەل لە عەفرین دەکەن.

 

پڕۆژەکە لە هۆڵی ناوچەی ئەحداس لە سەرەتای مانگەوە بە بەشداری ئەندامانی ڕێکخراو و دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەری کرایەوە و ئەمڕۆ دەرگای سەردانیکرد بۆ هاوڵاتیان کرایەوە، لەم پرۆژەیەدا ١٥ وێنەکێش تابلۆیەکی ٥٨ مەترسی دەکێشن.

 

ت.پ