پێشبڕکێیەکی وێژەیی بۆ ژنانی گەنج لە کەلار بەڕێوەدەچێت
بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر پێشبڕکێیەکی وێژەیی بۆ بەبیرهێنانەوەی ئەو ژنانەی لە کاتی ئەنفالدا ڕفێندراون لە شارۆچکەی کەلار بەڕێوەدەچێت.
ناوەندی هەواڵ
ژنانی گەنجی تێکۆشەر بە دروشمی "هيڵی تيکۆشان، بە پێنوسی ژنان دەنووسینەوە" یەکەمین پێشبڕکێی وێژەیی لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان بۆ ژنانی گەنج دەستپێدەکات.
پێشبڕکێکە وتار، هەڵبەست و چیرۆک لەخۆدەگرێت و یەکەمین پێشبڕکێیە بۆ بەبیرهێنانەوەی ئەو ژنانەی لە کاتی ئەنفال بەدەستی ڕژێمی بەعس ڕفێندراون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
خۆتۆمارکردن بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێکە ئەمڕۆ ٩ی ئادار دەستپێدەکات و ژنانی گەنج کە تەمەنیان لە نێوان ١٥-٣٥ ساڵدایە مافی بەشدارییان هەیە، تا ١ی نیسان بواری خۆتۆمارکردن کراوەیە، لە ٢ی نیساندا مەراسیمی خەڵاتکردنی باشترین بەرهەمە بەشداربووەکان لە شارۆچکەی کەلار بەڕێوەدەچێت.
مەرجەکانی بەشداربوون ئەوەیە بابەتە وێژەییەکان لە چوارچێوەی ژن و تێکۆشاندا بێت، کەسی بەشداربوو لەگەڵ بەرهەمەکەیدا کورتەیەک لە ژیانی خۆی بۆ کۆمیتەی ئامادەکار بنێرێت.
بۆ پەیوەندیکردن لەم ڕێگەیەوە دەبێت:
ئیمەیل: : [email protected]
فەیسبووک: ژنانی گەنجی تيکۆشەر
تێلێگرام: ٠٧٧٣٤٥٨٧٦٣٦
واتساپ: ٠٧٧٣٤٥٨٧٦٣٦
ت.پ