پێشەنگایەکی شێوەکانی بۆ ژنانی هونەرمەند لە هەڵەبجە کرایەوە

لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی هەشتی مارسدا، پێشەنگایەکی شێوەکاری شێوەکاری بۆ چرۆ سەلاحەدین کرایەوە و تێیدا وێنەکانی پێشاندا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە، بە بۆنەی ٨ی مارسەوە پێشەنگایەکی شێوەکاری بۆ شیوەکار چرۆ کرایەوە، کە وێنەکانی ئاوێتەن لە گوزارشتی شێوەکاری و خەیاڵی و باس لە شکۆ و پایەبەرزی ژنان دەکەن.

 

ئەو تابلۆیانەی نمایش کرابوون کە ژمارەیان ٢٥ دانە دەبوو، قەبارەی هەندێکیان ١٠٠سم بە١٥٠سم و هەندێکی دیکەیان ٥٠سم بە ٧٠سم دەبوون، و نزیکەی شەش مانگە بە کێشانیانەوە سەرقاڵە.

 

ت.پ